KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, شوبات 3, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

تارمایی ئاوریشم و شەڕی هەژموونیی چین لە عێراق

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
06/09/2022 - 8:26:24 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
تارمایی ئاوریشم و شەڕی هەژموونیی چین لە عێراق
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەڕە گەورەکەی چین لە جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەرخۆ و بەبێدەنگیی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەنجامی گەورە و دوورمەودوا لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت، پەکین تەنها بە جەنگی ئابووریی دەیەوێت هەژموونی خۆی بەسەر زۆرینەی جیهاندا بسەپێنێت، عێراقیش ڕاڕەوێکی پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمییە، کە پشتێنەی چینە بۆ بەستنەوەی جیهان بەخۆیەوە.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، هەریەکە لە دەوڵەتانی زلهێز هەوڵیانداوە هەژموونی خۆیان لە عێراق و ناوچەکەدا باڵادەست بکەن، چینیش لەدوای گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی بەڕێوەبردن، لە هەوڵدایە بە پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی نوێ، ئامانجەکانی لەم ناوچەیەدا و بەتایبەت لە عێراق بپێکێت.

پێگە و گرنگیی عێراق بۆ دەوڵەتی چین

گەڕانەوەی چین بۆ عێراق لە ساڵانی پاش ٢٠٠٧، هاوكات بوو لەگەڵ هەڵکشانی ڕۆڵی ئەم زلهێزە جیهانییە لەڕووی ئابوورییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە پرۆژەی “یەک پشتێن و یەک ڕێگا” كە زیندووكردنەوەی ڕێگای ئاوریشمی مێژووییە، بووتە باسی گەرم و سەرەکیی دەوڵەتی چین و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، وردە وردە ئامانج و سیماکانی ئاشکرا دەکرێن.

لە پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشمدا، کە زیاتر لە ٧٨ وڵاتی تێدایە، عێراق یەكێكە لەو كۆمەڵە وڵاتەی جگە لەوەی ڕاڕەوی گەیشتنە بە كەناری دەریای ناوەڕاست، كەنداوی عەرەبیش دەبەستێتەوە بە توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا، ئەمەش وا دەكات لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگی و بایەخی تایبەتی هەبێت بۆ دەسەڵاتدارانی پەكین و پرۆژە زەبەلاحەكەیان.

ئەمە دەریدەخات عێراق یەكێکە لە وڵاتە گرنگەکانی ڕاڕەوی “یەک پشتێن و یەک ڕێگا”ی چین، هەر لەبەر ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا بڕی ١٠.٥ ملیار دۆلاری وەرگرتووە بۆ هەندێک پرۆژەی دروستکردنی وێستگەی كارەبا و پاڵاوتگەی نەوت، عێراق لە پاش پاكستان و ڕووسیا، سێیەم وڵاتی هاوبەشی چینە لە پرۆژەكانی پەیوەست بە وزە.

لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ساڵی ٢٠١٩ بەئاشكرا ئەوەی ڕاگەیاند، كە عێراق دەبێتە بەشێک لە پرۆژەی “یەک پشتێن و یەک ڕێگا”ی چین، لە سەردانێكی ئاشکرا و بە شاندێکی گەورەوە سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق چووە وڵاتی چین و لە بارەی زۆر پرسی هەستیارەوە گەیشتنە كۆمەڵێک لێكگەیشتن.

لە ڕوانگەی سیاسەتەکانی چین دەتوانین بڵێین، دروستكردنی فرەجەمسەریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە دروستكردنی هەماهەنگیی لەگەڵ وڵاتان، هەروەها جێگیرکردنی سایستی خۆی لە عێراق و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگای “پەرەپێدانی ئاشتییانە”وە دەبێت، هەربۆیە چین خوازیاری دەستێوەردانی سەربازی نییە و تەنها لەڕێگەی چڕكردنەوەی پەیوەندیی ئابووری کار بۆ ئامانجەکانی دەکات.

ئامانج و مەبەستی وەبەرهێنانی چین لە نەوتی عێراق

پەلەقاژەی چین بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراقدا ساردبوونەوەی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان و پاشەکشێی لە وەبەرهێنانی نەوتی عێراقی لێکەوتووەتەوە.

زاڵبوونی چین به‌سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقدا و پەرەپێدانی دەسەڵاتی خۆی لەناو وڵاتەکەدا واى كردووە، عێراق هه‌وڵ بدات هاوسەنگییەک له نێوان کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان و کۆمپانیا چینییەکان دروست بکات‌.

وەک ئاشکرایە پرۆژەکانی گرێبەستکردن، چ بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بێت یان خزمەتگوزاریی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ هەمووان کراوە، بەڵام حکومەتی چین هەر یەکێک لەم پڕۆسانە بە کێبرکێ دەبینێت و دەیەوێت زاڵبوون و دەسەڵاتی خۆی تیایدا بسەلمێنێت، هەر بۆیە حکومەتی چین تا بتوانێت یارمەتی خۆی پێشکەش بە وڵاتان دەکات و بەبێ ئەوەی ئامانج و مەبەستی خۆی ئاشکرا بکات، بەڵام ڕوونە هیچ لایەنێک بێ بەرامبەر هیچ کارێک ئەنجام نادات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان بەهۆی گەندەڵیی داراییەوە دوودڵن لە وەرگرتنی پڕۆژە لە عێراق، چونکە لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت ئەگەر دەستیان لە پێدانی بەرتیلدا هەبێت و لە لیستی ڕەشدا جێگیر دەکرێن، بە پێچەوانەی کۆمپانیا چینییەکان یان کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵات، ئەمەش وای کردووە عێراق ببێتە مۆڵگەیەکی سەرەکی بۆیان بەمەبەستی گەیشتن بە مەرامەکانیان.

بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر وزە و سووتەمەنی، چین بۆ ئەو مەبەستە جێ پێێ خۆی لە عێراقدا فراوانتر دەکات بەپێی گرێبەستێکی ساڵی ٢٠١٩ی “نەوت بەرامبەر پڕۆژە “، کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە چین لە بەرامبەر نەوتی عێراقدا بڕیارە چەند پڕۆژەیەکی هەمەجۆر لە عێراقدا ئەنجام بدات.

شایەنی باسە چین لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە ٤٤٪ ی هەناردەی نەوتی عێراقی بۆخۆی بەدەستهێناوە و بەمجۆرەش چین توانیویەتی تا ڕادەیەکی زۆر دەست بگرێت بەسەر نەوتی عێراقدا، هەر بەپێی بڵاوکراوەکانی ئیدارەی گشتیی گومرگی چین، عێراق لە ماوەی مانگی تەمموزی ٢٠٢٢دا سێیەمین وڵاتی هەناردەی نەوت بووە بۆ پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتە و لەو مانگەدا سێ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار تۆن، کە دەکاتە ٢٦ ملیۆن و ٤٩٩ هەزار بەرمیل، نەوتى هەناردەی پاڵاوگەكانی چین كردووە، بەجۆرێک ڕۆژانە ٨٥٤ هەزار بەرمیلى هەناردە کردووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چین لە حەوت مانگدا ٢٢١ ملیۆن و ٧٣٧ هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.

داعش وەك دەرفەت بۆ چین

لە ساڵی ٢٠١٧دا دەرفەتێكی نوێ بۆ چین ڕەخسا لە عێراق، كە ئەویش شكستی سەربازییانەی ڕێكخراوی داعش و ڕاگەیاندنی سەركەوتن بوو لەسەر داروپەردووی شارە ڕووخاوەكان، ئەو وێرانكارییەشی لەپاش داعش بەجێ ما، هاندەرە بۆ ئەوەی چین لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەدا زیاتر چاوی لەسەر عێراق بێت.

هەر لەو كاتەشی، كە ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان كۆتایی هات، ڕكابەرییەكی توند لەنێوان دۆستانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لایەنگرانی بەرەی ئێرانیدا سەری هەڵدا لەسەر پەیوەندییە ستراتیژییە ئایندەییەكانی عێراق، لەو نێوەندەشدا بۆ تەنگپێهەڵچنینی كاریگەری و پێگەی ئەمەریكا، دۆستانی ئێران لە گرووپە چەكدارەكانی شیعە كەوتنە گوشاركردن بۆ ئەوەی عێراق لەبریی وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوو بكاتە پەكین و زیاتر بەرەو ڕۆژهەڵات بڕوات.

سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدییش لە ئەیلوولی ٢٠١٩ بە شاندێكی ٥٥ كەسییەوە هەر لەو چوارچێوەیەدا بوو، بۆ ماوەی پینج ڕۆژ شاندێکی عێراق، كە سەرجەم پارێزگارەكان و وەزیرانی پەیوەندیداری تێدا بوو، هەشت یاداشتی لێكگەیشتنیان واژۆ كرد و لەوێ بەفەرمی عێراقیان خستە ڕیزی ئەو وڵاتانەی بەشێكن لە پڕۆژەی “یەک پشتێن و یەک ڕێگا”.

بوارەكانی هاوكاریی جگە لە سێكتەرە ئابوورییەكان، پەلی هاویشت بۆ دروستكردنی كتێبخانەیەكی چینی لە زانكۆی بەغدا و پەرەپێدانی پەیوەندیی ڕۆشنبیری لەنێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ تەرخانكردنی زەوی بۆ نێردەی دیپلۆماسیی هەردوولا لەسەر خاكی وڵاتی یەكتر.

ئەو سەردانە لە كاتێكدا بوو عێراق ڕۆژانە ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی چین دەكرد و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتیش ٣٠ ملیار دیناری ساڵانە بوو، لەو كاتەشدا ڕێككەوتنێک بەخەمڵاندنی ٥٠٠ ملیار دۆلار، لەنێوان هەردوو لادا تاوتوێكرا، ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی عێراق لەلایەن چینەوە لەبەرامبەر دابینكردنی نەوت بۆ ئەم وڵاتە پیشەسازییەلە كێڵگەگانی عێراق، ئەمەش مشتومڕ و هەرایەكی گەورەی سیاسی و پەرلەمانیی دروست كرد، چونكە قەبارەی ڕێككەوتنە زۆر گەورە و درێژخایەن و ئایندەیی و ستراتیژییە و دوور لە چاودێری  و بڕیاری پەرلەمان باسی لێکراوە.

توانای كۆمپانیا چینییەكان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ عێراق

ئەوەی یارمەتیی چین دەدات زیاتر لە عێراق پەل بهاوێت، ترس و دڵەڕاوكێی كۆمپانیا ڕۆژئاواییەكانە لە وەبەرهێنان لە ژینگەی عێراقدا بە هۆی دیاردەی چەكداری و پەلهاویشتنی میلیشیاكان، جگە لەوەش تۆڕێكی بەربڵاوی گەندەڵی هەیە لە عێراق كە ڕێگرە لە خێرایی ڕاپەڕاندنی كاروبارەكان، بەتایبەت خراپیی ژێرخانی بانک و ئاڵوگۆڕی دارایی، بەڵام چینییەكان بە حوكمی ئاشنایەتییان بە ژینگەی ڕۆژهەڵات و لەبەر ئەو پەسەندییەی هەیانە، زۆر لەسەر ئەو پرسانە ڕانەوەستان و چەندین كۆمپانیای گەورەیان لە ئێستادا دەستبەكارە، لەوانەش: كۆمپانیای (Shanghai Electric، China Building Materials، China Hydroelectric Power Plant)، لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی تری گەورەی وەک “EPC”.

بەشێک لە شارەزایان و چاودێرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێیان وایە سەركەوتنی چین لە عێراقدا بەو ئاستە، تێكەڵەیەكە لە سەركێشی، بەرگری، بەختی باش و گرتنەبەری سیاسەتی دیپلۆماسییانەی لێزان و شارەزایانە.

هەندێک لە شارەزایانی عێراق پێیان وایە تایبەتمەندیی كۆمپانیا چینییەكان توانای كاركردنە لە هەلومەرجی سەخت و تونددا، ئەوان دەتوانن لەگەڵ پێكهاتەی كۆمەڵایەتیی عێراقیشدا خۆیان بگونجێنن، جگە لەوەش كۆمەڵێک خزمەتگوزاری پێشكەش بە عێراق دەكەن كە گرنگە و چەند بوارێكی زۆر بەكەڵک بۆ عێراق دەگرێتەوە، لەوانەش: پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، كەرتی كشتوكاڵ، وزەی كارەبا، لەگەڵ كەرتی نیشتەجێبوون، ئەو پڕۆژانەشی چین لە عێراق جێبەجێی دەكات، هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت، لە كاتێكدا، کە ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە عێراق لەبەربوونەوەدایە و كێشەی زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانی هەیە.

چین توانایەكی تەكنەلۆژیی قەبە و زەبەلاحی هەیە، جگە لەوەش بە هۆی نزمیی بەهای پارەكەی بەراورد بە دۆلار بۆ عێراق زیاتر گونجاوە، ئەو سندووقە هاوبەشەشی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق دانراوە، كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری هەیە وەک نێوانگر لەنێوان هەردوو لا و ئەركی زۆر سپێردراوە بە بانكی ناوەندیی عێراقی، هەموو ئەمانە دەرفەتی گونجاون بۆ عێراق و دەستپێشخەری و پڕۆژەکەی چین زیاتر پەسەند دەكەن.

دیدی حكومەتی عێراق بۆ پڕۆژەكانی چین

لەپاش هەڵوەشاندنەوە و شکشتی كابینەی عەبدولمەهدی، پرۆژەكانی چین لە عێراق هەر درێژەیان كێشا، لەم میانەیەشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كانوونی یەكەمی ٢٠٢١دا، ١٥ بە گوێرەی ڕێككەوتنەكانی سەرۆك وەزیرانی پێش خۆی، ڕێككەوتنی لەگەڵ لایەنی چینی واژوو كرد بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە سەرانسەری عێراق.

ئەو هەزار قوتابخانەیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێن، لە قۆناغی یەکەمدا ٦٧٩ قوتابخانە و لە دووەم قۆناغدا دروستکردنی ٣٢١ قوتابخانەیە و جێبەجێكردنیان دراوە بە كۆمپانیای سینۆتیك كو جۆن.

ڕاوێژكارە ئابوورییەكانی عێراق پێیان وایە لە ساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە وەک پێویست كەڵک لە نەوت وەربگیرێت، بە هۆی ئەوەی داهاتەكەی بەشی زۆری بۆ بەكاربردن دەڕوات، بەڵام ڕێككەوتنی عێراق-چین دەرگای كردووەتەوە بۆ ئەوەی نەوتەكە بەرەو وەبەرهێنان ئاڕاستە بكرێت بە ڕێژەی ٣٪ كە لە سندووقی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت، لەبەرامبەر ئەمەشدا قۆناغی یەكەم، چین بایی ١٠ ملیار دۆلار كۆمەكی پڕۆژەكانی عێراق دەكات وەک قۆناغی یەكەم و كۆمپانیای “ساینوشور” گرەنتیی جێبەجێكردنی ڕێكکەوتنەكە دەكات و ڕێككەوتنەكە قابیلی فراوانكردنیشە بە پێی خواستی عێراق و هەر كات لیستی پڕۆژەكانی زیادی كرد، ئەوە دەتوانێت نەوتی زیاتر هەناردەی چین بكات، ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ عێراق كە كێشەی ژێرخان و كاولكاریی هەیە، جگە لەوەش پشتیوانییەكی سیاسی و خواستێكیش هەیە بۆ ڕووكردنە چین وەک جێگرەوەی ئەمەریكا.

ئایندەی پەیوەندییەكانی عێراق و چین

چاوەڕوان دەکرێیت کە چین لە قۆناغەکانی داهاتووی ئابووریی عێراقدا ئامادەییەكی بەهێزی هەبێت، لەبەر چەند هۆكارێک، دیارترینیان كشانەوەی ڕۆڵ و گرنگیدانی ئەمەریكی، هەروەها پێویستیی عێراقە بە خزمەتگوزاریی كۆمپانیاكانی چین، چونکە لە دۆخ و پێكهاتەی كۆمەڵایەتیی عێراقەوە نزیكترن بەراورد بە كۆمپانیا ڕۆژئاواییەكان.

هەرزانیی كاڵای چینی و نزمیی دراوەكەی و خۆپارێزیی ئەم وڵاتە لە دەستوەردان لە كاروباری سیاسی، وا دەكات زیاتر قبووڵكراوتر بێت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، هەروەها بەهۆی قوڵبوونەوەی دابەشبوونە سیاسییەکان لە پەیکەری حکومڕانی عێراقدا هەیە چاوەڕوان دەکرێت پشتیوانییە سیاسییەکان بۆ ڕۆڵی چین لە هەڵكشاندا بێت.

ش.ئـ

دواتر

ئەم زستانە نەوت گرانە و غازیش دەستناكەوێت.. حكومەتیش هیچ پلانێكی نییە

پێشتر

داعش شوانێکی لە گەرمیان ڕفاند

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانێکی گۆشەگیرکراوەوە ژیانێکی ئازاد دەنوسێتەوە

ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانێکی گۆشەگیرکراوەوە ژیانێکی ئازاد دەنوسێتەوە

2 شوبات 2023
شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

31 كانونی دووه‌م 2023

ڕەشنووسی دەستووری هەرێم بۆ نەنووسرایەوە و کێ ناهێڵێت دەستوور بنووسرێتەوە؟

یاسای هیوا..مافە زەوتکراوەکەی ڕێبەر ئۆجالان

دروستبوونی هێزی بەکرێگیراو و نایاسایی لە هەرێم بۆ چی و بۆ کێ کاردەکەن؟

عەفرینی کوردان لەناو ئاشی نیوعوسمانییە فاشیستەکاندا

پێشتر
داعش شوانێکی لە گەرمیان ڕفاند

داعش شوانێکی لە گەرمیان ڕفاند

زۆرترین خوێندراو

پزیشێک ئازاری ژنە سووتاوەکان دەنووسێتەوە

پزیشێک ئازاری ژنە سووتاوەکان دەنووسێتەوە

1 شوبات 2023

خۆسووتاندن یەکێکە لەو دیاردانەی ژنانی کۆمەڵگەی کوردی پێ بەناوبانگە لە جیهاندا، پزیشکێکیش لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی، ئازاری ئەو ژنانەی خۆیان...

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دوو مەتر بەفر باریوە

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دوو مەتر بەفر باریوە

2 شوبات 2023

بەهۆی سێ شەپۆلی بەفربارین لە  سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران، رێژەی بەفربارین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە دوو مەتر بەفر. کۆی...

لە سلێمانی یادی ژنە فەرماندەیەکی شەهید کرایەوە

لە سلێمانی یادی ژنە فەرماندەیەکی شەهید کرایەوە

2 شوبات 2023

بە بۆنەی ١٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبونی لەیلا والی حسێن، ناسراوە بە ڤیان سۆران  بە ئامادەبونی بەشێک هاوڕێ هەڤاڵانی شەهید ساڵیادی...

پەروین بوڵدان: بۆ داخستنی هەدەپە پلانی B و Cمان لەبەردەستدایە

پەروین بوڵدان: بۆ داخستنی هەدەپە پلانی B و Cمان لەبەردەستدایە

2 شوبات 2023

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، بەدیلیان بۆ دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان هەیە  و دەشڵێت، چارەسەری زۆریان هەیە لە دژی یارییەکانیان، پلانی B...

“کەسایەتی شەهید ڤیان گڕوتینێکی جیاوازیدا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد”

“کەسایەتی شەهید ڤیان گڕوتینێکی جیاوازیدا بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد”

2 شوبات 2023

لەیلا والی حسێن، ناسراو بە “ڤیان سۆران یان ڤیان جاف” لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، هەر لەمنداڵییەوە...

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

1 شوبات 2023

ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕ كۆتایی نەهاتووە و دەوڵەتی تورك لە هەندێك شوێن هەوڵدەدات پێشڕەوی بكات، بەڵام شكستی هێناوە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke