“جەنگەکانی داهاتووی جیهان لەسەر ئاو ڕوو دەدەن” ئەم رستەیە زۆرێکمان گوێبیستى بووین و بەرچاومان کەوتووە، بۆیە ئاو ئێستاو داهاتووی جیهانیش ئاڕاستە دەکات و فاکتەری جەنگ و ئاشتی و دۆستایە، بۆ ئەو وڵاتانەىك کە کوردستانیان بەسەر دابەش بووە ڕەهەندە سەربازی و سیاسییەکەى فراوانتر دەبێت، بەو پێیەی وەک چەکێکی بەهێز بۆ کپکردنی دەنگی کورد و قڕکردنى گەلی کورد بەکاردەهێنرێت.
بەشێک لەسەرکردەکانى عێراق دەڵێن، ئەگەر پەکەکە نەبوایە دەوڵەتی تورک ئاوی عێراقی نەدەگرتەوە و وەک کارتێک لەدژی عێراقییەکان بەکاری نەدەهێنا، محەمەد حەلبوسی، کە سەرۆکى پەرلەمانى عێراقە و سەرکردەیەکى دیارى سونەکانە یەکێکە لەوانەى ئەم بۆچوونەى هەیە.
حەلبوسی، کە بە کەسێکى نزیک لە دەوڵەتى داگیرکەری تورک دادەنرێت و زۆربەى هەڵوێستە سیاسییەکانى لە ئەنقەرەوە سەرچاوەى گرتووە، لەماوەى ڕابردوودا بە ئاشکرا ئەو هەڵوێستەى خۆی راگەیاند و وتی” هۆکاری قەیرانى ئاو لە عێراق بەهۆی بوونى پەکەکەوەیە لە سەر خاکی عێراق”.
ئەمە تەنیا بۆچوونى حەلبوسی نییە، بەڵکو لە راستییدا زۆرێک لە سەرکردە عێراقییەکان و سەرکردەکانى پەدەکەش وا بیر دەکەنەوە، بەڵام ئەوانە خۆیان لە پرسە ئەسڵییەکە دەدزنەوە کە ئەویش ئەوەیە دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئاو وەک چەکێک لەدژی دەوڵەتى عێراق و سوریا بەکاردەهێنێت نەک تەنیا هەر کورد، چونکە دەوڵەتى تورک دەیەوێت ئەو دوو وڵاتەش ملکەچی خواست و ئارەزوەکانى خۆی بکات ئەگەر پەکەکەش نەبێت.
هۆکارو قەیرانەکانى ئاو لە عێراق
کێشەى عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران و سوریا لەسەر ئاو مێژوویەکى زۆر کۆنى هەیە و پێش دروستبوونى پەکەکەیە، رێکەوتنەکانى ئەو سێ وڵاتەش سەلمێنەری ئەوەیە، کە پەکەکە دوور و نزیک هۆکار نییە بۆ قەیرانى ئاو لە عێراقدا، چونکە کێشەکان پێش دروستبوونى پەکەکەش هەبوون و تائێستاش هەر بەردەوامن.
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانى کێشەی عێراق لەگەڵ تورکیا ئەوەیە، کە ئەو تورکیا دەیەوێت عێراق وەک وڵاتێکی دراوسێ لاواز بێت، ئەو وڵاتە ئاو بە موڵکی خۆی دەزانێت و پێیوایە چاکە لەگەڵ عێراق دەکات کاتێک ئاو ناگرێتەوە.
سەرۆکى تورکیا لە سەرەتای ساڵی ٩٠کانەوە جەختی لەسەر ستراتیژێکى دەوڵەتى عوسمانى کردەوە و وتى” هەر ئاوێک بە تورکیادا بڕوات ئەو ئاوە هی تورکیایە و مافی خۆیەتى چۆن بەکاردەهێنێت”، ئەمە ئەو ستراتیژەیە، کە پێش دروستبوونى پەکەکە تورکیا کارى لەسەر کردوە.
تورکیا هەردوو ئاوی فورات و دیجلە دادەنێت بە ڕووبارێکی نیشتیمانی خۆی و تەنھا تێپەڕدەبێت بە سنورەکانیدا و دەڵێت، مافی تەواوی ھەیە لە بەکارھێنانیدا، ئەوەی دەیداتە ھەریەکە لە سوریا و عێراق ئەوە تەنھا قوربانیدانە و پیاوەتییە نەک ئەرک و مافی خۆیان بێت.
هەڵوێستى ئێران لەبارەى بەردانەوەى ئاو بۆ عێراق
ھەڵوێستی ئێرانیش ھیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیادا، بەھەمان شێوە ئێران لە ھەوڵدایە بۆ گۆڕینی زۆربەی لقە ئاویەکان، کە دێتە سەر ڕووباری دیجلە، ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ھاتوو بۆ خاکی عێراق، هەروەها دەبێتە ھۆی خراپبوونی جۆری ئاوەکە و ڕێژەی پیسبوونیشی زیاد دەکات.
ئەم ھەڵوێستانەی ئێران دەربارەی عێراق و ھەرێمی کوردستان و کارەساتێکی ژینگەیی گەورە لە ھەندێ لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵات و باشوری عێراق ڕوودەدەن. ئەگەر ئێران سووربێت لەسەر بڕین و گرتنەوەی ئاوی ھەندێ لە ڕووبارەکان، وەک: ڕووباری ئەڵوەن لە خانەقین و سیروان و زێی بچوک ئەوا گرفتى ئاو لەناوچەکە دروست دەبێت.
ئێران لەسەر سێ رووبار بەنداوی دروست کردووە، کە دێنە خاکی عێراقەوە ئەوانیش زێی بچوک و سیروان و ئەڵوەندە، ساڵانە لە وەرزی بەهارو هاویندا ئاوەکانیان دەگرێتەوە یان کەمترین ئاستى بەردەداتەوە.
بەپێی هەموو ئەوانە بێت قەیرانى ئاو لە عێراقدا تەنیا پەیوەندی بە پرسی کوردەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە سیاسەتى تورکیا و ئێرانەوە هەیە بۆ بچووکردنەوە و ملکەچیکردنى دەوڵەتى عێراق و سوریا بۆ خواستەکانى خۆیان لەناویشیاندا کورد هۆکارێکى سەرەکییە.
بەشێک لەسەرکردەکانى عێراق داوایان کردووە، کە دەکرێت کە تورکیا ھەڵوێستێکی باشی ھەبێت دەربارەی عێراق و وێستگەکانی لە ئاوی ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و داواشیان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، کە تورکیا بە ئەندام وەرنەگیرێت تا کێشەکانی ئاوی لەگەڵ عێراقدا چارەسەر نەکات.
بەرپرسانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، دەبێت عێراق ھەوڵی بەردەوام بدات لە ڕێگەی گفتوگۆی سێ قۆڵییەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن کە پشکی ئاوی ھەریەکەیان زامنبکات، بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و ڕێککەوتنە دوو قۆڵیەکانەوە. لە ئێستادا گفتوگۆکان لەگەڵ سوریادا باشە، بەڵام لەگەڵ تورکیادا گفتوگۆکان بەردەوامە.
ئاو.. چەکێک لەدژی گەلی کورد
کوردستانی گەورە لە ئێستادا دابەشبۆتە سەر چوار وڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەھەریەکە لە تورکیا وئێران وعێراق و سوریادا، خاوەنی گەورەترین بڕی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوییە، لە ھەموو ناوچەکەدا.
ئەو چوار وڵاتە کورد و کوردستان وەک هەڕەشەیەک دەبینن لەسەر پێگە سیاسی و ئابوری و جوگرافییەکەى خۆیان، بۆیە ڕێگە نادەن بە یەکگرتن و گەورەبوون و بەھێزبوونی، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نەتەوەییدا، چونکە کوردستان ڕووبەرێکى جوگرافی فراوانى هەیە، کە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە و گەورەترین چڕی دانیشتوان، کە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس و دەوڵەمەندترین ناوچەشە بەھەردوو سەرچاوەی وزە ” زێڕی ڕەش” لە نەوتی خاو و غازی سروشتی، زێڕی ڕۆیشتوو، کە ئاوە.
ھەربۆیە جارێکی تر کورد و کوردستان، لە بەردەم ھەڕەشە و مەترسی و داگیرکردنێکی تردان، بەھۆی بوونی سەرچاوەی ئاوەوە و جەنگ و داگیرکارییەکانی ناوچەکە، کە بەدڵنیایی کوردستانیش دەگرێتەوە لەسەر ئاو و کەمی ئاو دەبێت، سەرجەمی ئەم کێشانە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا بە کێشەى ئاویشەوە لە لایەک لە ڕێگەی دانوسانی سیاسی و ڕیکەوتنەوە دەبێت و لەلایەکی دیکەشەوە بە چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیاریکردنی چارەنوسی لە ناوچەکەدا دەبێت، بەڵام ئێستا ئاو وەک چەکێک لەدژی کورد بەکاردەهێنرێت بۆ لەناوبردنى و قڕکردنی.
تورکیا لە کۆبوونەوە نهێنییەکانیدا لەگەڵ سوریاو عێراق رایگەیاندوە، ئەوان ئاو دەدەن بە هەردوو عێراق و سوریا بەو مەرجەی ئەوان ڕێگە لە ھێزە کوردیەکان بەتایبەت پەکەکە و یەپەگە بگرن لە خاکەکانیانەوە ھێرش نەکەنە سەر تورکیا.
ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان
تاکوو ئێستا ٣٧ جەنگ لەسەر ئاو لە جیهاندا ڕوویان داوەو نزیکترین نموونەی ئەو جەنگانەیش، جەنگی ساڵی ١٩٦٧ی عەرەب – ئیسراییل بوو لەسەر ڕووباری ئۆردن و جەنگی یەکەمی کەنداو لە ساڵی ١٩٨٠ لە نێوان ئێران – عێراق، لەسەر ئاوی “شەتولعەرەب” بوو.
تاکو ئێستا ٢٠٠٠ ڕێککەوتننامە بۆ ڕێکخستنی چۆنیەتیی بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان لە نێوان وڵاتاندا ئەنجامدراون و ٢٨٦ ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیش بۆ ئەم مەبەستە هەیە، کە نوێترینیان ڕێککەوتننامەی بەکارهێنانی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ مەبەستی ناکەشتیڕانی لە ساڵی ١٩٩٧، کە کۆمەڵێک بنەمای گشتیی یاسایی داناوە بۆ کەڵکوەرگرتن لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.
لەماوەى چەند ساڵی رابردوودا عێراق زۆر ھەوڵیداوە، کە لەگەڵ تورکیا، ئێران و سوریادا بگاتە ڕێککەوتن، بۆ دیاریکردنی مافی ھەرسێ وڵات لەو ئاوانەى، کە لەو وڵاتانە دێنە ناو عێراق، بەڵام ھەموو ھەوڵەکان بێ ئەنجام بوون، ھەروەک چۆن بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشیان پێشێل کردووە، تایبەت بە سوود وەرگرتن لە ئاوی ڕووبارە نێودەوڵەتیەکان، بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان پێش ئەوەی عێراق ئاگاداربکەنەوە.
تورکیا چۆن عێراق بێ ئاو دەکات؟
ئەوەی قەیرانى ئاوی لە عێراق دروستکردوە، ئەو پرۆژە ئاویانەن، کە تورکیا و ئێران لەسەر ئەو سەرچاوە ئاویانە دروستیانکردووە، کە دەڕژێنە عێراقەوە بەتایبەت پڕۆژەی گەورەی “گاپ” کە لە باشوری خۆرھەڵاتی ئەنادۆڵ دروستی کردوە.
تورگوت ئۆزاڵ سهرۆكى ئەوکاتی توركیا ساڵى ١٩٩٢ ههر ئاوێك به سنوورى نێودهوڵهتى توركیا بڕوات ئهوه ئاوى توركیایه، کە مهبهستى كورده، كه دەڵێت، ئاوى ناوچه كوردیهكانى توركیا لهسنورى نیشتمانى كوردستانه.
پڕۆژەی گاپ ٢١ بەنداوی ئاوی و ١٧ وێسگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە خۆدەگرێت، کە بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی سوریا و عێراق، ئەمەش بۆتە ھۆکاری سەرھەڵدانی کێشەیەکی ڕاستەقینە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.
پرۆژهى گاپ نزیكهى له ١٠% رووبهرى گشتى توركیا پێكدههێنێت، تێچوونى پرۆژهكه له نێوان٦% و ٩% بوودجهى گشتى توركیایه، ئەم پڕۆژەیە لهوهى گهورهترین پرۆژهى ئاوى توركیایه و یهكێكشه لهپرۆژه گهورهكانى جیهان، کە به چوارهم گهورهترین بهنداوى جیهان ئهژماردهكرێت، ئهم پرۆژهیه پێكهاتوه له٢٢ بهنداو و ١٣ پرۆژهى سهرهكى، كه حهوتیان لهسهر رووبارى فورات و شهشیان له رووبارى دیجلهوه.
توركیا بۆ ئهوهى بیسهلمێنێت، كه ئاوى رووبارى فورات تهنها موڵكى خۆیهتى ئهوا بهرههمه ئاویهكانى كۆمپانیاكانى بهناوى فوراتهوه ناو ناوه، ههربۆیه به دهستپێكردنى ئهم پرۆژهیه ووڵاتى توركیا رووبهرووى رهخنهى زۆر بۆیهوه بهتایبهت لهلایهن ههردوو ووڵاتى عێراق و سوریا.
ئامانجى پڕۆژەى گاپ چیە؟
ئامانجه سهرهكیهكانى پرۆژهى گاپ بریتین لە بهرفراوانكردنى زمان و كلتوورى توركى لهناوچه كورد نشینهكان و سڕینهوهى زمان و كلتوورى كوردى، چونكه پرۆژهكه دهبێته هۆى سرینهوهى ٣٤٠ شار و شارۆچكه و گوند و دهست بهسهراگرتنى ٢٠٠ شوێنهوارى مێژووى كوردى.
فشار خستنه سهر ووڵات و ههرێمه دراوسێیەكان و زهوتكردنى سهربهخۆیی ئابوورى و سیاسی به تایبهت بۆ ههرێمى كوردستان، چونكه ئاو بنهماى سهرهكى دابینكردنى ئاسایشی نهتهوهیییه، جگه له پرۆژهى گاپ توركیا ههوڵى دامهزراندنى چهندین پڕۆژهى ئاو دهدات له ناوچه كوردستانیهكان بۆ ئهوهى به بهردهوامى بیكاته هێزیك دژى عێراق و سوریا و ههرێمى كوردستان و رۆژئاوای کوردستانیش بهكاری بهێنێت .
ئێستا سیاسەتى دەوڵەتى تورک و ئێران بەتەواوەتى روونبووەتەوە، کە پرسی ئاو لەسەر دوو ئاست وەک چەک و هەڕەشە بەکار دەهێنن، لەسەر ئاستى یەکەم وەک چەکێک لەدەژی دەوڵەتى عێراق، کە لاواز و ملکەچی بکەن و بیکەنە مەیدانى ساغکردنەوەى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانى خۆیان، ئاستى دووەم بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەکاری دەهێنن و دەشیانەوێت فشار بکەن لەسەر عێراق بۆ ئەوەى هاوبەشیان بکات لە رووبەرووبوونەوەى کورد بەتایبەت پەکەکە.
هـ.ح