KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دەوڵەتی تورک لەو شوێنەی شکستیهێنا دەستی بەهێرش کردەوە

  بۆتان گەرمیانی
23/04/2022 - 7:59:33 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
دەوڵەتی تورک لەو شوێنەی شکستیهێنا دەستی بەهێرش کردەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر شکستی مێژوویی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر گورزی گەریلاکانی ئازادیی لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، دوای یەک ساڵ لە هەمان کات و هەمان شوێن بۆ سپیکردنەوەی ئەو شکستە، سوپاکەی ڕەوانەی هەمان چارەنووس دەکاتەوە، بەڵام ئەم جارەیان بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستانەوە دەستیان بە جوڵە کردووە.

ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ساڵی ٢٠٢١، سوپای تورک بە سەدان سەرباز و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای شەڕەوە لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکاریی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، سوپای تورک زیاتر لە ٢٠ بارەگای سەربازیی گەورەی لە هەفتانییەنەوە تا سەرزێڕێی سەر بە ئامێدی دروستكرد.

لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەکانەوە سەربازیان لەسەر گردەکان جێگیر دەکرد و بە فڕۆکەی سیخوڕیی چاودێری وردیان خستەسەر ناوچەکە، بەبەردەوامی بۆردوومانیان دەکرد بۆ داگیرکردنی ناوچەکە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور و بازەکانی زاگرۆس دەستیان بە هێرشی پێچەوانە کرد.

هەر لە سەرەتای هێرشەكانەوە سوپای تورك تووشی شكستی مێژوویی بوویەوە، لە هەرێمەكانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا بە تەواویی شكستی هێنا لە بەرامبەر گورزی گەریلادا، بۆ خۆبەدوورگرتن لە شکست و زەرەری زیاتر لە هەشت ناوچە كشایەوە.

دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلا گورزی کوشندەی بەرکەوت و نەیتوانی پێشڕەوی بکات، هەربۆیە پەنایان بردە بەر چەکی قەدەغەکراو و بە گازی کیمیایی هێڕشیان کردە سەر تونێلەکانی شەڕی گەریلا، تەنها لە ١٠ رۆژی سەرەتای شەڕەکەدا ئاشکرابوو کە سەربازانی تورک لانیکەم ١٠ جار چەکی کیمیایی و گازیان بەکارهێناوە.

دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دوای ئەوەی بێدەنگی ڕای نێودەوڵەتی و جیهانی قۆستەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانەیدا، بە چڕیی بەردەوامی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دا دژ بە گەریلا و هاوڵاتییان و ژینگەی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئاماری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە: تەنها لە شەش مانگی سەرەتای٢٠٢١-دا دەوڵەتی تورک ٣٢٣ جار چەکی کیمیایی دژ بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێناوە، زۆرتین جاریش ئەو چەکە قەدەغەکراوەی، لە وەرخەلێ و ئاڤاشین بەکارهێناوە و بەوهۆیەوە ٣٨ گەریلا شەهیدبوون.

گەریلاكانی كوردستان بە تاكتیكی نوێ و خەباتی سەردەمییانەی گەریلایەتیی، شكستیان بە گەورەترین هێرشی داگیركاریی دەوڵەتی تورك لە ساڵی ٢٠٢١دا هێنا، دەوڵەتی تورك لەبری بردنەوەی مژدەی سەركەوتن، تەرمی سەدان سەربازی وڵاتەكەی بە هێلیکۆپتەر لە مەیدانەكانی جەنگدا هەڵگرتەوە.

فەرماندەیی گشتی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە هەماهەنگیی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کرد لەو هێرشەدا و ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی لەناوەوە گورز لە تێکۆشانی ئازادیی کورد بدات، هەوڵیدا لەڕێگەی هێڵی خیانەتەوە لە پشتەوە هێرش بکاتە سەر گەریلا، بۆ ئەو مەبەستەش وایکرد کە پەدەکە گەریلا گەمارۆ بدات و زەمینەی هێرش بۆ سوپای تورک خۆش بکات و ئاڵوگۆڕی هەواڵگریی لەگەڵ بکات، بەداخەوە پەدەکەش لەسەر بنەمای ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک هەنگاوی نا و لە پشتەوە خەنجەری ژەهراویی لە بەرخۆدانی پیرۆزی گەریلاکان دا.

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکەی نەپەگە، ساڵی ٢٠٢١ی دەوڵەتی تورک دوو هەزار و ٤٦١ هێرشی ئاسمانیی و زەمینی ئەنجامداوە، کە ٣٦٧ هێرشیان کیمیایی بوون، لە بەرامبەردا گەریلاکان ٧٤٢ چالاکییان ئەنجامداوە و ٨٦١ داگیرکەر سزادراون.

ژەهراویی بوونی خەڵکی مەدەنی

دەوڵەتی تورك چەكی كیمیایی تەنها لە دژی گەریلا بەكارنەهێنا، بەڵكو هاوڵاتیانی گوندەكانی كردە ئامانج و لە هێرشێكی كیمیاییدا بۆ سەر گوندی هروری شارەدێی كانی ماسی لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی، دووخێزان كرانە ئامانج، كە هەشت كەس بوون و لە ئێستادا باری تەندروستی بەشێكیان زۆرخراپە.

وێرانبوونی ژینگە

هەروەها، بەپێی ئامارەكانی تیمی كوردستان عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركەوە، ٣٥ هەزار دۆنم ڕەز و باخ و پوشوپاوان و كشتوكاڵی هاوڵاتیان سوتان و ٣٥٠ سەر ئاژەڵ لەناوچوون.

هەر بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەكانەوە بۆسەر ماڵ و ژیانی هاوڵاتییان، دانیشتوانی ٢٩ گوند ئاوارەبوون و ١٥٠ گوندیش مەترسی چۆڵبونیان کەوتووەتە سەر، جگە لەوەش تەنها ناوچەی بەرواری باڵا زیانی شەش ملیار دیناری بەركەوتووە

بڕینەوە و تاڵانکردنی دارستانەکان

بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری زاخۆ و بەرواریی باڵا و گوندەکانی دەرییە داودییە، کەشان، دەشتی بەشیر ئاغا، باس ئاغا، کانی قەزە، ئانش، شاران شا، گوندە مەسیحییەکان، ناوچەی خانتوور و هەفتانین، هاوکات لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکان، دەستیان بە بڕینەوە و بە تاڵانبردنی داری دارستانەکانی ئەو دەڤەرانە کردبوو.

دوای بڕینەوەشیان لە شوێنەکانیان، جادە و ڕێگا و ڕێڕەوی سەربازییان دروست کردووە ئەمەش بۆ ئامادەکاریی هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تورکیا لە هەر تۆنێک دار بڕی ٤٠٠ دۆلار تێچووی هەبووە بۆ گواستنەوەی تا باکوری کوردستان، لەو ٤٠٠ دۆلارەش ١٨٠ دۆلاری بۆ کۆمپانیایەکی پەدەکەیە لە زاخۆ، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا تورکیا ٤٠٠ ملیۆن لیرەی لە تاڵانکردنی دارەستانەکانی کوردستان دەستکەوتووە.

سپیکردنەوەی شکست بە هێرش

ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو شکستە مێژووییەی بەرامبەر گەریلا، جارێکیتر دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە شەوی ١٤ی نیسان-دا بە ٥٥ فڕۆکەی جەنگی و دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێریی و هێرشبەر، بە تۆپ، تانک و هاوەن هێرشیان دەستپێکردووە بۆسەر گەریلا و باشووری کوردستان.

ئەمجارەش سوپای تورک بە چاوساغیی پەدەکە، لە هەرێمی کوردستانەوە هێرشیان دەستپێکردووە، بەتایبەتی لە ناوچەی شیلادزێ و دەڤەری بادینانەوە، لە ئێستادا شەڕی قورس لە نێوان گەریلاکان و داگیرکەراندا ڕوودەدات

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی ١٢ی ئازاری ئەمساڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا و ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوویەوە، دوا بەدوای ئەوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان و هاكان فیداندا كۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجامدا، ئەمەش وەک بڕیاردانی کۆتایی ئەو هێرشە لێکدرایەوە.

بەگوێرەی دواین ئامارەکانی شەڕ، کە هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاویکردووەتەوە، لە شەوی ١٧ی نیسانەوە هەتا شەوی ٢٢ی نیسان، ٢٠٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون.

ب.ل

دواتر

داوای هەڵوێست لە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دەكرێت دژی هێرشەکانی تورکیا

پێشتر

بۆردوومانەکانی تورکیا گەشتی شاخەوانانیان لە هەرێمی کوردستان سنووردارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

25 ئایار 2022
نیوسەدەیە گەریلا باشوور لە هێرشی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت

نیوسەدەیە گەریلا باشوور لە هێرشی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت

25 ئایار 2022

کوردستان لە پەیمانی قەسری شیریندا

کۆمەڵکوژیی هەولێر پەڵەیەکی ڕەش لە مێژووی پەدەکە

شەڕە تەقە ڕووداوی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان

شەهیدانی سێدارە سمبولی ئازادیی و بەرخۆدان

پێشتر
بۆردوومانەکانی تورکیا گەشتی شاخەوانانیان لە هەرێمی کوردستان سنووردارکردووە

بۆردوومانەکانی تورکیا گەشتی شاخەوانانیان لە هەرێمی کوردستان سنووردارکردووە

زۆرترین خوێندراو

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە پەدەکە بە درۆدەخاتەوە

27 ئایار 2022

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و پەدەکە و میدیاکانی بەدرۆخستەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە، ڕەتیشیدەکاتەوە، کە هێرشیان بۆسەر...

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

پەدەکە و میت چەند مەلایەک بەکاردەهێنن دژی پەکەکە وتار بدەن

27 ئایار 2022

لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندە ناڕاستەکانی پەدەکە و میت دژی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی، بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان شەش مەلا...

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

ڤیدیۆی ڕاكردنی سەربازانی توركیا بە هێستر لە مەیدانەكانی جەنگ بڵاوكرایەوە

26 ئایار 2022

سەربازانی داگیرکەری تورک لە زاپ هێستر دەدزن و بە هێسترەکان لە گۆڕەپانی شەڕ ڕادەکەن، ڤیدیۆی ئەو هەڵاتن و ڕاکردنەی سەربازانی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

پەدەكە دەستی سوورە بە خوێنی شۆڕشگێڕانی هەرچوار بەشی كوردستان

27 ئایار 2022

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر، کە لەپێناو ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد-دا بێوچان لە ناو تێکۆشاندا بووە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke