گەنجانی کورد لە پاریس بۆ ئۆجالان و کۆبانێ ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانى دەوڵەتی تورکیا و گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئوجالان، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا، بڕیار وایە لە ویلایەتى لۆس ئانجلێس-ی ئەمریکاش ڕێپێوان ئەنجام بدرێت.


لە ڕێپێوانەکەدا چالاکوانان هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا-یان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان شەرمەزارکرد و بێدەنگیی دەوڵەتەکانى ڕۆژئاوایان بەرامبەر بە هێرش و دەستدرێژییەکانى تورکیا شەرمەزار کرد.

لە کاتى ڕێپێوانى گەنجانی شۆڕشگێڕدا سرودی "چەرخا شۆڕشێ" و دروشمەکانى "کۆبانێ دەبێتە گۆڕستانى دەوڵەتى تورک، تیرۆریست ئەردۆغان و بژی سەرۆک ئاپۆ"، دەوترانەوە.

هەروەها بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ویلایەتى لۆس ئانجلێسی ئەمریکا ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا ڕێکبخرێت، گەنجانى شۆڕشگێڕ داوایان لە کوردستانیان و دۆستانیان و ئازادیخوازان بەشداری چالاکییەکە ببن، چالاکییەکە لە فڕۆکەخانەى لۆس ئانجلێس بەڕێوەدەچێت.

د.ع