گەنجەکەی کەرکوک گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتیی هەولێر

دوای ئەشکەنجەدانی لە ئاسایشی مەسیف، ئەیوب خەلیل، ئەو گەنجە کەرکوکییەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا دەستگیرکرا، گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتیی هەولێر.


ئەیوب خەلیل، ئەو گەنجە کەرکوکییەکی، کە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لەکاتی گەڕانەوەی لە چالاکیی قەڵغانی زیندوو لە برادۆست، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا و ڕادەستی ئاسایشی مەسیف کرا، دوای هەفتەیەک گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتیی هەولێر.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی نوچە جوان، ئەیوب لە ئاسایشی مەسیف ئەشکەنجە دراوە.

ئەگەرچی خانەوادەکەی چەند جارێک سەردانی ئاسایشی گشتیی هەولێریان کردووە، بۆ ئەوەی سۆراغی کوڕەکەیان بکەن، بەڵام تا ئێستا ڕێگایان پێنەداون بیبینن و تەنانەت پێیان نەوتوون، کە لای ئەوان دەستگیرکراوە یاخود نا.

ش.ف