گەنجانی کورد چونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن

لە یادی ٤٠ ساڵەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا، کە دەوڵەت بە "شۆڕشی ئیسلامی" ناوی دەبات، گەنجانی کورد لە لەندەن چالاکییەکیان دژی سیستمی دەسەڵاتداریی ئێران ئەنجام دا.


دوێنێ گەنجانی کورد لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن، چالاکییەکیان بەڕێوەبرد، ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هاوکاتە بە ٤٠-ەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلانی ئێران.

گەنجان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران، ئاڵای پژاک، وێنەکانی ئۆجالان و ئەو گەنجانەیان بەرزکردەوە، کە لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراون، هاوکات دژی سیستمی دەسەڵاتداریی ئێران چەندین دروشمیان وتەوە.

س.ح