KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ته‌مموز 1, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بەرپرسانی پەدەکە لە ڕۆڵی ئەحمەد خانی لیتانییدا

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
04/06/2022 - 8:13:26 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
قەڵای دم دم

قەڵای دم دم

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

دوای زیاتر لە سەدەیەک لە خیانەتی ڕووخانی قەڵای دمدم، بەبێ پەندوەرگرتن لە مێژوو، بەرپرسانی پەدەكە هەمان ڕۆڵی ئەحمەد خان دەبینن، دەرگای هەرێمی كوردستانیان بۆ سوپای تورك خستووەتە سەرپشت و گەمارۆیان خستووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە هەمانشێوەی گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی قەڵای دمدم.

لە هیچ سەردەمێكدا داگیركەران نەیانتوانیوە ئیرادەی كورد بشكێنن، كورد هەرچەندە لەڕووی چەك و توانای سەربازییەوە هەژاربووبێت، بەڵام خاوەنی ئیرادەیەكی پۆڵاین بووە و هەمیشە دروشمی”یا كوردستان یان نەمانی”وتووەتەوە بەرامبەر دووژمنان و داگیركەران.

داگیركەران بۆ سەرگرتنی پیلانەكانیان و داگیركردنی خاكی كوردستان لە هەربەشێكی كوردستاندا بووبێت، دەستیان بۆ لەتكردن و درزخستە ناو كورد بردووە و ئەوەی لە مەیدانی جەنگدا پێیان نەكرابێت، ئەوا بە فیتی ناوخۆی و ئاڵاندنی حزبەکانی كوردستان لە خوێنی یەكتریی، بەدەستیان هێناوە.

داگیركردنی كوردستان لە ڕێگەی خیانەتی ناوخۆییەوە:

چیرۆكی قەڵای دمدم نمونەیەكی زیندووە لە مێژووی فیتی داگیركەران و خیانەتی ناوخۆیی، دوای ئەوەی شا عەباسی سەفەوی، هەستی بە هەوڵەکانی خانی لەپ زێڕێن کرد، کە ساڵی ١٦٠٨ بە نۆژەنکردنەوەی قەڵای دمدم لە بەرزاییەکانی ناوچەی سۆما و برادۆست هەڵکەوتوو لە ١٨ کیلۆمەتری شاری ئورمیەدا، دەیویست سەربەخۆیی بۆ کوردان ڕابگەیەنێت.

شاعەباسی سەفەوی چەندین جار هێزی ٢٠ تا ٤٠ هەزار سەربازیی ناردە سەر قەڵای دمدم و لەلایەن جەنگاوەرانی قەڵاکەوە هێرشەکان هەموو تێکشکێندران، سوپای سەفەوییەکان سەرەڕای ئەوەی، کە هەندێک لە کوردانی هۆزی جەلالیشیان تێدا بوو، کە وەکو بەکرێگیراو خۆیان سپاردبوو بە شای سەفەویی، بەڵام بە هۆی ئامادەکاریی و قایمکردنی قەڵاکە، لەلایەن جەنگاوەرانی قەڵاکەوە بە فەرماندەیی خانی لەپ زێرێن تووشی شکست بوون.

لە کۆتاییدا بەهۆی خیانەتی یەک لە فەرماندە کوردەکان بە ناوی ئەحمەد خانی لیتانی یان ئەحمەدی لیتانی، کە سەرچاوەی ئاوی قەڵاکەی بۆ شاعەباس ئاشکرا کردبوو، بۆ ماوەی چوارمانگ ئاو لەسەر قەڵای دمدم بڕا و بە تۆپەوە قەڵاکە تۆپباران دەکرا، سەرەڕای چەندین جار داواکاریی بۆ خۆڕادەستکردن، بەڵام خانی لەپ زێڕین و جەنگاوەرەکانی بڕیاری بەرخۆدانییان دابوو و شەڕیان کرد.

دوای ئەوەی جەنگاوەرانی قەڵای دمدم بەهۆی تینوێتیی و بێ ئازووقەییەوە نەیانتوانی لەوە زیاتر بەرخۆدانیی بکەن، خانی لەپ زێڕین فەرمانیدا بە تەقاندنەوەی پاشماوەی چەك و تەقەمەنیی قەڵاکە بۆ ئەوەی دەست دووژمن نەكەون، ژنەكانیش لە هەڵدێر و دیوارەكانی قەڵاوە خۆیان هەڵدایەخوارەوە بۆ ئەوەی بە زیندوێتی نەکەونە دەست داگیركەری سەفەوی و لە کۆتاییدا لە پاش چوار مانگ بەرخۆدانی لە شەڕی دەستەویەخەدا لەگەڵ سوپای سەفەوییدا، خانی لەپ زێڕین و جەنگاوەرەکانی گیانیان بەخت کرد، دوابەدوای ئەمەش ئەحمەد خان، کە خیانەتی لە گەلەکەی کرد لە لایەن شاعەباسەوە کوژرا.

چیرۆکی بەرخۆدانی قەڵای دمدم بە پێشەنگایەتیی خانی لەپ زێڕین، لەدژی سوپای شاعەباسی سەفەوی، یەکێک لە ڕووداوە مێژووییەکانی گەلی کوردە، کە لاپەڕەیەکی پڕ شانازیی و لەبیرنەکراوی بۆ گەلی کورد نەخشاندووە و خۆڕاگریی جەنگاوەرانی کورد بۆ سەربەخۆیی لە دژی داگیرکەران.

لە چیرۆكی قەڵای دمدمەوە تێدەگەین، كە هەركات كورد تروسكاییەكی بۆ ئازادیی و سەبەخۆیی بەدیكردبێت، ئەوا داگیركەران بۆ خامۆشكردنی دەستیان بۆ قێزەونترین كار بردووە، بە دەستكێشی خیانەتی ناوخۆیی زووتر بە مرازی خۆیان گەیشتوون و ئەوەی لە مەیدانی جەنگدا بۆیان مەیسەر نەبووبێت زووتر لە ڕێگەی دەستی خیانەتەوە پێی گەیشتوون.

لە سەردەمی نوێشدا دەوڵەتی داگیركەری تورك، كە مێژوویەكی ڕەشی هەیە لە پاكتاوكردن و هەوڵی سڕینەوەی كورددا، ڕێگەخۆشكردنی پەدەكە نزیكەی ٧٠ بارەگای سەربازیی لە هەرێمی كوردستان دروستكردووە و بنكەی هەڵفڕینی درۆن و فڕۆكەی چاودێریی لەناو خاكی كوردانەوە لە باشووری كوردستان بۆ شەهیدكردنی گەریلاكانی ئازادیی دامەزراندووە.

دوای زیاتر لە چوار سەدە لە خیانەتی ڕووخانی قەڵای دم دم، بەبێ پەندوەرگرتن لە مێژوو، پەدەكە هەمان ڕۆڵی ئەحمەد خان دەبینێت و دەرگای هەرێمی كوردستانی بۆ سوپای تورك خستووەتە سەرپشت و گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە هەمانشێوەی گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی قەڵای دمدم.

داگیركەران لە دژایەتی كوردا یەك دەست و یەك هەڵوێستبوون:

مێژوو سەلماندوویەتی وڵاتانی داگیركەری كوردستان ئەگەر لە هەموو شتێكدا دژی یەك بووبن، ئەوا لە داگیركردن و هەوڵی پاكتاوكردنی كوردا یەك دەنگ و یەك هەڵوێستبوون و هەمیشە بۆ داگیركردن و سەركوتكردنی كورد كوردستنیان كردووەتە گۆمی خوێن و كوردیان تا لێواری سڕینەوە بردووە.

جیاوازیی و ململانێی سیاسیی و سەربازیی و شەڕی ئابووریی و لەنێوان داگیركەرانی كوردستان تا هەر ئاستێك بووبێت، هەرگیز كاریگەریی لەسەر ئەو هاوكێشە بنەڕەتییە نەكردووە، كە ئەوان لە دژایەتییكردن و سەركوتكردنی كوردا یەك هەڵوێست و یەك دەستن.

ئەوكاتەی كورد دەستی بە جوڵەیەك كردبێت، ئەوا داگیركەران هەموو ناكۆكییەكیان وەلا ناوە و بۆ سەركوتكردنی كورد بە هەموو هێزێكی خۆیانەوە هاوكاریی یەكتری بوون و درێغییان نەكردووە لەوەی پێیان كرابێت بۆ هاوكارییكردنی یەكتریی و پاكتاوكردنی كورد.

لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوودا، شای ئێران و ڕژێمی بەعس ناكۆكی گەورەیان هەبوو لەسەر كەنداوی عەرەب، بەڵام سەرئەنجام شای ئێران و سەدام حسێن بە سەرکوتکردنی ئەوەی ناوی لێنرابوو شۆڕشی ئەیلول، ڕێککەوتن و ڕێککەوتنمامەی جەزائیریان واژۆ کرد.

ڕێککەوتننامەی جەزائیر، لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ساڵی ١٩٧٥ لە وڵاتی جەزائیر مۆرکرا لەنێوان عێراق و ئێران-دا، کە تێیدا سەدام حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق و محەمەد ڕەزاشا، شای ئێران و هواری بومدین، سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر ئامادەی بوون، بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، پێویست بوو ئێران دەست لە پشتگیرییکردنی کوردی باشووری کوردستان هەڵگرێت، کە ئەو کاتە جۆرێک لە خۆبەڕێوبەریی هەبوو، لەبەرامبەردا عێراق نیوەی کەنداوی عەرەب دەداتە ئێران.

لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنننامەکە، شۆڕشی کورد لە باشووری کوردستان ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بووە و مەلا مستەفای بارزانی، کە سەرکردایەتی ئەو شۆڕشەی دەکرد، ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند.

لە نمونەی ڕێککەوتننامەی جەزائیر، بە ڕوونی ئەوە دەردەکەوێت، کە پشتبەستنی تەواو بە هێزی دەرەکیی بە تایبەت دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، هەڵەیەکی گەورەیە و کارەساتی گەورەی بۆ ئەو حزبە و گەلی کورد لێ دەکەوێتەوە.

لە سەدەی نوێیشدا سەرەڕای ناكۆكیی و جیاوازیی جەمسەرگیری، بەڵام هەریەك لە ئەمریكا و ڕووسیا، كە دوو دەوڵەتی دژ بە یەكن و جیهانیان دابەشكردووە بەسەر دوو جەمسەردا، لە داگیركردنی عەفریندا هاوڕابوون و چاویان داخست لە ئاست ئەو داگیركارییەی دەوڵەتی توركدا.

بەهامانشێوەی وڵاتانی نێودەوڵەتیی، ئێران و توركیا و سوریا یەك دەنگبوون لە داگیركردنی عەفریندا و توركیا نزیكەی دوومانگ بە گەورەترین هێزی سەربازییەوە جۆرەها چەكی لە خاكی سوریادا تاقیكردەوە بۆ داگیركردنی عەفرین، بەڵام لەبەرئەوەی بابەتەكە پرسی كوردبوو، بێدەنگیی لێكرا.

شەڕی ناوخۆیی.. تەڵەی دووژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان:

هەركاتێك داگیركەران بە تاقیكردنەوەی گەورەترین سوپا و پەلاماری فراوان و جۆرەها چەكی پێشكەوتوو نەیتوانیبێت ئیرادەی كورد تێك بشكێنێت و خاكەكەیان داگیربكرێت، ئەوا بە دروستكردنی دووبەرەكیی و هەڵگیرساندنی شەڕی كورد بەكورد و بە بەستنی جۆگەلەی خوێنی كورد بە دەستی كورد بە ئاسانتر گەیشتوون بە مەبەستەكەیان.

لە سەردەمی میرنشینەكاندا بە هاوكارییكردنی میرنشینێك دژ بە میرنشینێكی تر، كوردیان لە خوێنی یەكترییەوە ئاڵاندووە، كوردیش لەبری ئەوەی دەستی دووژمن بخوێنێتەوە و لە بەرامبەر پیلانەكانیاندا یەكبگرن و قەڵای خۆیان قەیمبكەن، هەر زوو كەوتوونەتە تەڵەی دووژمنەوە و لە كۆتاییدا لە شەڕی ناوخۆییدا سەری خۆیان و میللەتەكەیان خواردووە.

پێش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، كە هەرێمی كوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس ئازادكرا، بەرەی كوردستانیی دروستكرا لەلایەن حزبەكانەوە و ئەو بەرەیەوە دوای ڕاپەڕین بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بكرێت، پاش هەڵبژاردنی پەرلەمان و دروستكردنی یەكەم كابینەی حكومەتی كوردیی لە باشووری كوردستان، ئێران توركیا قەوارەیەكی كوردییان بە مەترسی دەزانی لەسەر خۆیان و کەوتنە دژایەتییکردن.

ئەو دوو دەوڵەتە كاریان لەسەر دروستكردنی ناكۆكیی كرد و سەرئەنجام لە كێشەیەكی بچوكەوە شەڕی ناوخۆی یەنەکە و پەدەکەیان دروستكرد و دەوڵەتی تورك پشتیوانیی پەدەكە و دەوڵەتی ئێرانیش پشتیوانیی یەنەكەی دەکرد، سەرئەنجام هەرێمی كوردستانیان كرد بە دوو بەشەوە و پەرلەمان و حكومەتی یەكگرتوویان نەهێشت.

پارێزگای هەولێر و دهۆك تا دێگەڵە كەوتە دەست پەدەكە و پارێزگای سلێمانیش تا دێگەڵە كەوتە دەست یەنەكە، ئەو دوو دەوڵەتە ٢٦ ساڵ پێش ئێستا درزێكیان دروستكرد، كە تائێستایش پڕنەكراوتەوە، دەوڵەتی ئێران بە ناڕاستەوخۆ حاكمی سلێمانییە و دەوڵەتی توركیش حاكمی هەولێر و دهۆكە.

لە ساڵی ڕابردووەوە دەوڵەتی تورك بە هێزێكی زۆری سەربازیی و پشت قایم بە هێزی ئاسمانیی و بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەوڵی داگیركردنی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەدات، بەڵام گەریلاكانی كوردستان گورزی كەمەرشكێنیان لێدەدەن و شكشت لەدوای شكست بە دەوڵەتی تورك و سوپاكەی تۆمار دەكەن.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورك دڵنیابوویەوە لەوەی، كە ناتوانێت ئیرادەی گەریلا تێك بشكینێت، بە بەكارهێنانی پەدەكە و دروستكردنی شەڕی پەدەكە و پەكەكە دەیەوێت ئەوەی لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا پێی نەكراوە، بە شەڕی كورد بە كورد بەدیبێنێت.

پێش دەستپێكردنی هێرشی ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ، پەدەكە و دەوڵەتی تورك لەسەر ئەنجامدانی هێرشەكە و دروستكردنی سیناریۆ و هاوكارییكردن و هەماهەنگیی پەدەكە بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان ڕێككەوتوون.

ڕێككەوتنی پەدەكە لەگەڵ توركیا بۆ شەڕی پەكەكە و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەو بزافەی، كە ٤٠ ساڵەی شەڕی مان و نەمانی كورد دەكات، دەرخەری ئەو ڕاستییە كە دەڵێت “كورد هەرگیز پەند لە مێژوو وەرناگرێت”.

دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵ لە ڕێككەوتننامەی لۆزان كە كوردستان دابەشكرا بەسەر چوار دەوڵەتدا، پەدەكە دەیەوێت كورد تووشی ماڵوێرانییەكی تر بكات و ئەوەی بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بەدەستی هێناوە، بە فیتی دەوڵەتی تورك و بە شەڕكردن لەگەڵ پەكەكەدا لەدەستی بدات.

لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین سیناریۆ دروستكراوە لەلایەن پەدەكەوە بۆ ڕەوایەتییدان بە شەڕی پەكەكە، بەڵام گەریلاكانی كوردستان هەرزوو تێگەیشتوون لەوەی ئەوەی ڕوودەدات سیناریۆیە و بە فیتی دەوڵەتی تورك دێتە بەرهەم و پەدەكەیش جێبەجێی دەكات، هەروەها لەساڵی ڕابردووەوە چەندین گەریلا لەیەن پەدەكەوە شەهیدكراوە، بەڵام پەكەكە دانی بەخۆیدا گرتووە و خۆی لە شەڕی كورد پاراستووە.

س.س

دواتر

چەواشەکارییەکانی پەدەکە لەڕێگای میدیا و دەزگا حکومییەکانەوە

پێشتر

دانیشتوانی ڕواندز بە تانكەر ئاو دەكڕن

بابەتی پەیوەندیدار

زەکی چەلەبی.. تا شەهیدبوون هێڵی وڵاتپارێزیی بەرنەدا

زەکی چەلەبی.. تا شەهیدبوون هێڵی وڵاتپارێزیی بەرنەدا

27 حوزه‌یران 2022
بۆچی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكرد؟

بۆچی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەستیپێكرد؟

26 حوزه‌یران 2022

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

ماڵی بارزانی هاوپەیمانی سەرەکیی ئەو دەوڵەتەن کە شێخ عەبدولسەلامی لەسێدارەدا

پلاسخارت لەبەرژەوەندیی کێ کاردەکات؟

پێشتر
دانیشتوانی ڕواندز بە تانكەر ئاو دەكڕن

دانیشتوانی ڕواندز بە تانكەر ئاو دەكڕن

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

30 حوزه‌یران 2022

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نه‌كانی چالاكی ١٠ی ئایاری وه‌رخه‌لێی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی داگیركەری تورك کوژران و دوانی دیکەش...

پەکەکە: مەسرور بارزانی بە زمانی هاوکار و تەسلیمبوونی دەوڵەتی تورک قسە دەکات

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی تورکیا و سوید و فینلەندا ڕاگەیاند  

29 حوزه‌یران 2022

پەکەکە هەڵویستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و هەریەکە لە سوید و فینلەندا ڕاگەیاند و یاداشتەکە بە سەودا...

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

30 حوزه‌یران 2022

ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕێکی قورس لە ئارادایە و دووژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورك لەم هێرشانەیدا...

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

30 حوزه‌یران 2022

پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی سوید کاردانەوەی جیاوازیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوید و تورکیا دەربڕیوە و دەڵێن، پێشتر سەرجەم پارتەکانی سوید...

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

30 حوزه‌یران 2022

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی کاریگەردا شەش سەربازیسوپای داگیرکەری تورك سزادراون و سوپای تورك حەوت جار...

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

29 حوزه‌یران 2022

سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ناوێرن لە ترسی گەریلاکاندا سەریان بەرز بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەبێ جوڵە دەمێننەوە، گەریلاکانیش ئەو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke