هەینی, 3 أبر 2020 – 11:48 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
کۆرۆنا تا ئێستا لە زیاتر لە ١٨٠ وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە، بەڵام لە نزیکەی ٤٠ وڵات تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید-١٩” تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ کاربەدەستانی تەندروستیی وڵاتی قرقیزستان ڕایانگەیاند، کە هاوڵاتییەکیان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی ٦١ ساڵە.
هەرچەند وڵاتی قرقیزستان هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی چین، بەڵام بەپێی ئاماری فەرمی کاربەدەستانی تەندروستیی قرقیزستان، تا ئێستا ١١٦ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەمەش یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنایە، کە لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.
ش.ف