بافڵ تاڵەبانی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی جێهێشت

بەپێی هەواڵێکی سایتی ژیان، بافڵ تاڵەبانی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-ی لە شاری هەولێر جێهێشت.


کەمێک پێش ئێستا، لە مەراسیمێکدا لە شاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد، پێش سوێندخواردنەکە، بافڵ تاڵەبانی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی یەکێتی مەراسیمەکەی جێهێشت.

بەپێی هەواڵەکە، "بافڵ تاڵەبانی، بەهۆی شوێنی دانیشتنەکەیەوە لەتەنیشت ئیدریس نێچیرڤان بارزانی توڕە دەبێت و بەشداری مەراسیمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی ناکات و گەڕایەوە".

س.ح