عەفرین، ٩ چەتە کوژران

لە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە شەرا و شێراوای سەربە عەفرین، نۆ چەتە کوژراون و لانیکەم پێنج چەتەش برینداربوون، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی چەتەکاندا گیراوە.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانیان لە شەرا و شێراوای عەفرین، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گوندی مەشعەلەی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین، دژی چەتەکانی گروپی جەبهە شامیە، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی شەڕێک کە لەو چالاکییەدا ڕوویدا، لانیکەم هەشت چەتە کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون، هەروەها دەستبەسەر دوو چەکی جۆری AK-47، BKCـیەک، دوربینێک و دوو ڕەخت و ڕێژەیەکی زۆر فیشەک گیراوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گوندی باسووتێ سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین، دژی چەتەکانی گروپی ئەحرار شەرقیە چالاکیەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

س.ح