لە سلێمانی چالاکیی مانگرتن تا مردن ڕاگەیەندرا

هاوڵاتییەکی باکوری کوردستان لە ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، چالاکیی مانگرتن تا مردنی لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند.


کەمێک پێش ئێستا لە بارەگای ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپتامیا لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان بە ناوی مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان مانگرتن تا مردن-ی ڕایگەیاند.

مەراون، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورک بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵیی دەیەوێت دواڕۆژی کورد تاریک بکات، ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە، ساڵانێکە بۆ ئازادیی کورد تێدەکۆشێت، ڕێبەری گەلێکە، دەوڵەتی تورک فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ دەکاتە ئامانج و بە گۆشەگیریی هەڕەشە لە هەموو گەلی کورد دەکات.

مەروان مەمدو‌ح، تیشکی خستە سەر ئەو چالاکییانەی دژ بە گۆشەگیریی بەڕێوەدەچن و  وتی: لەدژی گۆشەگیریی زۆر تێکۆشان بەڕێوەدەچێت، بەهەزاران کەس لە مانگرتندان، من سڵاو بۆ ئەو تێکۆشانە دەنێرم، منیش لە سلێمانییەوە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی دەست بە مانگرتنی تا مردن دەکەم، سەرەڕای چالاکییەکان گۆشەگیریی کۆتایی نەهاتووە، بۆیە هەتا سەرکەوتن بەدەست نەهێنین دەست لە چالاکیی بەرنادەم.

ئەو چالاکوانە، ئاماژەی بە تیکۆشەریی و قارەمانیی گەلی باشور کرد و وتی: گەلی باشور زۆر قوربانیان داوە، دوای تێکۆشانێکی زۆر بەشێک لە مافەکانیان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆش لە سلێمانی ئێمە ئەو چالاکییەمان دەستپێکردووە، پێموایە، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیسیەن، هونەرمەند و گەل لەگەڵماندا دەبن و پشتیواننیمان دەکەن.

مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، گەنجێکی خەڵکی جولەمێرگی باکوری کوردستانە و ساڵی ۱۹۹٤ لەدایکبووە، ماوەی شەش مانگە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە باکوری بەرەو باشوری کوردستان جێهێشتووە.

 

ش.ف