لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە و چالاکییەکە یەکەم رۆژی خۆی تێپەڕاند و لە دوەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت بە خولەکێک رێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد، هاوڵاتییانی مۆنتەپیلەر، دراگۆنیان، تولۆس و ماریگنان بەشداری چالاکییەکە بوون و پۆستەری “ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان”یان بەرزکردبووە.
ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان بە درێژایی چالاکییەکە و لە چوارچێوەی کەمپەینی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) بە ناوی “١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا” ئیمزایان کۆ دەکردەوە.
لە چالاکییەکەدا هەروەها لەبارەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زانیاری بڵاوکرایەوە، بە درێژایی چالاکییەکەش کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە بەردەوامی سەردانی چادری چالاکییەکە دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، کورد و دۆستەکانیان لە فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ چالاکیی بەڕێوەدەبەن، چالاکییەکە ئەمڕۆ لە دوومین ڕۆژیدا بەردەوامیی پێدەدرێت.
ب.ک