لە باکور دیواری زۆرداریی دەڕوخێندرێت

ئه‌و دیواره‌ی له‌ کاتی داگیرکردنی شاره‌وانیی قۆسه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری بینای شاره‌وانییه‌که‌ دروستکرابوو، له‌ لایه‌ن هاوسەرۆکانی شارەوانی نوێی هه‌ده‌په‌ و دانیشتوانی قۆسه‌ر لە باکوری کوردستان هه‌ڵوه‌شێنرایەوە.


قه‌یووم (خۆسەپێنەر)ی ڕژێمی ئاکه‌په‌ له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی قۆسه‌ر-ی مێردین دیوارێکی به‌ به‌رزایی دوو مه‌تر له‌ ده‌وری بینای شاره‌وانی دروستکردبوو، ئه‌مڕۆ هاوسەرۆکانی پارتیی دیموکراتیی گه‌لان -هه‌ده‌په و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و دانیشتوانی قۆسه‌ر، پێکه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنی دیواره‌که‌ کرد.

نیلوفه‌ر ئه‌لیک یڵماز، هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر، پیک (چەکوشێکی گەورە)ی گرتەدەست و له‌ دیواره‌که‌ی دا، دواتریش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی و دانیشتوانی گونده‌که‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنی دیواره‌که‌ کرد.

هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر ڕایگه‌یاند: ده‌بێ شاره‌وانی به‌ ڕووی گه‌لدا کراوه‌ بێت، کاتێک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان ده‌کرد، گه‌له‌که‌مان ده‌یوت، کاتێک ده‌چینه‌ شاره‌وانی وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ بچینه‌ زیندان، له‌ ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ ئاسووده‌ نین. داواکاریی ئه‌وان ئه‌وه‌ بوو دیواره‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێتەوە، له‌به‌ر ئه‌و داواکارییه‌ی گه‌له‌که‌مان ئه‌و دیواره‌مان هه‌ڵوه‌شاند، ده‌بێ گه‌ل ئازاد بێت، پیرۆز بێت له‌ گه‌له‌که‌مان.

هەروەها به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م بینای شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردینیش لاده‌برێن.


ک.ک