KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ئاب 12, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

یەکێتیی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دەستگیرکردنی پەیامنێرانی ڕۆژنیوز ئاگادار دەکرێنەوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/11/2021 - 12:45:58 pm
لەناو جيهان
0 0
A A
بەرهەم لەتیف و بڕوا ئەسعەد

بەرهەم لەتیف و بڕوا ئەسعەد

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنامەنووسانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانی ئیتاڵیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و پەیامنێرانی ڕۆژنیوز ئاگادار دەکەنەوە و داوا دەکەن، فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان.

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی کورد لە ئەوروپا، لە نامەیەکدا، کە بە زمانەکانی کوردیی، ئینگلیزیی و ئیتاڵیی ئاڕاستەی هەریەک لە یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانی ئیتاڵیا، سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئیتاڵیا، سی پی جەی، ئەمنستی ئەنتەر ناشناڵ و پەیامنێرانی بێسنووریان کردووە، داوایان کردووە، کە فشار بکەن بۆ ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەرانی، کە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سلێمانیدا دەستگیرکراون.

دەقی نامەکە:

بۆ بەڕێزان…

یەکێتی ئەوروپا

پەرلەمانی ئیتاڵیا

سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئیتاڵیا

سی پی جەی

ئەمنستی ئەنتەر ناشناڵ

پەیامنێرانی بێسنور

ماوەی پێنج ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق دژی پێنەدانی دەرماڵەکانیان هاتوونەتە سەر شەقامەکان کە جۆرێکە لە هاوکاری مانگانە و لە ساڵی ٢٠١٤ بەبڕیارێکی حکومەتی هەرێم ڕاگیراوە.

ئەو خوێندکارانە کە ژمارەیان ١٠٠ هەزار کەس دەبێت، بەشێوەیەکی مەدەنیانە داوای گەڕانەوەی مافەکانیان دەکەن کە خۆی دەبینێتەوە لە ٤٠ هەزار دیناری عێراقی تا ١٠٠ هەزار کە دەکاتە ٣٠  بۆ ٦٥ یۆرۆ لە مانگێکدا.

بەڵام لە بری وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، حکومەت و هێزە ئەمنیەکان، بە ئەشکەنجە و گرتن رووبەڕویان بونەتەوە.

لە کاتێکدا ڕۆژنامەنووسان وەک ئەرکێکی یاسایی روماڵی چالاکیەکان دەکەن، بەڵام ڕوو بەڕووی گرتن و ئەشکەنجە دەکرێنەوە.

هەریەک لە ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز بەرهەم لەتیف و بڕوا ئەسعەد لە شاری سلێمانی و لەکاتی رووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ٢٤ ی ١١-شوێن بزرن و تەلەفوونەکانشیان داخراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لەو دوو رۆژنامەوانە، چەندین خۆپیشاندەر لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوون، ژمارەیەکیشیان هەڕەشەیان لەسەرە.

ئەمە جگە لەو خۆپیشاندەرانەی کە بەشێوەی جۆرا و جۆر لەلایەن هیزە ئەمنیەکان ئەشکەنجە دراوون.

هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوو رووبەڕووی چەندین قەیرانی جۆراو جۆر و دروستکراو کراوەتەوە و هاوڵاتی و چالاکوان و رۆژنامەنووسان سەرکوت دەکرێن و دەخرێنە زیندانەکانەوە.

بەجۆرێک ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەیان چالاکوان و رۆژنامەنووس لەدەرەوەی هەموو یاساکان لەسەر پیشەکانیان و ئازادی رادەربڕین دەستگیرکراوون.

بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین هەڵوێستان هەبێت و لە رێگای بەیاننمامە و کەناڵەکانتانەوە فشار بخەنە سەر حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنیەکان تا دەست لەو پێشێلکارییە هەڵگرن و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەر و چالاکوانان چیتر ئازار نەدرێن و گیراوانیش ئازاد بکرێن.

رۆژنامە نووسانی کورد لە ئەوروپا.

هەندرێن هەورامی- بەلجیکا

حیکمەت ئاسڵان- ئیتاڵیا

کارزان عەلی عوسمان- ئیتاڵیا

دابان ئەیوب- بەلجیکا

پەری تاهیر- بەلجیکا

لەنجە خورشید- ئەڵمانیا

فەرهەنگ هەڵەبجە- ئەڵمانیا

رەنجدەر مەغدید- بەلجیکا

قادر نادر- سوید

پێشڕەو ئیسماعیل- بەلجیک

سۆزان سەعید- بەلجیکا

مەکی ئامێدی- ئەڵمانیا

فەرمان محەمەمەد- ئیتاڵیا

 

ش.ف

دواتر

هێزێکى ئەمنى زۆر بۆ ڕێگریى لە ئەنجامدانى خۆپیشاندان لە هەولێر بڵاوەى پێکراوە

پێشتر

عەلى حەمە ساڵح: ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە هەولێر ڕفێندران

بابەتی پەیوەندیدار

سەلمان روشدی بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر

سەلمان روشدی بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر

12 ئاب 2022
لە هێرشێکى ژمارەیەک چەکدارى نەناسراودا سێ سەربازى هیندستان کوژران

لە هێرشێکى ژمارەیەک چەکدارى نەناسراودا سێ سەربازى هیندستان کوژران

11 ئاب 2022

تایوان: تەنها خەڵکی وڵاتەکەمان مافی دیاریکردنى چارەی خۆنووسینیان هەیە

چین: ئەمریکا هەڵەى کرد کە ڕێگەى بە پێلۆسى دا سەردانى تایوان بکات

یەختێکى كۆچبه‌ران بە ٨٠ کۆچبەرەوە لە ئیجە ژێرئاو کەوت

بەهۆى لافاوەوە لە کۆریاى باشوور نۆ هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا

پێشتر
عەلى حەمە ساڵح: ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە هەولێر ڕفێندران

عەلى حەمە ساڵح: ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە هەولێر ڕفێندران

زۆرترین خوێندراو

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

12 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە گردی مام ڕەش بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان هەڵدەکووتنە سەر سەنگەرێکی سوپای تورک و هەشت داگیرکەر...

قەسەدە تۆڵەی شەهیدانی کردەوە؛ ٢٣ سەربازی تورک کوژران

قەسەدە تۆڵەی شەهیدانی کردەوە؛ ٢٣ سەربازی تورک کوژران

11 ئاب 2022

قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان، سێ چالاکیی بەهێزیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری شاری ماردینی باکووری کوردستان...

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

گەریلا ڤیدیۆی چالاکیەکى دژى سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک  بڵاوکردەوە

11 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکى گەریلاکانى ئازادى دژى سەربازانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک-ى لەنێوان شاخەکانى مەیمون و سینەك لەسنورى شرناخ بڵاوکردەوە، کە...

هەزاران کەس لە مهاباد بەشداریی لە پرسەی شەهید ڕێزان جاوید دەکەن

هەزاران کەس لە مهاباد بەشداریی لە پرسەی شەهید ڕێزان جاوید دەکەن

11 ئاب 2022

پرسەی شەهید ڕێزان جاوید، هاوسەرۆکی پێشووی کۆدار لە شاری مهاباد بەڕێوەچوو و هەزاران کەسیش لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان...

پەیامی پەکەکە بۆ شەهیدبوونی ڕێزان جاوید

پەیامی پەکەکە بۆ شەهیدبوونی ڕێزان جاوید

12 ئاب 2022

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەهیدکردنی فەرهاد شبلی لە باشوور و ڕێزان جاوید لە ڕۆژئاوای کوردستان دەریدەخات، کە دەوڵەتی تورک دوژمنی...

لە چالاكییەكانی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین پێنج سەرباز و فەرماندەیەكی سوپای تورك كوژران

لە چالاكییەكانی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین پێنج سەرباز و فەرماندەیەكی سوپای تورك كوژران

11 ئاب 2022

لە چالاكییەكانی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە باب و شەرا و عەزاز، دژی هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، شەش سەربازی سوپای داگیركەری...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke