KURDÎ
العربية
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 20, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

شێخ مەحمودی حەفید، مەلیکی ڕۆژگارە سەختەکان

  بەرهەم لەتیف
09/10/2020 - 7:19:57 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
شێخ مەحمودی مەلیک

شێخ مەحمودی مەلیک

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پیاوێکی مشکی بەسەری کەواوسەڵتە لەبەر، کوردپەرەوەر و شۆڕشگێڕ، شێخ مەحمودی حەفید هەموو شتێکی کرد تا کورد بگەیەنێتە سەربەخۆیی و لە ژێر چەپۆکی بێگانە ڕزگاری بکات.

شێخ مەحمود
شێخ مەحمود

شێخ مەحمود یەکەم حکومەتی کوردیی دامەزراندن و بۆ یەکەم جار زمانی کوردی کردە زمانی فەرمیی دامودەزگاکانی وڵات، بۆ یەکەم جار ڕۆژنامەی لە کوردستان بە زمانی کوردی دەرکرد.

شێخ مەحمود
شێخ مەحمود

سێ جار بناغەی حکومەتەکەی دانا، دوورخستنەوە و فشارەکان نەیانتوانی دووریبخەنەوە لە ئامانجەکانی، سڵی لە فڕۆکەی بەریتانی و شمشێری عوسمانی نەکردەوە و هەرگیز سازشی لەسەر مافی گەلەکەی نەکرد. 

شێخ مەحمودی حەفید ئامادەنەبوو ڕووی لولەی چەکەکەی بکاتە هیچ کوردێک، بەڵام هۆزە کوردییەکان لە تەنگانەدا پشتیان لێکرد و لەپشتەوە خەنجەری ژەهراوییان لێدا.

شێخ مەحمودی حەفید یان مەلیک مەحمود، ئەو مەلیکەی مێژوو بەپیتی زێڕیین ناوی تۆمارکردووە، هەموو ژیانی ئاوێتەی شۆڕش و تێکۆشان کرد لە پێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بۆ کوردستان.

بەڵام وا ٦٤ ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا تێپەڕدەبێت و هێشتا خەونەکانی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی ناوماڵی کورد و بەدیهێنانی سەربەخۆیی بۆ نیشتمانەکەی بەدینەهاتوون.

مەلیک، سیاسیی بوو، شاعیر و ئەدەب دۆست بوو، سوارچاک و فەرماندەیەکی لێهاتوو بوو، ملی بۆ هەڕەشە و فشار نەدەدا و ڕادەستی ئیرادەی بێگانە نەبوو.

مەحمود شێخ سەعیدی کوڕی شێخ محەمەدە بچکۆلەی کوڕی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ ناسراو بە شێخ مەحمودی حەفید، ساڵی ١٨٨١ لە سلێمانی لەدایکبووە.

ساڵی ١٩٠٨ بە پیلانی ئیتیحاد و تەرەقی عوسمانیی، شێخ سەعیدی باوکی و شێخ ئەحمەدی برای لە موسڵ شەھید دەکرێن، بەوهۆیەشەوە شێخ مەحمود ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری بنەماڵەکەیانی دەکەوێتە ئەستۆ.

گەنجێکی هەڵکەوتوو و دنیادیدە بووە، شۆرەت و ناوبانگی هەرزوو بە کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، هەستێکی بەرزی نیشتمانپەرەوەریی هەبووە و هەوڵیداوە کۆتایی بە داگیرکاریی عوسمانییەکان بهێنێت لەسەر کوردستان.

دوای جەنگی یەکەمی جیهانیی، کەڵکەڵەی داگیرکردنی باشوری کوردستان دەکەوێتە مێشکی بەریتانییەکانەوە، بەریتانییەکان چاویان بڕیبووە جیۆپۆلەتیکی باشوری کوردستان و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوییەکەی، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی هێزەکانیان لە هندستانەوە دەکشێننەوە بۆ عێراق.

شێخ مەحمودیش بۆ ڕزگارکردنی باشوری کوردستان لە چنگی عوسمانی، داوای ڕێککەوتن لە ئینگلیزەکان دەکات، بەڵام تورکەکان بەمە دەزانن و دووریدەخەنەوە بۆ کەرکوک و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەکەن.

دواتر بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی باشوری کوردستان، لە بڕیارەکە پاشگەزدەبنەوە و شێخ ئازاد دەکەن.

پاش ئازادبوونی، شێخ مەحمود پەیوەندیی بە سەرۆک هۆزە کوردەکان و ڕۆشنبیرەکان و کەسایەتییە عەرەبەکانی نزیک خۆی دەکات و بڕیاری بەرپاکردنی شۆڕش دژی تورکەکان دەدەن.

ساڵی ١٩١٨ شێخ مەحمود شۆڕشەکەی دژ بە تورکەکان دەستپێکرد و ئەفسەرانی تورک لە سلێمانی خۆیان ڕادەستی هێزەکەی شێخ مەحمود کرد، دواتریش لە کەرکوک و هەولێر و موسڵیش تورکەکان کشانەوە بۆ تورکیا.

شێخ مەحمودیش بەئاشکرا خۆی وەک سەرۆکی باشوری کوردستان ڕاگەیاند و حکومەتێکی کاتیی پێکهێنا.

دوای دەرکردنی تورکەکان، ئینگلیزەکان دەچنە سلێمانی و پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەی شێخ مەحمود لەگەڵیاندا ئەنجامی دابوو، دەستیان وەردەدایە کاروباری حکومەتەوە، ئەوەش وایکرد کاروبارەکانی حکومەتەکەی کوردستان بەباشیی بەڕێوەنەچێت.

بەریتانییەکان کاریان لەسەر سەرۆک عەشیرەتەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرد، بۆ ئەوەی لە شێخ مەحمود دووریان بخەنەوە و پشێویی دروستبکەن و دژایەتیی شێخ بکەن.

دوای ئەوەی شێخ مەحمود بەمانە دەزانێت، نامەیەک بۆ میر مەحمودی خانی هەورامی نارد و داوای لێکرد بەناوی سەردانی مەزاری کاک ئەحمەدی شێخەوە بێنە سلێمانی و سوپاکەیان بێنن، کە ژمارەی چوار هەزار سەرباز دەبێت.

ڕۆژی ٢٣ی ئایاری ١٩١٩ لەکاتی گەیشتنی ئەو هێزە خۆپیشاندانێکی گەورە لە سلێمانی ڕێکخرا و خەڵک چوونە بەردەم ماڵی شێخ مەحمود و هاواریان دەکرد “تۆ لەگەڵ تاجی ئینگلیزی یان لەگەڵ ئێمەی”، شێخ مەحمودیش دەچێتە ناو خۆپیشاندەران و پێیان دەڵێت:”هەتا دوا هەناسە لەگەڵ ئێوەدا دەبم”.

توڕەیی جەماوەر بەرزدەبێتەوە و پەلاماری سەرایان پیاوانی ئینگلیز دەدەن و دەچنە ژوورەوە، چەند ئەفسەرێکی کورد لە سوپای بەریتانیی دەچنە سەربانی سەراکە و ئاڵای ئینگلیز دادەگرن و ئاڵای کوردستان لەجێی هەڵدەکەن.

بەوشێوەیەش یەکەم حکومەتی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەمەزرێندرێت.

بەریتانییەکان هەمان ساڵ بە ٢٠ هەزار سەرباز و فڕۆکە و چەکی قورسەوە هێرش دەکەنە سەر سلێمانی و شێخ مەحمود و هێزەکەی لە دەربەندی بازیانەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و هێزەکەی ئینگلیز تێکدەشکێنن.

لەوکاتەدا کۆمەڵێک لە سەرۆک هۆزەکان خیانەت لە شێخ مەحمود دەکەن و هێزەکەی شێخ لاواز و پەرتەوازە دەبێت، ئینگلیزەکان ئابڵۆقەی هێزەکەی شێخ مەحمود دەدەن و دوای شەڕێکی زۆر، مەلیکی کوردستان بریندار دەکرێت و بەدیلیی دەکەوێتە دەست ئینگلیزەکان.

دواتر بەریتانییەکان شێخ مەحمودیان دوورخستووەتەوە بۆ هیندیستان و کۆتاییان بە حکومەتەکەی هێناوە، پاش سێ ساڵ ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٩٢٢ شێخ مەحمود دەگەڕێننەوە بۆ کوێت، پاش چەند ڕۆژێک شێخ مەحمود دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.

ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، شێخ مەحمودی حەفید، دووەمین حکومەتی خۆی دامەزراند، بەناوی حکومەتی کوردستان‌ خۆشی وەک سەرۆکی حکومەتەکە ناساند.

زمانی فەرمی دامودەزگاکانی وڵات کوردی دەبێت و سوپاکەی ناوی ‘سوپای نەتەوەی کورد‌ دەبێت’، جارێکی دیکە ئینگلیزەکان بەهێزێکی زۆرەوە هێرش دەکەنەوە سەر سلێمانی و لە ڕۆژی ١٦ی ئایاردا سلێمانی داگیردەکەنەوە.

لە مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٢٤ بۆ جاری سێیەم حکومەتی دامەزراند و لێخۆشبوونی گشتی بۆ هەموو ئەو کوردانە دەرکرد، کە هاوکاریی ئینگلیزەکان کردووە.

بەڵام لە ١٦ی مانگی ١١ی ساڵی ١٩٢٥دا کۆمەڵەی نەتەوەکان سنووری نێوان تورکیا و عێراق-یان جیاکردەوە، بەوەش باکور و باشوری کوردستان لەیەک جیاکرایەوە و حکومەتەکەی شێخ مەحمودیش بۆجاری سێیەم ڕووخا.

لە ٣ی ١١ی ١٩٣٠ شێخ مەحمود شەڕ دژی بەریتانیا و عێراق دەستپێدەکات و هەتا ئاداری ١٩٣١ دەخایەنێت، لەو شەڕانەدا هێزەکانی شێخ مەحمود سەردەکەون و ڕۆژ بەڕۆژ پاشەکشە بە حکومەت دەکەن.

ئێران و عێراق دژی شێخ مەحمود ڕێکدەکەون و پێکەوە هێرش دەکەنە سەر شێخ مەحمود و لە هەردوو دیوەوە هێز کۆدەکەنەوە، لە ١٤ی ٥ی ١٩٣١دا شێخ مەحمود خۆی ڕادەست دەکات و دووری دەخەنەوە بۆ سەماوە و ناسرییە، لەوە بەدوا شێخ مەحمود بەیەکجاریی دەستی لە خەباتی سیاسیی هەڵگرت.

ڕۆژی ٩ی مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٥٦ شێخ مەحمودی حەفید دوای مێژووییەکی دوورودرێژ لە تێکۆشان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغدا کۆچی دواییکرد و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی و لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەخاکسپێردرا.

ڕۆژی هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ سلێمانی، ڕاپەڕینێکی گەورە لەلایەن خەڵکی شارەکەوە ئەنجامدرا و تێیدا چەند کەسێک بە گوللـەی ئینگلیزەکان شەهیدکران.

س.ح

دواتر

لە هەڵەبجە بەرهەمهێنانی فستق ڕوو لە زیادبوونە

پێشتر

“پەرلەمان لەبەرامبەر حكومەت بێ دەسەڵاتە و عەیب و عارەكانی دادەپۆشێت”

بابەتی پەیوەندیدار

ئەو کوردانەی کەوتنە داوی عوسمانییەکانەوە

ئەو کوردانەی کەوتنە داوی عوسمانییەکانەوە

6 كانونی دووه‌م 2021
هێزی ڕۆژ کێن و خەرجییەکانیان چەندە؟

هێزی ڕۆژ کێن و خەرجییەکانیان چەندە؟

31 كانونی یه‌كه‌م 2020

پانۆراما-٩.. ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

پانۆراما-٨: ڕووداوەکانی عێراق

پانۆراما-٧..مەخمور لە ساڵێکدا

پانۆراما-٦.. لە ٢٠٢٠دا لەشەنگال چی ڕوویداوە؟

پێشتر
ئەرشیف

"پەرلەمان لەبەرامبەر حكومەت بێ دەسەڵاتە و عەیب و عارەكانی دادەپۆشێت"

زۆرترین خوێندراو

کۆبوونەوەی خلوسی ئاکار و بارزانییەکان

شاندە سەربازییەکەی تورکیا لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆدەبێتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

شاندە سەربازییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە جیا لەگەڵ هەریەک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوەوە و کۆبوونەوەی دواتریش لەگەڵ نیچیرڤان...

بەرزکردنەوەی هێمای نەتەوەپەرەستی تورک

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەرزدەکاتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لەناو هێزەکانی حەشدی تورکمانی هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەدەستەکانی بەرز دەکاتەوە. گروپی...

کۆبوونەوەی بارزانی و ئاکار

شاندەکەی تورکیا بۆ چی هاتوونەتە بەغدا و هەولێر؟

19 كانونی دووه‌م 2021

چاودێرانی سیاسی هاتنی شاندەکەی تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا، گرێدەدەن بە سیاسەتی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک دژ بە پەکەکە و گەلی...

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان

كامەران بەرواری: ٢٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ گەلی کورد مەترسیدارە

19 كانونی دووه‌م 2021

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان، سەردانەکەی خولوسی ئاکار بۆ عێراق، بە مەترسیدار وەسف دەكات ‌و پێشبینیش دەكات لە ٢٠...

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیی بۆ ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەرزبووەوە. بەیانیی ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ١٠٠...

وەزیری پێشمەرگە ‌و وەزیری بەرگریی توركیا

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

18 كانونی دووه‌م 2021

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورك، گەیشتە هەولیر ‌و سبەینێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە. دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمشەو خلوسی ئاكار...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke