KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 26, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

نیوسەدەیە گەریلا باشوور لە هێرشی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/05/2022 - 7:59:47 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
نیوسەدەیە گەریلا باشوور لە هێرشی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت

گەریلا

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

مێژووی هێرشە داگیركارییەكانی توركیا بۆسەر باشووری كوردستان دەگەڕێتەوە بۆنزیكەی ٤٠ ساڵ پێش ئێستا، لەو ساڵەوە تائێستا دەوڵەتی تورك بە نیازی داگیركردنی باشوور و لەناوبردنی خەباتی كورد، نزیکەی ٣٠ هێرشی بەرفراوانی داگیركاریی و سەدان هێرشی كورت مەودای ئەنجامداوە، بەڵام لەسەر دەستی گەریلاكانی ئازادیی تەنها شكست و تێكشكانی گەورە بەشیان بووە.

دەوڵەتی تورك لە دەستپێكی دروستبوونییەوە تائێستا، سەركوتكردن و پاكتاوكردنی كوردی بە مانەوە و بەهێزبوونی خۆی بینیوە، بۆیە لە هیچ كات و سەردەمێكدا سڵی لە هیچ هێرشێكی دڕندانە نەكردووەتەوە بۆسەرگرتنی پلانەكانی بەرامبەر بە گەلی كورد.

لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، دەوڵەتی داگیركەری تورك بە ئەنجامدانی چەندین هێرشی ماڵوێرانكەر، ویستوویەتی ئەم بەشەی كوردستان داگیربكات و خەونی زیندووكردنەوەی دوڵەتی عوسمانیی بەدیبێنێت، بەڵام گەریلاكانی كوردستان بە بیروباوەڕێكی گۆشكرا و بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی، بە گژ ئەو هێرشانەدا چوونەتەوە و نیو سەدەیە ڕێگرن لە بەردەم بەدیهاتنی ئەو خەونەی دەوڵەتی توركدا.

ساڵی ١٩٨٣ یەكەم هێرشی داگیركاریی دەوڵەتی تورك بۆسەر باشووری كوردستان دەستیپێكرد، لەوماوەیەدا جگە لە هێرشی بەرفراوان، سەدان هێرشی كورت مەودا ئەنجامدراون، بەشێك لە هێرشەكان بە هاوكاریی پەدەکە ئەنجامدراون.

ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورك بۆسەر باشوری كوردستان ئەنجامی داون:

٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨٣، یەكەم هێرشی داگیركاری دەوڵەتی تورك بۆسەر باشووری كوردستان دەستیپێكرد، لەم هێرشەدا حەوت هەزار سەرباز بەشدارییان كرد و بە قوڵایی حەوت كیلۆمەتر هاتەناو خاڵی عێراقەوە و دواتر گەڕایەوە.

٢٧ی ئایاری ساڵی ١٩٨٤، هێرشێكی تری داگیركاریی بۆسەر باشووری كوردستان دەستپێكرد، ئەو هێرشەی ناونا”دواكەوتن” و ماوەی پێنج مانگ بەردەوامبوو، حەوت تا ١٠ كیلۆمەتر هاتە ناوخاكی عێراقەوە و دواتر كشایەوە.

١٥ی ئابی ١٩٨٦، هێرشێكی داگیركاریی ئەنجامدایەوە و بە قوڵایی زیاتر لە حەوت كیلۆمەتر هاتە ناو خاكی عێراقەوە و دواتر کشایەوە.

چواری ئازاری ١٩٨٧، هێرشێكی داگیركاریی دیکەی ئەنجامدا.

١٣ی ئابی ١٩٩١، هێرشێكی داگیركاری بەناوی “گسك” واتە پاككردنەوە ئەنجامدا و ماوەیەك بەردەوامبوو.

پێنجی تشرینی یەكەمی ١٩٩٢، دەوڵەتی تورك هێرشێكی داگیركاریی بەناوی “سەندویچ” ئەنجامدا و ماوەی مانگێكی خایاند، لەو هێرشەدا پەدەكە و یەنەكە لەگەڵ سوپای توركیادا بەشدارییان كرد.

مانگی تشرینی یەكەمی هەمان ساڵ هێرشێكی بەرفراوانی بۆسەر هەرێمی خواكورك ئەنجامدا و چووە ناوچەكە.

٢١ی ئازاری ١٩٩٥ تا مانگی ئایار، هێرشێكی داگیركاریی بەناوی”پۆڵا” بۆسەر باشوری كوردستان ئەنجامدا.

مانگی نیسانی ١٩٩٦، هێرشێكی تری داگیركاری بەناوی”واشە” بەسەر پەرشتی فەرماندیە ئەرتەشی تورك، حلمی ئۆسكوك ئەنجامدا و لەو ساڵەدا دەوڵەتی تورك بنكەی سەربازیی لە بامەڕنێ و شیلادزێ دروستكرد و جێگیربوون.

١٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ تا کانونی دووەمی ١٩٩٧،  هێرشێكی داگیركاریی بەناوی”زلە” ئەنجامدا.

١٢ی ئایاری ١٩٩٧ تا مانگی حوزەیران بەردەوامبوو، ئەو هێرشە داگیركارییە بەناوی “چەكوشەوە” ئەنجامدرا.

٢٥ی ئەیلولی ١٩٩٧ تا ١٥ی تشرینی دووەم، هێرشێكی تری داگیركاری بەناوی “گزنگ” بە فەرماندەیی ئیسماعیل حەقی قەرەدای، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی تورك ئەنجامدرا و لەو هێرشەدا پەدەكە بەشداریی كرد.

مانگی نیسان و حوزەیرانی ١٩٩٨، هێرشێكی داگیركاریی بەناوی”گەورەی موراد”ئەنجامدا.

لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەوڵەتی تورك هێرشە داگیركارییەكانی ڕاگرت تا ساڵی ٢٠٠٨.

٢١ی شوباتی ٢٠٠٨، بەناوی هێرشی “ڕۆژ” هێرشێی داگیركاری بۆسەر باشووری كوردستان دەستپێكردەوە و هێرشی سەر زاپی ئەنجامدا و هەشت ڕۆژی خایاند.

هێرشی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١١ تا مانگی تشرینی یەکەمی خایاند.

٢٧ی ئایاری ٢٠١٩، دەوڵەتی تورك هێرشی داگیركاری بەناوی “چنگی یەك” ئەنجامدا.

١٣ی تەموزی هەمان ساڵ، هێرشی داگیركاری بەناو “چنگی دوو” لەلایەن دەوڵەتی توركەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی ئابی ٢٠١٩، هێرشی داگیركاریی بەناوی”چنگی سێ” لەلایەن دەوڵەتی توركەوە ئەنجامدرا.

١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، هێرشی داگیركاریی دەوڵەتی تورك بۆسەر بەشوری كوردستان بەناوی”چنگی هەڵۆ”وە ئەنجامدرا.

ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی هەمان ساڵ، دەوڵەتی تورك هێرشێكی تری داگیركاریی بەناوی “چنگی پڵنگ” ئەنجامدا.

١٠ی شوباتی ٢٠٢١، دەوڵەتی تورك لەژێر ناوی “چنگی هەڵۆی دوو” هێرشی داگیركاری ئەنجامدا.

ڕۆژی ٢٣ی نیسانی هەمان ساڵ، بەناوی “چنگی هەورە بروسکە” هێرشی داگیركاریی بۆ سەر باشووری كوردستان ئەنجامدا.

پایزی ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی تورك هێرشێكی داگیركاریی تری بۆسەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

دەوڵەتی تورک ڕۆژی ١٤ی نیسانی ئەمساڵ، هێرشێكی نوێی داگیركاریی لە ژێر ناوی “چنگی كلیل” و بە هاوکاریی پەدەکە بۆسەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێكردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری مانگێکی شەڕ و پێکدادانەکانی دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە، کە لە ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، گەریلاکان لەو ماوەیەدا ٣٤٣ چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٤٢٧ داگیرکەر کوژراون و ٨٨ داگیرکەری دیکەش برینداربوون، هەر بەپێی ئامارەکە سوپای تورک دوو هەزار و ٨١٠ بۆردوومانی ئاسمانیی و تۆپبارانی ئەنجامداوە.

س.س

دواتر

لە بادینانەوە هۆشداریی لە خیانەت و پێشڕەویی بۆ سوپای تورک دەدرێت

پێشتر

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

26 حوزه‌یران 2022
دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

دیار غەریب پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەیی و شەهیدی دەستی خیانەت

26 حوزه‌یران 2022

ماڵی بارزانی هاوپەیمانی سەرەکیی ئەو دەوڵەتەن کە شێخ عەبدولسەلامی لەسێدارەدا

پلاسخارت لەبەرژەوەندیی کێ کاردەکات؟

بەرپرسانی پەدەکە لە ڕۆڵی ئەحمەد خانی لیتانییدا

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

پێشتر
ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆچى دامەزرا و ئێستا چى دەکات؟

زۆرترین خوێندراو

هێزێکی عێراقیی ناسنامەی هێرشکارانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاشکرادەکات

هێزێکی عێراقیی ناسنامەی هێرشکارانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاشکرادەکات

25 حوزه‌یران 2022

وتەبێژی حزبوڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو گروپانەی پەیوەندییان بە هەواڵگریی تورکیاوە هەیە لە خورماتووەوە کێڵگە نەوت و غازییەکان هەرێمی کوردستان مووشەکباران...

هێزی عێراق بەرەو کێڵگەی غازی کۆرمۆر جوڵەیان کرد

هێزی عێراق بەرەو کێڵگەی غازی کۆرمۆر جوڵەیان کرد

25 حوزه‌یران 2022

کۆمەڵێک ئەفسەری سوپای عێراق و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراقی بەڕێکەوتن بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لە...

بەڵگەی ڤیدیۆیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

بەڵگەی ڤیدیۆیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

25 حوزه‌یران 2022

گەریلاکان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە دۆکیۆمێنت دەکەن و بە بەڵگەی ڤیدیۆیی بەکارهێنانی ئەو جەکە دەسەلمێنن. بەپێی...

چالاکیی نوێی گەریلا.. ٢٢ داگیرکەر کوژران

چالاکیی نوێی گەریلا.. ٢٢ داگیرکەر کوژران

25 حوزه‌یران 2022

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلادا کە بۆ یادی ٣٠ی حوزەیران، ڕۆژی فیدایبوون ئەنجامدراوە، ٢٢ داگیرکەری تورک کوژراون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن...

لەناو پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرەی تورکمانیی هێرش دەکاتە سەر کورد

لەناو پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرەی تورکمانیی هێرش دەکاتە سەر کورد

25 حوزه‌یران 2022

لەناو پایتەختی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانیی هێرش دەکاتە سەر کورد و پەکەکە بە تیرۆرست ناودەبات، لەکاتێکدا نە پەرلەمانی هەرێم...

ڕێپێوانی درێژمه‌ودای دۆسەڵدۆرف له‌دژی داگیركاریی و هێرشه‌ كیمیاییه‌كان ده‌ستیپێكرد

ڕێپێوانی درێژمه‌ودای دۆسەڵدۆرف له‌دژی داگیركاریی و هێرشه‌ كیمیاییه‌كان ده‌ستیپێكرد

25 حوزه‌یران 2022

ڕێپێوانی دۆسەڵدۆرف له‌دژی داگیركاریی و هێرشه‌ كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستیپێكرد، له‌ ڕێپێوانه‌كه‌دا بێوه‌ستان دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا"...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke