یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەوروپا تۆمارکرا

یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فەرەنسا و کیشوەری ئەوروپا تۆمارکرا.


ئەمڕۆ یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەرەوەی کیشوەری ئاسیا تۆمار کرا.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەكان، یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ لە فەرەنسا تۆمارکراوە، کە ئەوەش بە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت لەدەرەوەی کیشوەری ئاسیا دادەنرێت، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی لە فەرەنسا گیانی لەدەستداوە بەڕەگەز چینییە.

بەپێی ئامارەکان گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئیستا گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس و زیاتر لە ٦٦ هەزار کەسیش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، کە زۆربەی زۆریان لە وڵاتی چین بوون و چەند حاڵەتێکیشیان لە چەند وڵاتێکی کیشوەری ئاسایا تۆمار کراون.

ک.س