ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان ناسنامەی شەهیدێکی ڕاگەیان، کە خەڵکی هەڵەبجەیە و لەهێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لە زاپ شەهید بووە.


ئەمڕۆ، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، بە ڕاگەیەندراوێک  ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی هەڵەبجەی بڵاو کردەوە، کە ١ی ئەم مانگەی لە زاپ و لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەهید بووە.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی دەبێت لە گوندی شەشکی سەربە شارەدێی سیروان-ی سەر بە شاری هەڵەبجە.

ناسنامەی شەهید بەو شێوەیە:

ناو: نەبەز

ناوی دایک و باوک : نازیمە محەمەد ئەمین - لەتیف محەمەد

نازناو: فیداکار شارەزووری

کات و شوێنی لە دایکبوون: ١٩٨٦ گوندی شەشکی هەڵەبجە

کاتی بەشداربوون: ٥/١٣/ ٢٠١٧/ قەندیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١/ ٦/ ٢٠١٩/ زاپ

ش.ف