KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 27, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ئەو قەیرانانەی کازاخستانی بردووەتە لێواری مەرگ هاوڵاتیانی هەرێم پێی ڕاهاتوون

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
08/01/2022 - 7:03:12 pm
لەناو دۆسیە
0 0
A A
ئەو قەیرانانەی کازاخستانی بردووەتە لێواری مەرگ هاوڵاتیانی هەرێم پێی ڕاهاتوون
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

كازاخستان و هەرێمی كوردستان، نەك ناوەكانیان بەڵكو سیاسەتی حكومڕانییان لەیەكەوە نزیكن، بەڵام ئەوەی لە یەكتریان جیادەكاتەوە جیاوازیی هەڵوێست و توڕەیی  شەقامی كازاخستانە بەراورد بە هەرێمی كوردستان، حكومەتی كازاخستان بڕیاری بەرزركردنەوەی نرخی غازی هەڵوەشاندەوە و بۆ ڕازییكردنی خۆپیشاندەران حكومەت لەكارخرا، بەڵام لە هەرێمی كوردستان نەك گوێ لە ناڕەزای شەقام و داوای خۆپیشاندەران ناگیرێت، بەڵكو بە دروستكردنی قەیرانێك قەیرانێكی تری دورستكرا و لەبیری خەڵك دەبەنەوە و ئەم قەیران دەدرێتە دەست ئەو قەیران و قەیران بە قەیران پەردە پۆش دەكرێت.

ڕۆژی یەكی مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نرخی یەك لیتر غاز لە ٦٠ تەنگەوە (١٣)سەنت بۆ ١٢٠ تەنگە (٢٦) سەنت بەرزكردەوە.

دوای دوو ڕۆژ لەو بڕیارە، دانیشتوانی شارەکانی جاناوزین و ئاکتاو لە مەنگیستاو، کە ناوچەیەکی بەرهەمهێنانی نەوتە لە ڕۆژئاوای کازاخستان، ناڕەزاییان دەربڕی لە بەرامبەر گرانبوونی نرخی غازدا، لەوێوە گڵپەی خۆپیشاندان پەرەی سەند و خۆپیشاندان گەیشتە پایتەخی وڵات.

کازاخستان
کازاخستان

حكومەتی كازاخستان هەرزوو بۆ ڕازییكردنی دڵی خۆپیشاندەران و كپكردنەوەی ڕەزایەتییەكان بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە و نرخی غازی گەڕانەوە بۆ هەمان نرخی پێشووی، بەڵام وەك ئەوەی ناڕەزایی خۆپیشاندەران لە تەقینەوەی دەیان قەیرانی پەنگخواردووی چەند ساڵە بووبێت، ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی دەسەند، تا گەیشتە ئەوەی زۆربەی ناوچەكانی وڵاتی گرتەوە.

ڕۆژی شەشی مانگ، قاسم جومارت، سەرۆکی کازاخستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی حکومیی کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و كەمكردنەوەی نرخی گاز، هەروەها، تا ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەم لە هەرێمەکانی مەنگێستاو و ئەڵما عەتا حاڵەتی فریاگوزاریی سەپاند و حکومەتی لە کار لادا و وتی: کابینەکە بەتایبەتی بەرپرسیارە، چونکە ئەو بارودۆخەی دروستكردووە، کە ئەو ناڕەزایی لێکەوتەوە.

ئەو بڕیارەی سەرۆكی كازاخستان دوای سێ ڕۆژ لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانەوە هات، بەڵام خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەی سەند و سەرۆكی كازاخستان داوای هاوكاریی و هێزی سەربازیی كرد لە ڕووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانەكان، ڕووسیایش زیاتر لە هەزار سەربازی ڕەوانەی ئەو وڵاتە كرد و سەرۆكی كازاخستان ڕۆژی پێنجی مانگ دەسەڵاتی بە هێزە ئەمنییەكان دا دەستكراوەبن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

ئێستا خۆپیشاندان شارەکانی ئاكتا و جانائۆزەن و ئالماتی و نورسوڵتان و هەرێمی مانگستان ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران بە دەست لەكاركێشانەی حکومەت و ڕۆیشتنی نورسوڵتان نزار بایفی ڕابەر، واز ناهێنن، ئەوان داوای گۆڕانکاریی تەواو دەکەن، بە ڕۆیشتنی قاسم تۆکایڤی سەرۆک کۆماری ئێستاشەوە، پێشبینی ناکرێت دەستێوەردانە سەربازییەكانی ڕووسیا، دەسەڵاتی كازاخستان لە كەوتن بپارێزێت.

كازاخستان یەكێكە لە وڵاتەكانی ئاسیای ناوەڕاست و پێشتر لە چوارچێوەی یەكێتی سۆڤیەتدابووە، دەكەوێتە باشووری ڕووسیا و ڕۆژئاوای چین و باكووری توركمانستان و ئوزبەكستان، ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە ١٩ملیۆن كەسە و ١٦ی کانوونی یەكەمی ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی وەرگرتووە و لە یەكێتی سۆڤیەت جیابووەتەوە، بوو بە كۆتا وڵات كە لەیەكێتی سۆڤیەت جیابوویەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند.

ڕووبەری ئەو وڵاتە دوو ملیۆن و ٧٠٠هەزار كم چوار گۆشەیە و ڕۆژانە ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات لەڕێگەی کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریكی، ساڵانە چل ملیۆن مەتر چوارگۆشە غاز بەرهەم دەهێنێت لەڕێگەی ڕوسیاوە هەناردەی ئەوروپای دەکات.

نۆیەم وڵاتە لەبەرهەهێنانی خەڵوز و ساڵانە ١٧ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردەی دەرەوە دەکات، خاوەنی ١٨ ملیۆن سەر بزن و مەڕ و حەوت ملیۆن مانگایە، ٨٠٪ی خاكەكەی گونجاوە بۆ کشتوکاڵ و داهاتی ساڵانەی ١٧٠ ملیار دۆلارە.

ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەوەی خاوەنی سەرچاوەیەکی گەورەی سامانی سروشتی دانەوێڵە و سامانی ئاژەڵە، بەڵام هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، گیرۆدەی گەندەڵی سیستمێكی خراپ ئیدارەدان بووەتەوە.

دوای سێ ساڵ، لە سەرۆكایەتیی وڵات، نورسوڵتان لە سەیرترین شێوازەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی تاقیکردەوە و پایتەختی وڵاتی لە “ئەڵماتی  یەوە گواستەوە بۆ “ئەساتانە” و ئەستانە شی گۆڕی بۆ ناوی خۆی “نورسوڵتان”.

نورسوڵتان، ساڵی ٢٠١٩ وازی لە سەرکۆماریی هێنا، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی بۆخۆی داتاشی و خۆی کرد بە ڕابەر و مەرجەعی وڵات، کە کازاکیەکان پێی دەڵێن ئەلباشی.

كازاخستان نەك ناوەكەی، بە ڵكو كاتێكدا گوزەرێك بە مێژوو شێوزای حكومڕانی ئەو وڵاتەدا دەكەیت،سیتمی بەڕێوەبردن و گەیشتنی گەندەڵی بە ترۆپك هاوشێوەی هەرێمی هەرێمی كوردستانە، بەڵا سروشتی شەقامی كازاخستان و سوربوونیان لەسەر داواكارییەكانیان دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیان گەیاندووەتە لێواری مەرگ.

لەگەڵ ئەوەی سروشتی شەقامی كازاخستان هەرێمی كوردستان جیاوازن لە یەكتریی، بە هەمانشێوە سروشتی دەسەڵات و سیاسیەتی هەردوولا بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ داوای خۆپیشاندەراندا جیاوازە، دەسەڵات نەك داوای خۆپیشاندەرانی جێبەجێكرد، بەڵكو بە تەواوی خۆی هەڵوەشاندەوە.

بەڵام لە هەرێمی كوردستان سەرەڕای قەیرانی دواكەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و گرانی سوتەمەنی و زیادكردن و زۆربونی جۆرەكانی باج، لەگەڵ هەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكدا لەسەر بابەتێكی دیاریكرا، دەسەڵات بۆ لەبیربردنەوەی ئەو قەیرانە قەیرانێكی تر دروست دەكات و زیاتر باری گرانی هاوڵاتیان قورستر دەكات.

هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان

لەماوەی ڕابردوودا گرانیی نرخی بەنزین سەری هەڵدا حكومەت لە بری كەمكردنەوەی نرخەكەی، قەیرانی كەمی غازی ماڵانی دروستكرد و نرخی غاز لە بازاڕدرا بەرزبویەوە و ئێستاشی لەگەڵدابێت كەمی غاز و گرانی نرخەكەی كێشەیەكی گەورەی هاوڵاتیانە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی نارەزایی لەسەر نرخی غاز، حكومەت كامێراكانی هاتووچۆی دایە كۆمپانیا و بەوتەی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ئایندەدا سزای ئەو كامێرانە گیرفانی هاوڵاتیان دەتەكێنێت.

لەماوەی شەش مانگدا حكومەتی هەرێم چەندین قەیرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان كەڵەكەكرد، لەكاتێكدا هاوڵاتیان بەدەست قەیرانی نەبوونی مووچە و كەمیی كارەبا و خراپی ڕێگاوبان و هاتنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوەوە دەیان ناڵاند.

لە تازەترین كارییدا حكومەتی هەرێم گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی داوە بە كۆمپانیا و بۆ هەر گرێبەستێك دەبێت هاوڵاتی ١٠٠ دۆلار بدات، لەو پاریە بڕێكی بۆ حكومەتدەگەڕێتەوە.

بە بڕوای چاودێران حكومەتی هەرێم زیرەكانە سودی لە دروستكردنی قەیرانەكان بینیوە و هەروەها پشوكورتی خۆپیاندان و ناڕەزایەتییەكانی شەقامی قۆستووەتەوە و لەوەش خراپتر لە بری دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێەی هاوڵاتیان بە دروستكردنی قەیرانێك هاوڵاتیان ناچاردەكات بە قەیرانێك ڕای ببن.

س.س

دواتر

١١٣ هاوڵاتی عێراقی کەمپی هۆلیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەجێهێشت

پێشتر

ئێران ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی سزادا

بابەتی پەیوەندیدار

زەکی چەلەبی.. تا شەهیدبوون هێڵی وڵاتپارێزیی بەرنەدا

زەکی چەلەبی.. تا شەهیدبوون هێڵی وڵاتپارێزیی بەرنەدا

27 حوزه‌یران 2022
بۆچی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكرد؟

بۆچی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكرد؟

26 حوزه‌یران 2022

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

ماڵی بارزانی هاوپەیمانی سەرەکیی ئەو دەوڵەتەن کە شێخ عەبدولسەلامی لەسێدارەدا

پلاسخارت لەبەرژەوەندیی کێ کاردەکات؟

پێشتر
ئێران ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی سزادا

ئێران ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی سزادا

زۆرترین خوێندراو

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

لەسەر سنووری ئیسپانیا و مەغریب کۆمەڵکوژیی کۆچبەران

26 حوزه‌یران 2022

لەکاتێکدا دوو هەزار کۆچبەر دەیانویست سنوورەکانی مەغریب تێپەڕببن و خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا، پۆلیسی مەغریب هێرشی کردە سەریان و ٣٧ کۆچبەری...

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

26 حوزه‌یران 2022

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی پێشەنگ دیار غەریب ناسراو بە “هەڤاڵ هەڵمەت” ئەو ڕۆحی بوژانەوە و ڕاپەڕین بوو...

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگی گەریلاوە چەندین زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

26 حوزه‌یران 2022

ڕۆژنامەنووسێک لە بەرەکانی جەنگەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا گەریلاکان بە تیمی ئۆپەراسیۆنی و بەشێوەیەکی...

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

پزیشكێكی پسپۆر چارەسەرییەكانی پەتای كۆلێرا دەخاتەڕوو

22 حوزه‌یران 2022

پزیشکێکی پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، هۆكاری دروستبوونی پەتای كۆلێرا دەگەڕێنێتەوە بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و پابەندنەبوونی خواردنگەكان بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوە و باس...

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

سوپای تورک بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە دارستانەکانی هرورێ تاڵان دەکات

26 حوزه‌یران 2022

سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسان پەدەکە دارستانەکانی سنووری گوندی هرورێ-ی ناوچەی بەرواریی دەبڕنەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان تائێستا دەیان بارهەڵگر...

مەراسیمێک بۆ شەهید زەکی چەلەبی بەڕێوەچوو

مەراسیمێک بۆ شەهید زەکی چەلەبی بەڕێوەچوو

26 حوزه‌یران 2022

دوای ٣٩ ڕۆژ بە سەر تیرۆر کردنی محەمەد زەکی چەلەبی لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بە بەخشینەوەی شیرینی ئەنجامدرا و بە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke