KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, شوبات 28, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

١٧ی شوبات خوێنێکی مەییو بە شەقامی هەرێمی کوردستانەوە

  بۆتان گەرمیانی
17/02/2021 - 8:51:59 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
١٧ی شوبات خوێنێکی مەییو بە شەقامی هەرێمی کوردستانەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پاش دە ساڵ، هێشتا شەقامی کوردی لەهەمان دۆخی ١٧ی شوباتدایە و دەسەڵاتی کوردیش لە هەمان دۆخی سەرکوتکاری و گرتن و کوشتنی دەنگە ناڕازییەکاندایە، ئەو خوێنەی لە ١٧ی شوبات ڕژێنرا، نەک وشک نەبوەتەوە، بەڵکوو تا ئەمڕۆش بە شەقامەکاندا هەڵدەچۆڕێت.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ‌و دە ساڵ لەمەوبەر، زەنگی سەردەمێکی نوێ لە خەباتی مەدەنی و بەگژداچوونەوەی نادادییەکانی دەسەڵاتی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان لە سەرای ئازادییەوە لە شاری سلێمانی، لێدرا. ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ سەرهەڵدانی دەنگە ناڕازییەکان بوو، کە خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێکرد و ماوەی زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ بەردەوام بوو.

ناوەڕاستی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١١یە و هاوکاتە لەگەڵ بەهاری عەرەبیی، دەنگی ناڕەزایەتی ستەملێکراوان بەرامبەر دەسەڵات لە لوتکەدایە، پریشکی ئەو شەپۆلە هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و لە ڕۆژی ١٧ی شوباتدا لە بەردەرکی سەرای سلێمانییەوە، خۆپیشاندان دەستی پێکرد.

خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی سالم بەڕێکەوتن و بە بەردەم  بارەگای لقی چواری پەدەکەدا تێپەڕین، پاسەوانانی بارەگاکە بە چەکەوە لە سەربانی بارەگاکەیانەوە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی ڕێژوان عەلی شەهید بوو، چەندانی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕۆژانی دواتردا، خۆپیشاندانەکان تەشەنەیان كرد و زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە ماوەی زیاتر لە ٦٠ڕۆژ خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی و شارۆچكەی كەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە، ١٠ گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی بارەگا حزبییەکان شەهید بوون و چەندانی دیكەش بریندار بوون، دواجار لەلایەن هەردوو هێزی دەسەلاتدارەوە، بە زەبری هێز كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان هێنرا.

١٧شوبات بە ڕووکەش کۆتایی پێهێنرا، بەڵام دەنگە ناڕازییەکان دانەمرکانەوە و ئەو مێژوە بوو بە کلتور و سیمبۆلێک لە بەرهەڵستکاریی و بە گژداچوونەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵ، لەلایەن خەڵکی بەشخوراو و ستەملێکراوەوە، هەروەها ئەو دیوارەی ڕوخاند کە دەسەڵات لە نێوان خۆی و کۆمەڵگادا لە ترس و بیم دروستی کردبوو.

سەرنجڕاکێشە ئێستاش و ئەوساش، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ جارێکیش بەسەرخۆیدا نەهێنا ‌و لە پەیامی ١٧شوبات تێنەگەشت، ئەوەتا دوای ١٠ساڵ هێشتا شەقام بە هەمان پەیام و داواکارییەوە لە دۆخی ١٧ی شوباتدایە و دەسەڵاتیش لە دۆخی تەقەکردن، ڕەشبگیری و سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکاندایە.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی تا ئەمڕۆش، ئەو پەڵە خوێنە بە شەقامی هەرێمی کوردستانەوە هێشتا وشک نەبوەتەوە و بوەتە هەوێنی دەیان شەپۆلی ناڕەزایەتی فراوان و یەک لە دوای یەک لە دژی سیستمی حوکمڕانیی ئەم هەرێمە.

لە دوای ١٧ی شوباتەوە، ساڵی پار یەکێک بوو لەو ساڵانەی ناڕەزایەتییەکانی شەقام گەیشتە لوتکە ‌و بە گوێرەی ئامارەکان بوو بە یەکێک لە مەترسیدارترین ساڵەکان لە مێژوویی حکومەتی کوردیدا، کە دەسەڵات زۆرترین پێشێلکاری و سەرکوتکاری و ڕەشبگیری تێدا ئەنجام داوە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و دەنگە ناڕازییەکان.

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا، تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژ لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، هەشت گەنج، بە تەقەی هەڕەمەکیی پاسەوانانی بارەگا حزبییەکان و هێزە ئەمنییەکان شەهید کران، هەروەها زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەریش بە گولـلە بریندارکران کە بەشێکیان بە چەکی تاپڕ بریندار کرابوون.

جگەلەوەی لەلایەن دەسەڵاتی پەدەکەوە لە سنوری بادینان و هەولێر، ڕەشبگیریی دەستی پێکرد و زیاتر لە ٧٠ کەس لە چالاکوان، مامۆستا، ڕۆژنامەنوس و کەسی ئازادیخواز لە زیندان ئاخێنراون.

زۆرینەی دەستگیرکردنەکانیش لەسەر هەبوونی نییەتی خۆپیشاندان، یان نووسینی ناڕەزایی لە فەیسبووک و نیشاندانی هەڵوێست لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتدارانی پەدەکە، دەستگیرکراون، هەر دوێنێ لە دادگایەکی درۆینەدا سزای شەش ساڵ زیندانیی بۆ پێنج کەس لەوانە دەرکرا لە هەولێر.

“دەسەڵات بۆ دواوە دەچێت”

ئەم دۆخەی ئێستا لای خانەوادەی شەهیدانی ١٧ی شوبات، بە دۆخێکی خراپتر پێناسە دەکرێت، لەم بارەیەوە ئەحمەد سابیر باوکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی ‘گەرمیان‌ کە لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات شەهید کرا، دەڵێت: دەسەڵات بۆ دواوە دەچێت و کۆمەڵێک پیاوکوژ و کۆیلەی لەدەوری خۆی کۆکردوەتەوە، بۆ مانەوەی خۆیان، خاوەن ماف دەکوژن، ئەمانە دیکتاتۆرن تا زووتر بڕوخێن درەنگە.

 “هێشتا خوێنی ١٧ی شوبات وشک نەبوەتەوە”

هاوژین مەلا ئەمین، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرای ئازادیی، دوای ١٠ساڵ بەسەر ١٧ی شوباتدا دەڵێت: هێشتا خوێنی ١٧ی شوبات، وشک نەبوەتەوە، هەموو ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەشی لە دواتردا دروست بوون بەرهەمی ئەو بوون، تا ئەمڕۆش شەقام و دەسەڵاتی کوردی لەهەمان دۆخی ١٧ی شوباتدان، تاکە گۆڕانکاری ئەوەیە کە هیچکام لە ناڕەزایەتییەکانی دوای خۆی نەگەشتوونەتەوە ئاستی ١٧ی شوبات.

هاوژین مەلا ئەمین لەبارەی پەیامەکانی ١٧ی شوباتەوە، وتیشی: “ئێمە بە ئاشکرا داوای گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی و ڕۆیشتنی بنەماڵەمان دەکرد لە دەسەڵات، داخوازیی ئێمە کەرامەتی مرۆڤ و یەکسانی و سیستمێکی سیاسی دادپەروەربوو شایستە بە مرۆڤ”.

لەبارەی لاوازبوونی دەنگی شەقام لە دوای ١٧ی شوباتەوە، وتی: “ناتوانم ئەو دابەزینە گەورەیەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، لە بزوتنەوەی گۆڕان جیا بکەمەوە، هەموو ئەوەی کە ١٧ی شوبات هێنایە بەرهەم لە سەر ئاستی جەماوەری و ناڕەزایەتی سیاسی، گۆڕان بەکاریهێنا بۆ خۆی و دەستی بەسەرداگرت و خیانەتی لێکرد، چونکە لە پای هیچکام لە خواست و داواکارییەکانی خەڵك نەبوو، ئەمەش بێمتمانەییەکی گەورەی لە ناو خەڵکدا دروست کرد ‌و ئەوەش بوە هۆی دەستەپاچەیی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات و گۆڕانکاریی”.

ئـ ت

دواتر

هێشتا تارمایی داعش بەرۆکی کاکەییەکانی داقوقی بەرنەداوە

پێشتر

ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار

جوگرافیای بەلوچستان

بەلوچەکان کێن؟ بۆچی دەستیان بە خۆپیشاندان کردوە؟

25 شوبات 2021
خۆپیشاندانی ٣ی ڕەشەمێ

ئاگرەکەی سێی ڕەشەمێی ڕۆژهەڵات هێشتا دەگەشێتەوە

21 شوبات 2021

بەعشیقە ئەو سێ گۆشە ستراتیژییەی میساقی میللی بۆ تورکیا یەکلا دەکاتەوە

بەرخۆدان لەودیو دیوارەکانی مەرگەوە

چۆن تینی بەرخۆدان کۆتی ئیمرالی شکاند؟

لە ٢٢ساڵدا ١٦٥٤جار داواکاریی بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان ڕەتکراوەتەوە

پێشتر
ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن

ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن

زۆرترین خوێندراو

کەسوکاری بارزانی لەبەردەم پزیشکی دادوەری هەولێردا

“ئاسایش وتی بارزانمان دەستگیردووە، ئێستا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و گولـلەباران کراوە”

27 شوبات 2021

ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، هاوڵاتییەك لەماڵەكەی دەچێتە دەرەوە و دوای كاتژمێرێك تەلەفۆنەكەی دادەخرێت، ئەوکات ئاسایش وتووییەتی ئەوان دەستگیریان...

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

27 شوبات 2021

گەریلایەکی عەرەب لە دێرەزور باس لە ڕۆڵی ژنانی ناو پەکەکە دەکات و بانگ لە گەلانی عەرەب دەکات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا...

کاتی هێرشەکە

د.غالب محەمەد: هەواڵگریی عێراق مانگێک پێش ئێستا ئاگاداری کردوومەتەوە خۆم بپارێزم

27 شوبات 2021

دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دۆخی تەندروستیی بەرەو باشیی دەچێت و پۆلیسیش بەردەوامە لە بنکۆڵکردنی هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی...

سەردانی شاندی تەڤگەر بۆلای غالب محەمەد

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی غالب محەمەدی کرد

27 شوبات 2021

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆک و جێگری هاوسەرۆکان و دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، سەردانی دکتۆر غالب محەمەدیان...

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری شەڕی گارە دەکات

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری شەڕی گارە دەکات

27 شوبات 2021

ڕێکخراوی "پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە شەڕی ئەتۆمی" لەسەر قسەکانی موراد قەرەیلان، داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە...

مەراسیمەکە

ساڵیادی کۆچی دوایی شۆڕش مستەفا لەسەر مەزارەکەی بەرزڕاگیرا

27 شوبات 2021

بۆ بەرزڕاگرتنی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارمان ڕۆژنامەنوس شۆڕش مستەفا، لە سەرمەزارەکەی مەراسیمێک سازدرا و بەوەفادارییەوە بەبیرهێنرایەوە. ئەمڕۆ...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke