ئەو مەدەنییانەی خۆیان گەیاندبووە سەرێکانی هێرشیان کرایەسەر

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردەسەر ئەو کاروانە مەدەنییەی لە هەرێمی جزیرەوە بۆ هاوکاری خەڵکی مەدەنی خۆیان گەیاندبووە سەرێکانی.


دوای ئەوەی کاروانێک لە خەڵکی مەدەنی هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندبووە سەرێکانی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی کە لە گەمارۆی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە، لەلایەن چەتەکانەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە.

کاروانەکە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکی دیکە ڕوونەدات ناچاربوون بگەڕێنەوە.

س.ح