KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 21, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

پانۆراما-١.. ڕووداوە سیاسییەکانی باشوور

  بەرهەم لەتیف
23/12/2020 - 7:23:46 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
پانۆراما-١.. ڕووداوە سیاسییەکانی باشوور
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ساڵی ٢٠٢٠ ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەوڵەکانی هەڵگیرساندنی شەڕ و کێشەکانی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پیلانە دەرەکییەکان و هاوکاتیش هەوڵەکان بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد، دیارترین ئەو پرسە سیاسییانە بوون کە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینی.

زۆربوون ئەو ڕووداو و پرسانەی ساڵی ٢٠٢٠ لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا تۆماریکرد، قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان تا ئاستی نزیکبوونەوە لە شەڕ و پەیوەندییە دەرەکییەکانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاودێریکردنی حکومەت و چارەسەرکردنی قەیرانەکان دیارترین پرسە سیاسییە گرنگەکانی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان بوون.

ساڵێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان باڵاترین دەسەڵاتی یاساییە لە هەرێمی کوردستان، دامەزراوەیەکی تەشریعییە و توانای چاودێرییکردن و لێپێچینەوەی لە حکومەت هەیە، بەڵام ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنها ١١ کۆبوونەوەی ئاسایی ڕێکخستووە، لەکاتێکدا بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپیی باروگوزەرانی خەڵک و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان چەندین جار پەرلەمانتاران داوای کۆبوونەوەی نائاساییان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بەڵام هیچ یەکێکیان جێبەجێ نەکران.

پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بڕگەی ٣ی ماددەی ٥١دا ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی تایبەتکردووە بە دانیشتنەکانی پەرلەمان، خراپی گوزەرانی خەڵک و ناکۆکییە سیاسییەکان و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان ئەرکی زیاتری خستە ئەستۆی پەرلەمان بۆ کارکردن لەسەریان، بەڵام پەرلەمان لەماوەی ساڵێکدا تەنها ١١ کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

لەو ١١ دانیشتنەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامیداوە، پێنج یاسای پەسەند کردووە، کە بریتین لە؛ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، یاسای ڕێگرییکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت و گاز، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان و یاسای لەئەستۆکردن لە هەرێمی کوردستان.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بانگهێشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی و تیمێکی حکومیی کرد بۆ دانیشتنی ژماره‌ ٨ی ئاساییی خولی پایزه‌ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان.هەرچەندە تیمی حکومەت لە دانیشتنەکەدا ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشکرد، بەڵام دڵنیایی و متمانەی بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران و خەڵکی هەرێمی کوردستانی وەرنەگرت.

٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٠یش پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکی لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ئەنجامدا و تێیدا بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە ڕاپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، بەڵام هیچ بڕیار و ئەنجامێکی ئەوتۆی بەدوای خۆیدا نەهێنا.

ئەوەی لە ٢٠٢٠ درکی پێکرا لای زۆرینەی شارەزایان پشتگوێخست و وەلانانی ڕۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوو لە پرسە گەرم و گرنگەکاندا، بۆنموونە دوو جار حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆ دابینکردنی مووچە قەرزیان کردووە، بەڵام پەرلەمان ئاگاداری وردەکاریی ئەو قەرزە و بڕەکەی و خاوەنەکەی و تەنانەت چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکەش نەبوو.

جگەلەوەش مانگی ئازاری ٢٠٢٠ هێزێکی یەکەی ٨٠ی پێشمەرگە گواسترانەوە بۆ ناوچەی زینی وەرتێ، دووبارە پەرلەمان بێ ئاگایی خۆی لە جوڵاندنی ئەو هێزەش دەربڕی کە بەپاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە لەو ناوچەیە جێگیربوون و مەترسیی ڕوودانی شەڕی لێدەکەوتەوە.

مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠یش پەدەکە هێزێکی خۆی بە چەکی قورسەوە گواستەوە بۆ ناوچەی چەمانکێ و سنووری بادینان، کەچی نەک وەزیری پێشمەرگە بەڵکو پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری جوڵاندنی ئەو هێزە نەبوون، لەکاتێکدا بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت پەرلەمان لە جوڵەپێکردنی سوپا-دا بڕیاربدات.

ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ

ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ نەک ئاسۆی چارەسەریی لێ بەدی نەدەکرا، بەڵکو قۆناغ بەقۆناغ بەرەو قووڵبوونەوەی زیاتر سەری دەکێشا، تا گەیشتە مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی کورد بەکورد.

مانگی ئازاری ٢٠٢٠ پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ، بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە یەکەی ٨٠ی بە چەکی قورسەوە لە ناوچەی زینی وەرتێ جێگیرکرد، ئەوەش ناڕەزایەتیی هەریەک لە یەنەکە و پەکەکەی لێکەوتەوە.

ناکۆکییە سیاسییەکان بەتایبەت لە نێوان پەدەکە و پەکەکە زیاتر قوڵبوونەوە کاتێک ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ سێ گەریلای پەکەکە بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە زینی وەرتێ شەهیدبوون، دواتر کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو سێ گەریلایەمان لە خاڵی پێشمەرگەکانی پەدەکەوە لە زینی وەرتێ زانیارییان لەبارەوە دراوە و بۆردوومان کراون.

کەجەکە هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا باسی لە پیلانگێڕییەکی دەوڵەتی تورک بەهاوکاری پەدەکە کرد و وتی: جوڵاندنی هێز لەلایەن پەدەکەوە بۆ زینی وەرتێ و نزیکبوونەوە لە ناوچەکانی گەریلا بەئامانجی گەمارۆدانی قەندیلە لە سەروبەندی پیلانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل.

ئەو بارگرژییانە توێژە جیاجیاکانی کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خستە جموجوڵ و هەمووان هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و بەرگرتن لە ڕوودانی شەڕ و یەکخستنی ڕیزەکانی ناوماڵی کورد، ئەو فشارانەش تاڕادەیەک دۆخەکەیان ئارام کردەوە، بەڵام بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووبارە گڕی لە ناکۆکییەکان بەردایەوە.

ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک تۆمەتی ئاراستەی پەکەکە کردبوو گوایە “پەکەکە پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسوڵگەریی وڵاتێکی بیانی لە هەولێر و کوشتنی کارمەندەکانی و کوشتنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان”.

دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لەو بەیاننامەیە، تیمی یەنەکە لە ئەنجومەنی ئاسایش کە لە سێ کەس پێکدێن لەکۆی پێنج کەس، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بەیاننامەکەی پێشتری ئەنجومەنەکەیان ڕەتکردەوە و بێ ئاگایی خۆیان لە دەرکردنی بەیاننامەکە و ئەو تۆمەتانەش دەبڕی کە ئاراستەی پەکەکە کرابوون.

لەدوای ئەو ڕووداوانەوە ناکۆکییەکان چوونە ئاستی تەقینەوە، پەدەکە هێزێکی بەناوی گوڵانەوە بە چەکی قورسەوە گواستەوە بۆ سنووری شارەدێی چەمانکێ و بادینان کە ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتیی مەسرور بارزانییدا بوون.

ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هێزەکەی پەدەکە لە سنووری شارەدێی چەمانکێ یەکەم فیشەکی بەئاراستەی گەریلاکانی پەکەکەدا تەقاند، ئەوەش گرژییەکانی بردە ئاستێکی دیکەوە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و توێژە جیاجیاکان دژی ئەو کردەیە وەستانەوە.

ناکۆکیی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتیش لەئەمساڵدا زیاتر قوڵبوەوە، نزیکەی دوو ساڵ تێپەڕبووە بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هێشتا یەنەکە و گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامیی کە پشکی هەیە لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک، گلەییان هەیە لە وەرنەگرتنی تەواوی ئەو پۆستانەی لە پێکهێنانی کابینەکەدا ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە.

چەندین جار یەنەکە و پەدەکە و گۆڕان و پەدەکە بەجیا کۆبوونەوەی دوو قۆڵییان کردووە و هێشتا نیگەرانییەکانیان نەڕەویونەتەوە، یەنەکە کۆمەڵێک پۆستی وەک بریکاری وەزیر و بەڕێوبەری گشتیی دیوان و چەند پۆستێکی دیکەی ماوە و تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە، بەشێکی هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ڤیتۆ لەلایەن پەدەکەوە بەرامبەر کاندیدەکانی یەنەکە.

بزووتنەوەی گۆڕانیش هەمان نیگەرانیی یەنەکەی هەیە، گۆڕان لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سلێمانیش کۆمەڵێک پۆستی هەیە دوای حەوت ساڵ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش تا ئێستا لەلایەن یەنەکەوە ڕادەستی نەکراوە، بەتایبەتیش پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە گۆڕان بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردنیی خۆی دەزانێت، بەڵام تا ئێستا یەنەکە ئەو پۆستانەی ڕادەستی گۆڕان نەکردووە.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش کە پشکی هەیە لە ئیدارەی خۆجێی دهۆک بێبەش نییە لەو نیگەرانییانە، سەرەنجام ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئەو حزبە بڕیاری کشانەوەی لە ئیدارەکە خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لە هەنگاوی یەکەمیشدا سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای دهۆک کە لەپشکی یەکگرتووە دەستی لەکار کێشایەوە.

لەپاڵ ئەوەشدا ناکۆکییەکانی یەنەکە و پەدەکەش گەیشتوونەتە بنبەست، پەدەکە لەدوای کۆنگرەی چوارەمی یەنەکەوە کە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، ئامادە نییە دان بە لاهور شێخ جەنگییدا بنێت وەک هاوسەرۆکی نوێی ئەو حزبە، ئەو دوو لایەنە بۆ چەندین مانگ دەرگای گفتوگۆیان بەڕووی یەکدا داخست و بەستەڵەکەکانی نێوانیان زیاتر چڕبووەوە.

پرسەکانی لامەرکەزییەتی ئیداریی و دارایی پارێزگای سلێمانی و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و کێشە سیاسیی و داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکی دیکەی کێشەکانی لایەنە سیاسییەکانن، چەندین جاریش لەسەر ئەو پرسانە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی و سێ قۆڵیی ئەنجامدران و نەگەیشتوونەتە چارەسەری کۆتایی.

٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ گۆڕان و یەنەکە و پەدەکە لەسەر ئاستی باڵا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و دیارترین بابەتی گفتوگۆکانیشیان پرسی دانووستانەکان بوو لەگەڵ بەغدا، ئەنجامی کۆبوونەوەکەش ناردنی شاندێکی سیاسیی باڵا بوو بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و دانووستانکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.

بۆ ئەو مەبەستە دەستکرا بە بانگهێشتکردنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە شاندەکەدا، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەنەکە لە هەولێر لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کورستان کۆبووەوە و بانگهێشتی باپیری کرد بۆ بەشدارییکردن لە شاندەکە، بەڵام ئەمیری کۆمەڵ بانگهێشتەکەی بافڵ تاڵەبانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان بەشداریی لە هیچ شاندێکدا ناکەن بۆ بەغدا.

هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان و دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی

ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پیلانە دەرەکییەکان، هەوڵەکانیان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی زیاتر کرد، هونەرمەند و ڕۆشنبیر و ڕێکخراوەکان دژی وەستانەوە و هەڵمەتیان دەستپێکرد.

ناوەڕاستی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.

ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کەنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا باسی لە ئەنجامی سەردانە دوو هەفتەییەکەیان کرد بۆ باشوری کوردستان و ڕایگەیاند، هەموو ئەو لایەنانەی دانووستانمان لەگەڵ کردوون  “دژی شەڕبوون و هاوڕابوون لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان”.

سەرباری چەند جارێک داواکارییش بە نووسراوی فەرمیی و لەڕێگەی دیپلۆماسیشەوە، بەڵام بەرپرسانی پەدەکە ئامادەنەبوون پێشوازیی لە شاندەکەی کەنەکە بکەن.

سەرباری ئەو فشارانەش پەدەکە هێزەکانی لەو ناوچەیە نەکشاندەوە و جارێکی دیکە لە شەوی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هێزێکی پەدەکە تەقەیان لە گەریلاکانی پەکەکە کرد و ئەوەش بووە هۆی پێکدادانی چەکداریی و لەئەنجامدا سێ گەریلای پەکەکە بەسەختیی برینداربوون.

پەیوەندییە دەرەکییەکانی لایەنە سیاسییەکان

هێزە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان خاوەن پەیوەندیی جۆراوجۆرن لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، زۆرێک لەو پەیوەندییانە بەلای شارەزایانەوە پەیوەندیی ناشەفاف و تەمومژاوین، بەتایبەت پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان -عێراق لەگەڵ تورکیا بە سەرچاوەی بەشێک لە کێشە و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، ئەوەش لە ڕوانگەی ئەو ڕێککەوتنە ٥٠ ساڵییەی پەدەکە کە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ ئەنقەرە واژۆیکردووە.

پیلانە دەرەکییەکان لەدژی کوردستان ڕەنگدانەوەیان بەسەر ڕەوتی ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەبوو، بۆ نموونە دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بۆ ناوچەی هەفتانین و جێگیرکردنی هێزی پاراستنی سنووریی عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی هەرێمی کوردستان بەسەر دەروازە سنوورییەکاندا بە داشی یەک دامە وەسف  دەکرێن.

٣ی تەمموزی ٢٠٢٠ دوای دەستپێکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ ناوچەی هەفتانین، هێزێکی پاراستنی سنووری عێراقیی لە ناوچە سنوورییەکانی زاخۆ و بادینان جێگیرکران، ١٣ی ئابیش لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیادا دوو فەرماندەی هێزە عێراقییەکە و فەرماندەیەکی گەریلاکانی پەکەکە شەهیدبوون.

٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ماکرۆن لە سەردانەکەیدا پرۆژەیەکی پێبوو بۆ کورتکردنەوەی دەستی تورکیا لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و داوای هەماهەنگیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرد بۆ ئەو مەبەستە.

دوو ڕۆژ دوای سەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغدا، لە بەیانییەکی زووی ٤ی ئەیلولدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاوەریی شاندێکی پەدەکە گەیشتە ئەنقەرە و نانی بەیانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا خوارد و دواتر لەگەڵ ئەردۆغانیش کۆبووەوە.

تەنانەت جێگرانی سەرۆکی هەرێمیش کە لەپشکی یەنەکە و گۆڕانن بێ ئاگایی خۆیان لە سەردانەکە دەربڕی، د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق ئەوکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەسەر سەردانە کوتوپڕەکەی سەرۆکی هەرێم نووسیبووی  “بارزانی چووە بۆ ئەوەی هەرچی ڕوویداوە لە كۆبوونەوەكانی عێراق و فەرەنسا، كە بەشێكی پەیوەندی بە توركیاوە هەیە بە جوانی بیگوازێتەوە”.

١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا گەیشتە هەرێمی کوردستان جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق و نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، سەردانی پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی کرد و هەردوو دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و باشماخی بەسەرکردەوە، لە دانووستانەکانیشدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان عێراق لەبارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سێ مەرجی هەبوو.

١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠یش تیمێکی پاسەوانی سنووریی ئێرانیی سەردانێکی دوو ڕۆژەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و لە شارۆچکەکانی چۆمان و ڕەواندوز لەگەڵ تیمێکی پاسەوانی سنووریی عێراق کۆبوونەوە، ڕۆژێک دواتریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی ئاسایشی سنوور و پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەكان و چۆنیەتی هەماهەنگی و پەیوەندییان لەگەڵ پاسەوانی سنووریی عێراق كردووە و ڕێككەوتنی باش لەنێوماندا هەیە.

لە ١٧ی ئەم مانگەشدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دەوڵەتی تورکی کرد و لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی ئەو دەوڵەتە کۆبوەوە، کە جگە لە تاوتوێکردنی پرسە ئابوورییەکانی نێوانیان، ڕێکەوتنی دژی شەنگال و پرسی پەکەکەیان تاوتوێکرد.

خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی

هەر لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک خۆپیشاندان لەلایەن خەڵکەوە سازکرا، کە لەپاڵ داواکردنی مووچەدا خۆپیشاندەران داوای ڕاپەڕینی خەڵکیان دەکرد و بەهۆی دروسست بوونی ئاڵۆزیی و تەقەی چەکداران و هێزە ئەمنییەکانیش ١٠ خۆپیشاندر شەهیدبوون و دەیانیش برینداربوون و چەندین خۆپیشاندەریش دەستگیرکران، ژمارەیەکی زۆریش بارەگا و شوێنی حکومی سوتێنران.  

جیاواز لەو کێشانەش سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا پێنج جار شاندی باڵای هەرێمی کوردستان  بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسیی و داراییەکانی نێوانیان سەردانی بەغدای کرد، بەڵام سەردانەکان بێئەنجام بوون و نەتوانرا کێشە داراییەکان و کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان، چارەسەر بکات، کە هێشتا خەڵکی ئەو ناوچانە بەدەستییەوە دەناڵینن. 

ک.س

 

دواتر

ماملێ، دەنگێکی زیندوو لە گوێی گوێگراندا

پێشتر

ئایا هەڵشۆیی لە سکاڵای سەدان کەس ڕزگای دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار

ئەو کوردانەی کەوتنە داوی عوسمانییەکانەوە

ئەو کوردانەی کەوتنە داوی عوسمانییەکانەوە

6 كانونی دووه‌م 2021
هێزی ڕۆژ کێن و خەرجییەکانیان چەندە؟

هێزی ڕۆژ کێن و خەرجییەکانیان چەندە؟

31 كانونی یه‌كه‌م 2020

پانۆراما-٩.. ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

پانۆراما-٨: ڕووداوەکانی عێراق

پانۆراما-٧..مەخمور لە ساڵێکدا

پانۆراما-٦.. لە ٢٠٢٠دا لەشەنگال چی ڕوویداوە؟

پێشتر
هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان گردبوونەتەوە

ئایا هەڵشۆیی لە سکاڵای سەدان کەس ڕزگای دەبێت؟

زۆرترین خوێندراو

شەهید پێش سەردانی ڕۆژئاوا

دەلیل لە ڕانیە لەدایکبوو، لە کۆبانێ گیانی بەختکرد

20 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز- محەمەد حەسەن دەلیل لە ڕانیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی پێ قبوڵ نەکرا و خۆی گەیاندە ئەوێ و لە نزیک...

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان

كامەران بەرواری: ٢٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ گەلی کورد مەترسیدارە

19 كانونی دووه‌م 2021

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان، سەردانەکەی خولوسی ئاکار بۆ عێراق، بە مەترسیدار وەسف دەكات ‌و پێشبینیش دەكات لە ٢٠...

ئەشکەنجەدانی هاوڕێ کوردی

هەولێر، هێرش کرایە سەر هاوڕێ کوردی

20 كانونی دووه‌م 2021

لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر چالاکوان'هاوڕێ کوردی' و بە بۆکس و شەق و لێدان ئەشکەنجە دراوە و دەموچاوی...

rojnews

کەسێک برایەکی خۆی کوشت

20 كانونی دووه‌م 2021

لە شارەدێی گوڵاڵە کەسێک برایەکی خۆی کوشت، دەوترێت بەهۆی کێشەی "کۆمەڵایەتییەوە بووە". ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆ بووە لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی...

کۆبوونەوەی بارزانی و ئاکار

شاندەکەی تورکیا بۆ چی هاتوونەتە بەغدا و هەولێر؟

19 كانونی دووه‌م 2021

چاودێرانی سیاسی هاتنی شاندەکەی تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا، گرێدەدەن بە سیاسەتی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک دژ بە پەکەکە و گەلی...

کۆبوونەوەی خلوسی ئاکار و بارزانییەکان

شاندە سەربازییەکەی تورکیا لەگەڵ سێ بارزانییەکە کۆدەبێتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

شاندە سەربازییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە جیا لەگەڵ هەریەک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوەوە و کۆبوونەوەی دواتریش لەگەڵ نیچیرڤان...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke