عێراق بە کوشتنی قاسم سلێمانی، پێینایە ساڵی ٢٠٢٠ و بە داڕوخانی بەهای دراوەکەی ماڵئاوایی لێدەکات، ئەوە لەگەڵ چەندینڕووداوی گرنگیدیکە، لەوانە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن مستەفا كازمییەوە لەگەڵ هەوڵەكان بۆ دامركاندنەوەی تووڕەیی شەقام و كێشە و ناكۆكییەكانی ئەمریكا و ئێران لەگەڵ هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و ڕێككەوتن لە دژی شەنگال.
– خۆپیشاندانەكانی عێراق لەڕۆژی ١٠ی كانوونی دوەمدا، پێیان نایەڕۆژی سەدهەمەوە كە پاشان گۆڕان بۆ مانگرتن و هەڵدانی چادر لە ٧ پارێزگا لەو ١٠ پارێزگایەی خۆپیشاندان تێیاندا بەردەوام بوون.
– لەڕۆژی ٢٧ی كانوونی دووەم، باڵیۆزی ١٦ وڵات بەیاننامەیەكیان بەبۆنەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاو كردەوە و داوایان كرد، حكومەت لێكۆڵینەوەی تەواو بكات لە تەواوی ئەو بەڵگانەی پەیوەندییان بە گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەرەوە هەبوە لە پایزی ٢٠١٩ وە.
– ڕۆژی ٢٩ی كانوونی دوەم، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، تا ڕۆژی ١ی شوباتی بۆ لایەنە سیاسییەكان دیاری كرد بۆ ئەوەی كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكەن و هاوكات داوایشی كرد، سەرجەم لایەنەكان بە بەرپرسیارێتییەوە لە دۆخی وڵات بڕوانن و داواكاریی خۆپیشاندەران لەبەرچاو بگرن.
-دوای ئەوەیڕۆژی ١ی شوبات، سەرۆك كۆمار، محەمەد تۆفیق عەلاوییڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت لەداوی دەستلەكاركیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، جارێكی دیكە خۆپیشاندانەكان توندبوونەوە لە چەند ناوچەیەك وەك نیشانەی ئەوەی خۆپیشاندەران عەلاوییان ناوێت.
– لە مانگی كانوونی دوەم، ژمارەی كوژراوان لەڕیزی خۆپیشاندەران، گەیشتە ١٩ كەس، لەكاتێكدا هیچ ئامارێك بۆ كوژراوانی هێزە ئەمنییەكان بڵاو نەكرایەوە.
كاندیدكردنی مستەفا كازمی بۆ پێكهینانی حكومەت
– ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراقی بۆ پێكهێنانی حكومەتڕاسپارد لەدوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی شكستیهێنا لە پێكهێنانی كابینەی نوێ.
– ڕۆژی ٦ی ئایار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، متمانەی بە كابینەكەی كازمی بەخشی كە نەهێشتنی گەندەڵی و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەرانی وەك كاری لەپێشینەی خۆی دانابوو.
پەیوەندییەكانی حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەباری داراییەوە
-ڕۆژی ١١ی كانوونی دوەم، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر، لە هەولێر لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پەدەكە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، كۆبوەوە و ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و ناوەندیان تاوتوێ كرد.
-كێشە دارایی و نەوتییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بە هەڵپەسێرراوی مانەوە، ئەگەرچی چەندیجار وەفدی هەرێم سەردانی بەغدای كرد لەپێناو گەرەنتیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها كیشەی شەفافییەتی هەردوو حكومەت بۆ چارەسەری كێشەكان وەك خۆی مایەوە ئەگەرچی وەفدی هەرێم دەیوت، بە مەرجەكانی بەغداڕازی بوە بەوەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانڕادەست بكات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی لە حكومەتی ناوەند.
– لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخوە بینی، بەڵام بەرپرسانی عێراق، باس لەوەدەکەن کە لە قەیرانی داریدان و کورتهێنانیان لە بودجەدا هەیە و دوو مووچەی کارمەندانیش لە کاتی خۆیدا نەدرا، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە و کەمکردنەوەی قەیرانی دارایش بەرپرسانی عێراق، لە کۆتاییەکانی ساڵ و کۆتایی ئەم مانگەدا پەنایان برد بۆ کەمکردنەوەی بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلار، کە ئەوەش ناڕەزایی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە
-لە سەرەتاكانی ساڵی ٢٠٢٠دا، لایەنگرانی حەشدی شەعبی، لەسەر داوای دەستەی حەشدی شەعبی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كشانەوە.
-ڕۆژی ٢ی كانوونی دوەمی ٢٠٢٠، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پەیوەندیی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كرد، ڕووداوی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكایان لە بەغدا تاوتوێ كرد لەگەڵ هۆشدارییدان لە گەشتنەكردنی هاوڵاتییانی ئەمریكی بۆ عێراق، لە دوای ئەوەیڕۆژی ٣١ی كانوونییەكەمی ٢٠١٩ بە سەدان لایەنگری حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
-دوای ئارامبوونەوەی دۆخی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و دوو لەیاوەرەكانیان لە شەوی ٢-٣ی كانوونی دوەم،بووە یەکەم ڕوودای گەورەی سال و ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی فراوانی سەركۆنەكردن بوەوە لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە بە لایەنەكانی هەرێم و حكومەتی هەرێمیشەوە، هەروەك پرسەیان لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ دانرا.
– ڕۆژی ٤ی كانوونی دوەم، عادل عەبدولمەهدی سێ رۆژ مامەمینیی گشتییڕاگەیاند بەبۆنەی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسەوە.
تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە كوشتنی قاسم سولەیمانی
– ڕۆژی٨ی كانوونی دوەم لە كاتژمێر ١:٤٠ خولەك تا كاتژمێر ٢:١٥ خولەكی بەرەبەیان، ئێران ٢٢ مووشەكی ئاڕاستەی عێراق كرد كە ١٧ یان ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد كران كە دوانیان لە ناوچەی حیتانیڕۆژئاوای هێت كەوتنە خوارەوە و نەتەقینەوە، ٥ مووشەكیشیان ئاڕاستەی بنكەی هاوپەیمانان كران لە دەوروبەری هەولێر كە بە وتەی شانەیڕاگەیاندن، هیچ زیانێكی گیانیی لەڕیزی هێزە عێراقییەكان لێ نەكەوتوەتەوە، بەڵام ئەمریكا دانی بەوەدا نا كە دەیان سەربازی بریندار بوون.
-هێزە سەربازیی و ئەمنییەكانی عێراق لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی، چەندین هەڵمەتیان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكان لە پاشماوەكانی داعش جێبەجێ كرد.
كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان
-مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە مانگی ئایاردا و بەشێوەییەك لەدواییەك، دۆسیەی دەروازە سنوورییەكانی جوڵاند وەك جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی پێشتر دابوونی بۆ ئەوەی ئەو دەروازانە بكاتەوە بە سەرچاوەیەكی دیكەی داهات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی وڵاتدا هەبوە.
ڕێككەوتنی شەنگال
– ڕۆژی ٩ی تشرینییەكەم، بەغدا و هەولێرڕایانگەیاند كە گەیشتوون بەڕێككەوتن لەبارەی شەنگالەوە، ئەوەش لە دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، جێی هێزی پێشمەرگەیان گرتبوەوە لەدوایڕووداوەكانی ساڵی ٢٠١٧، ئەوڕێككەوتنەیش لەلایەن خەڵكی شەنگالەوەڕەت دەكرێتەوە، لەبەرئەوەی لەڕێككەوتنەكەدا، حساب بۆ خەڵكی شەنگال نەكراوە و هیچڕایەكیشیان لەوبارەیەوە وەرنەگیراوە.
-هێزەكانی پاراستنی شەنگال ئاشكرای كرد كەڕۆژی ١٥ی كانوونییەكەم لە كۆمەڵگەی دووگرێ، ٤ ئەندامی هێزەكانیان لە بۆردومانی ئاسمانیی توركیادا، شەهید بوون.
– ١٥ی كانوونییەكەم، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی توركیای كرد بۆ ئامادەكاریی سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و چاوی بە وەزیری دەرەوەی توركیا كەوت و چەندین پرسیان تاوتوێ كرد لەنێویانداڕێكکەوتنی نێوان پەدەكە و حكومەتی ناوەند لەبارەی شەنگالەوە.
– ڕۆژی ١٧ی كانوونییەكەم، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرەی كرد و دوایڕۆژێك گەڕایەوە بەغدا، لەسەردانەكەیدا، كازمی لەگەڵڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوەوە و لەپاڵ پەیوەندییە بازرگانی و دیبلۆماسییەكاندا،ڕێككەوتنی شەنگال و پرسی تایبەت بە پەكەكەیان تاوتوێكرد.
-عێراق هیچ هەڵوێستێكیڕاستەقینەی نەبوە بەرامبەر بۆردومانە بەردەوامەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان و تەنانەت لەبارەی بۆردومانەكانی ناوچەی شەنگال و مەخموریشەوە.
– ڕۆژی ١٩ی كانوونییەكەم، مستەفا كازمی لە سەردانێكی لەناكاودا، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵای دوەم كۆبوەوە.
پەتای كۆرۆنا
پەتای كۆرۆنا لە مانگی ئازاردا لە عێراق بڵاوبوەوە و سات بە سات و تا كۆتاییەكانی ساڵ زیاتر تەشەنەی كرد و بە گشتی نزیكەی ٥٨٠ هەزار كەس تووشیڤایرۆسەكە بوون و نزیكەی ١٢ هەزار و ٥٠٠ كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
ک.س