یوسف ئیبای مانگرتوو برایە نەخۆشخانە

یوسف ئیبا، کە لە شاری تۆرێنتۆی وڵاتی کەنەدا بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ٩٣ ڕۆژە بە شێوەی بێسنوور مانی لەخواردن گرتووە، برایە نەخۆشخانە.


شەوی ڕابردوو یوسف ئیبا کە ماوەی ٩٣ ڕۆژە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە شاری تۆرێنتۆی وڵاتی کەنەدا دەستی داوەتە مانگرتنی بێسنوور، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن برایە نەخۆشخانە.

ئیبا کە ماوەیەکە بەهۆی لاوازبوونی جەستەیەوە ناتوانێت لەسەرپێ بوەستێت، ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی برایە نەخۆشخانە، بەڵام چارەسەریی قبوڵ نەکرد و گەڕایەوە شوێنی چالاکییەکەی و بەرخۆدانەکەی بەردەوام دەکات.

س.ح