لە سەرێکانی شەڕ سەختە

سوپای داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر شاری سەرێکانی و شەڕڤانانی قەسەدەش وەڵامیان دەدەنەوە و شەڕ سەختە.


لە حەوتەمین ڕۆژیدا هێرشەکانی دەوڵەت داگیرکەری تورک بۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، سوپای داگیرکەر لە هێرشەکانیدا فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە بەکار دێنێت.

سوپای داگیرکەری تورک لە ئێوارەی دوێنێیەوە شاری سەرێکانی داوەتە بەر تۆپباران و هێرشێکی قورسی دەستپێکردووە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدەش ڕووبەڕووی هێرشەکان بوونەتەوە و لە ئێستادا شەڕێکی دژوار لە سەرێکانی لە ئارادایە.

لە شەڕەکەدا چەتە و سەربازێکی زۆری دەوڵەتی تورک کوژراون، بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.

س.ح