KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 15, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

باشوری کوردستان لە ڕیزەکانی گەریلادا ٩٧٦ شەهیدی بەخشیوە

  بۆتان گەرمیانی
19/11/2020 - 7:40:06 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
باشوری کوردستان لە ڕیزەکانی گەریلادا ٩٧٦ شەهیدی بەخشیوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

بە پێچەوانەی تۆمەت، بانگەشە و پڕوپاگەندەکانی پەدەکە و بارزانی، کە دەڵێن “پەکەکە پارتێکی باکوریی کوردستانە”، خەباتی ٣٥ ساڵەی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە زاخۆوە تا خانەقین و بوونی ٩٧٦ شەهید لە ڕیزەکانی گەریلادا بەخشینی خوێنیان بۆ یەکپارچەیی کوردستان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، کە پەکەکە پارتێکە شوێنی خەباتی لە هەموو شوێنێکی کوردستانە.

لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕخوازانەیاندا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە و بەرپرسانی ئەو حزبە، لە وتار و بەیاننامەکانیاندا پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی باکوری کوردستان و تورکیایە و باشوری کوردستان بە مەیدانی خەباتی گەریلا ڕەوا نابینن، بە “گێرەشێوێن و مەترسی بۆسەر هەرێم باسیان دەکەن”، بەڵام گەلی کورد و خەرواری تێکۆشانی مێژوویی و هەنوکەیی لاوانی باشوری کوردستان لە ڕیزەکانی گەریلادا ئەو تۆمەتانە ئاوەژوو دەکەنەوە.

لەم دۆسییەدا تیشک دەخەینە سەر ڕۆڵ و قوربانیدان و تێکۆشانی کچان و کوڕانی باشوری کوردستان، لەناو ڕیزەکانی گەریلادا لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەهەر چوار بەشی نیشتماندا.

پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، لە دوای ٢٨ سەرهەڵدانی کپکراوی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨وەکو پارتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەرکەوت.

کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە
کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە

لە پەرتوکی مێژوویەک لە ئاگردا هاتووە: بەهۆی گوشار و سیاسەتی قڕکردن و فاشیزمانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر گەلی کورد، پەکەکە بڕیاردەدا دەست بە خەباتی چەکداری بکات، لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٤“مەعسوم کۆرکماز ناسراو بە “عەگید” فەرماندەیەکی گەریلا لەگەڵ گروپەکەیدا لە سنووری باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕان، خەڵکیان بەڕێکخستن دەکرد و خەڵکی وڵاتپارێزیان ئامادە دەکرد لەو ساڵانەدا دەیان وڵاتپارێز پەیوەندی بە پەکەکەوە دەکەن و مۆرکی خۆیان لەو تێکۆشانە دەدەن.

فەرماندە عەگید
فەرماندە عەگید

بەگوێرەی زانیارییە مێژووییەکان، لە باشوری کوردستان یەکەم وڵاتپارێز کە پەیوەندی بە پەکەکەوە دەکات لە ڕێگای گروپەکەی هەڤاڵ عەگیدەوە، شەهید “سادق عومەرە” کە خەڵکی زاخۆیە و دواتر لە ساڵی ١٩٩١ لە ناوچەی بادینان لەلایەن پەدەکەوە شەهید دەکرێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی تیرۆکردنی کەسانی وڵاتپارێز بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە تێکۆشانی پەکەکەوە کردووە، شەهید سادق دەبێتە هاوکارێکی مەعنەویی گەورە بۆ پاڵپشتیکردنی گەریلا و دەستپێکردنی خەباتی چەکداری.

شەهید سادق
شەهید سادق

تا ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٤، بە فەرماندەیی مەعسوم کۆرکماز (عەگید) پەکەکە یەکەم چالاکی سەربازی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

 ئەمەش بوو بە چەخماخەی شۆڕشێکی گەورە بۆ گەلی کورد لە هەر چواربەشی کوردستان، لەکۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکاندا گەل بە سەرهەڵدانی جەماوەرییانەی خۆی وەڵامی قەڵەمبازە مێژووییەکەی گەریلا دەداتەوە، لێرەشەوە گەل و گەریلا ئاوێتەی یەکدی دەبن، لەبەر ئەمەشە ئەم قەڵەمبازییە بە ژیانەوەی گەلی کورد ناوزەند دەکرێت.

نەک تەنها لە ناوخۆی وڵات، بەڵکو کوردانی تاراوگەش بۆ بەشدارییکردن لەو تێکۆشانە پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە نیشتمان، شەهید دکتۆر سیروان، وەکو یەکەم گەنجی باشوری کوردستان، لە وڵاتی دانیمارکەوە بە فکری پەکەکە ئاشنا دەبێت و هەر لەھەمان ساڵدا پەیوەندی بە شۆڕشی ئازادیی و نەتەوەیی کوردستان بەڕێبەرایەتی پەکەکە دەکات، ساڵی ١٩٨٩ دەچێتە ئاکادیمیایی ناوەندی ‘مەعسوم کۆرکماز’ لە دۆڵی بیقاعی وڵاتی لوبنان و چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەوێت و لەوێدا خولێکی پەروەردەیی دەبینێت.

شەهید سیروان
شەهید سیروان

لە پاش تەواوکردنی خولەکەی دەگەڕێتەوە کوردستان و لە باکوری کوردستان و لە ڕیزەکانی گەریلادا بەشداری شەڕی دژ بە دەوڵەتی تورک دەبێت، تا ھاتنە کایەی شەڕی کەنداو، ئەوکات لەسەر داوای ڕێبەر ئۆجالان، دەچێتە باشوری کوردستان و بەشداریی لە ڕاپەڕینەکانی زاخۆ و هەفتانیندا دەکات.

یەکەم گروپ کە لە باشوری کوردستانەوە بەشداریی ڕیزەکانی گەریلا بووە

دوای دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە لەناو گەلدا زیاتر دەناسرێت و لەو ماوەیەدا بە دەیان گەنج لە باشوری کوردستانەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە دەکەن، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨ بۆیەکەمجار بەشێوازی گروپ، بە پێشەنگایەتی شەهید زێرەڤان و شەهید جوتکار، گروپێکی گەنجانی باشوری کوردستان کە لە هەشت کەس پێکدێن ڕوودەکەنە چیا ئازادەکان و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبن.

بەشداربوونی گەنجانی باشور لەناو ڕیزەکانی گەریلا بۆ چەند قۆناغێکی سەرەکی دابەش دەکرێت:-

لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٣ یەکەم شەپۆلی فراوان لە بەشداربوونی کچان و کوڕانی باشوری کوردستان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا دەستپێدەکات، ئەمەش زیاتر لە ژێرکاریگەری دامەزراندنی (پارتی ئازادی کوردستان)دا دەبێت، کە شەهید دکتۆر سیروان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەبێت، کە ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕیی بووە لە باشوری کوردستان و ڕاستەوخۆ لەناو شارەکانی باشوری کوردستاندا خەبات و ڕێکخستنی جەماوەری بەڕێوەدەبات.

 شەپۆلی دووەم لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦تا ١٩٩٧دەبێت، ئەمەش لەژێر کاریگەری دامەزراندنی ڕێکخراوەی ‘یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان’ کە شەهید دکتۆر سیروان تا شەهیدبوونی سکرتێری ئەو ڕێکخراوە دەبێت.

شەهید سیروان
شەهید سیروان

جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٩٩ لە دوای گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان، لاوانی کورد لە هەر چواربەشی وڵاتەوە ڕاسان و وەکوو کاردانەوەیەک لە دژی ئەو پیلانگێڕییە بە سەدان چالاکی گەورە بەڕێوەچوو، هەروەها کچان و کوڕانی باشوری کوردستان بە بەشداریکردنیان لەناو ڕیزەکانی تێکۆشانی گەریلادا بوون وەک وەڵامێک بۆ ئەو پیلانگێڕییە.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق (بەعس)، ساڵی ٢٠٠٣ گەلی کورد لە باشوری کوردستان هەستیان بە ئازادی دەکرد و ڕۆحیی نەتەوەییان لە لوتکەدابوو، هەر بۆیە بە ڕۆحی یەکپارچەیی کوردستان، ڕوویان لە چیا ئازادەکان کرد و لەناو ڕیزەکانی گەریلا دەستیان بە خەبات کرد.

٢٠٠٦ تا ٢٠٠٧ بە شەپۆلێکی دیکە لە بەشداربوونی لاوان هەژماردەکرێت

لە کۆتا وێستگەشدا، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٦ لە کاتی هێرشی گرووپە چەتەکانی داعش بۆسەر باشوری کوردستان و لەوکاتەدا بەهاناوەهاتنی گەریلا بۆ پاراستنی باشوری کوردستان، کچان و کوڕانی باشوری کوردستان کاریگەردەبن بە تێکۆشانی گەریلا و لە تەواوی شار و شارۆچکەکانەوە بە لێشاو ڕوو لە چیا ئازادەکان دەکەن و دەبنە بەشێک لەو تێکۆشانە.

کچان و کوڕانی باشوری کوردستان، سنوورە دەستکردەکانیان تێکشکاند و لە ژێر ڕۆشنایی فکری پەکەکەدا، لە هەر چوار لای کوردستان لە هەر کوێیەک مەترسی بۆسەر نەتەوەکەمان هەبووبێت بە گیان و خوێنی خۆیان ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

شەهیدانی باشوری کوردستان لە ڕیزەکانی گەریلادا:-

چالاکی ڕووبارۆک

لە ٢٩ی ١٠ی ساڵی ١٩٩٢، چەند گروپێکی گەریلا لە شارەدێی ڕووبارۆک لە هەرێمی جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، لە دژی سەربازگەیەکی گەورەی دەوڵەتی تورک بە شێوازی پارتیزانی چالاکییەک ئەنجامدەدەن، لەو چالاکییەدا گروپێک لە گەنجانی باشوری کوردستان بەشداردەبن و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازگەکە وێران دەکەن و بە سەدان سەربازی دەوڵەتی تورک دەکوژن.

لە دوای سەرکەوتنی چالاکییەکەیان دەگەڕێنەوە، بەڵام لە ڕێگادا دەکەونە بۆسەی دوژمنەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دژوار لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورک، چەند گەریلایەک شەهید دەبن کە لە ناویاندا پێنج شەهیدیان خەڵکی باشوری کوردستانن بە ناوەکانی (هەڤاڵ قارەمان، خەمگین حاجیاوا، ڕێباز چوارقوڕنە، ئارارات کەرکوک، ئەمین حاجیاوا) بەمەش دەبنە یەکەم کاروانی شەهیدانی باشوری کوردستان لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا.

لە دوای ساڵانی نەوەدەوە، پەدەکە لە سنووری هەولێر و بادینان، هەڵمەتێکی تیرۆر و ڕەشبگیریی دەستپێدەکات، لە دژی کادیرانی پەکەکە و کەسانی وڵاتپارێز، لەو هەڵمەتەشدا بە دەیان تێکۆشەر و کەسی وڵاتپارێز دەکەنە ئامانج و شەهیدیان دەکەن، لە دیارترینیان سادق عومەر، شەهید جەنگی، ڕەئوف ئاکرێی، شەهید بیلال و چەندان لاو و پێشەنگی دیکەی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد.

ڕەئوف ئاکرێی ڕێبەر ئۆجالان
ڕەئوف ئاکرێی ڕێبەر ئۆجالان

شەهیدکردنی “دکتۆر سیروان“

لە ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦دا و ئەو کاتەی یەنەکە لە شارەکان چووبووە دەرەوە و لەسەر سنوورەکانی ئێران و عێراق جێگربوبوو، دکتۆر سیروان و هەڤاڵانیشی لە چەمی ڕەزان جێگربووبوون، چەکدارانی پەدەکە لە چوار لاوە گەمارۆیان دان و لە ڕۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٦ دا دکتۆر سیروان و چوار لە هەڤاڵانی بەناوەکانی حاجی قامیشلویی، بابان، دیار مێردین و عەگید کەلاری شەهیدکرد.

شەهید دکتۆر سیروان، یەکێک بوو لە پێشەنگە دیارەکانی باشوری کوردستان، کە هەموو تێکۆشانی لە پێناو یەکڕیزی گەلی کورددابوو، ڕێبەری گەلی کورد لە وەسفی ئەودا وتوویەتی: “دکتۆر سیروان حەقی قەراری باشوری کوردستانە”.

بە گوێرەی ئاماری فەرمی، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان،لە ساڵی ١٩٨٥وە تا ئەمڕۆ، لە باشوری کوردستان (زاخۆ تا خانەقین) لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا باشور ٩٧٦ شەهیدی بەخشیوەتە بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و یەک پارچەیی کوردستان، کە لەو ژمارەیە دەیان شەهیدیان لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعشدا لە باشوری کوردستان شەهیدبوون.

جگە لەو ژمارە شەهیدە هێشتا هەزاران کەس لە کوڕ و کچی باشووریی کوردستان لە ناو ڕیزەکانی گەریلا و ڕێکخستنەکانی پەکەکەدا درێژە بەکار و خەبات دەدەن، ئەمەش بەڵگەیەکی تەواو سەلمێنەرە بۆ ڕەتکردنەوەی بانگەشە و پڕوپاگەندەکانی پەدەکە و بارزانی.

بەشێک لە شەهیدانی هیران
بەشێک لە شەهیدانی کۆیە
بەشێک لە شەهیدانی کەرکوک
بەشێک لە شەهیدانی گەرمیان
بەشێک لە شەهیدانی هەریر
بەشێک لە شەهیدانی هەولێر
بەشێک لە شەهیدانی شەقڵاوە
بەشێک لە شەهیدانی سۆران
بەشێک لە شەهیدانی زاخۆ
بەشێک لە شەهیدانی دهۆک

ک.س

 

 

دواتر

شارەوانیی قەندیل خزمەتگوزاریی پێشکەشی ١٨ گوندی سنووری هەولێر دەکات

پێشتر

لەماڵەكەی خۆیدا سروشتی كوردستان پیشانی میوانەکانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار

دایە ئەختەر

یادی ئەنفالە و کورد هەر ئەنفال دەکرێت

14 نیسان 2021
شەقامی عێراق دەکەوێتە دەست ژنان

شەقامی عێراق دەکەوێتە دەست ژنان

8 ئازار 2021

بەلوچەکان کێن؟ بۆچی دەستیان بە خۆپیشاندان کردوە؟

ئاگرەکەی سێی ڕەشەمێی ڕۆژهەڵات هێشتا دەگەشێتەوە

بەعشیقە ئەو سێ گۆشە ستراتیژییەی میساقی میللی بۆ تورکیا یەکلا دەکاتەوە

١٧ی شوبات خوێنێکی مەییو بە شەقامی هەرێمی کوردستانەوە

پێشتر
مامۆستا کاوە لەکاتی کارکردن لە پرۆژەکەیدا

لەماڵەكەی خۆیدا سروشتی كوردستان پیشانی میوانەکانی دەدات

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

دوو داگیرکەر لە هەفتانین سزادران

دوو داگیرکەر لە هەفتانین سزادران

14 نیسان 2021

لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین، دوو داگیرکەر سزادران. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی...

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی: ئەردۆغان جینۆسایدێکی نوێ بەڕێوەدەبات

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی: ئەردۆغان جینۆسایدێکی نوێ بەڕێوەدەبات

14 نیسان 2021

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانیی، ڕەخنەی لە بێدەنگیی وڵاتەکەی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەگرێت، لە بەرامبەر ئەو جینۆسایدە نوێیەی ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات. ئەمڕۆ لەمیانی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

13 نیسان 2021

کەنەدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو مۆڵەتەکانی هەناردەکردنی تەکنەلۆژیای درۆنی کەنەدی بۆ تورکیا، یەکەم هەنگاوی لە دژی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەنقەرە هەڵگرت،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke