قەندیل بووەتە پێشانگایەکی گەورەی کلتوریی

لە بناری قەندیل، لە چوارچێوەی ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزدا، چەندین پێشانگای جیاواز بۆ کتێبەکانی ئۆجالان، جلوبەرگ و دەسماڵ و جەمانە، کاری دەستیی و خواردنە کوردییەکان کراوەتەوە.


بەبەشداریی هەزاران کەس لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە، ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی لە قەندیل بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەدا، چەندین پێشانگا کراونەتەوە، بۆ نیشاندانی جلوبەرگ و دەسماڵ و جەمانە و کاری دەستی و خواردنە کلتورییە کوردەوارییەکان و جلوبەرگی گەریلا و پەرتوکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان.

کوردانی بەشە جیاوازەکانی کوردستان لە نزیکەوە یەکتر بە کلتور و فەرهەنگ و جلوبەرگی جیاوازی خۆیان ئاشنادەکەن.

ش.ف