کرێکارانی هەرێم ئەمساڵ لەدۆخێکی سەختتردا ڕۆژی جیهانییان پیرۆز دەکەن

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، جیاواز لە ساڵانی ڕابردووش سەرەڕای کێشەکانی دیکەیانبەهۆی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆوەلە باشوری کوردستان،هەزاران کرێکار بێکاربوون،یان کارەکانیان لەدەستداوە و دەرکراون، کە گوزەرانی زۆرینەیان خراپە،کرێکاران و داکۆکیکارانیش لە مافەکانیان جەخت دەکەنەوە کە هێشتا لە باشور مافی کرێکاران نییە و بەشێک لە خاوەنکارەکانمامەڵەی دروست لەگەڵ کرێکاران ناکەن.


ھەموو ساڵێک ١ی ئایار لەلایەن کرێکارانی جیهانەوە وەک بەبیرهێنانەوەی سەرهەڵدانی کرێکاران لەیەکی ئایاری ١٨٨٦دا لە شیکاگۆی ئەمریکا، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بەبیر دەهێنرێتەوە، ئەوڕۆژە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە فەرمی وەک پشوو ناسراوە و کرێکاران بۆ بەرزڕاگرتنی دێنە سەر شەقامەکان و بەڕێپێوان و گردبوونەوە پیرۆزی دەکەن و داوای مافەکانیان دەکەن، بەڵام سەرەڕای کێشەکانی دیکەیان بەهۆی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆوە لە باشوری کوردستان کرێکاران ئەمساڵ لە دۆخێکی سەختتردا ئەو یادە دەکەنەوە و مافەکانیان زیاتر پێشێلکراوە.

یاسا هەیە و لێپێچینەوە نییە

بەگوێرەییاسای ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ عێراق، کە هەرێمی کوردستان بەهەمانیاسا مامەڵە دەکات، دەبێت خاوەنکارەکان لە دۆخی نائاساییدا و ئەگەر کرێکارەکان بەهۆی دۆخێکی سروشتییەوە نەیانتوانی کار بکەن، دەبێت بە هەندێک مەرجەوە کە لەیاساکەدا باسکراوە مووچە بە کارمەندو کرێکاران بدرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زۆرێک لە خاوەن کارەکان ئەویاسایەیان پێشێلکردووە و مووچەیان بە کارمەندان و کرێکاران نەداوە و حکومەتیش هیچ لێپێچینەوەیەکی تا ئێستا لەو بارەیەوە نەکردووە.

هەروەها بەپێییاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی٢٠١٥ی هەموارکراو لە پەرلەمانی هەرێم، دەبێتکرێکار و کارمەندانی کەرتی تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ بکرێت و لەکاتی چوونەتەمەنیان مردن و یان هەرڕووداوێک کە توانای کارکردنیان نەمێنێت لەو پارەیەی کە لێیان وەرگیراوەقەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام حکومەت ئەو بڕگەیەییاساکەی جێبەجێ نەکردووە و تا ئیستا قەرەبووی هیچ کرێکارێک نەکراوەتەوە.

٢٥٠ هەزار کرێکار بێ هیچ قەرەبوو کردنەوەیەک دوو مانگە بێکارن

ئەگەرچی ئامارێکی ورد و ڕاستی کرێکاران لە هەرێم نییە، بەڵام بەپێی ئامارێکی سەندیکای کرێکارانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کرێکار هەیە، کە نزیکەی ٢٠٠ هەزاریان لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن، زیاتر لە ٣٠ هەزار کرێکاری دیکەش کەڕاستەوخۆ لە بازاڕدا کاردەکەن وەک دەستگێڕ، شاگرد، گارسۆنەکان، کرێکارانی بیناسازی... کە زۆربەی زۆریانبەهۆیڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا،لە دوومانگی ڕابردوودا کاریان لەدەستداوە و نێردراونەتە ماڵەوە.

لە کۆیئەو ٢٥٠هەزار کرێکارەش، تەنها ٨٤ هەزار کرێکار، ناوی خۆی لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان تۆمارکردووە و سێ هەزار کرێکاریش خانەنشین کراون.

ساڵی ڕابردوو ١٩ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە

بەپێی وتەی ئەحمەد محەمەد، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنییەکێتیسەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠١٩، نۆزدە کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە و یانزە کرێکاریش بریندار بوون.

بەشێک لە خاوەنکارەکان مامەڵەینادروست لەگەڵ کرێکاران دەکەن

ساڵانە کرێکارانی هەرێمی کوردستان، لە پێناوبەدەستهێنانی مافەکانیان، لەڕۆژی جیهانی کرێکاران بە چالاکی جۆربەجۆریادی ئەوڕۆژە دەکەنەوە، بەڵام زۆرێکیان بێ ئاگان لەمیادەو تەنانەت ناتوانن لە سەر مافەکانیان بێنەدەنگ.

لەیلا محەمەد، یەکێکە لەو هەزاران کرێکارە و ڕەخنە لە نادادپەروەری خاوەنکارەکان دەگرێت، ئەو کە نەیویست ناو و ناونیشانیکارەکەی ئاشکرا بکرێت لە ترسی لە دەسدانیکارەکەی، ماوەی هەشت مانگە لەیەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی جلوبەرگ لە سلێمانی، کار دەکات، دەربارەیکارەکەی،وتی: هەندێک کات هێندە کار زۆر بووە تایانزەی شەو بە پێوە بووم و ناچار بووم هەر لەوێش بخەوم و نەچمەوەماڵ، چونکە ماوەی کارکردنم لەگەڵ هاوڕێکانم لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی-یەوە تا ١٠ی شەوە.

ئەوەشی وت: ئێمە زۆرینەی کاتەکانی کارکردنمان لە دە کاتژمێر زیاتر بووە، تەنیا ئەو کاتانە پشوومان وەردەگرت کاتی نان خواردن بوو، هەر چەندە دژواری خۆی هەیە، بەڵام کارەکەم پێخۆشبوو و نەمودەویست لە دەستی بدەم چونکە بژێویمان لە سەرئەو کارە بوو.

لەیلائاماژەی بە هەڵسوکەوتی خاوەن کارەکەی کرد،"خاوەنکارەکەمان، ئەوەیڕێزبێت لێمان ناگرێتو مامەڵەی دروستمان لەگەڵ ناکات، تەنانەت مووچەشمان لەکاتی خۆیدا پێنادات، لە کاتێکدا ئەوانکاری خۆیان لەکاتی خۆیدا دەوێت، بەڵام کاتێک دێتە سەر پێدانی مافەکانمان، هیچ حسابێکمان بۆ ناکرێت، تەنانەت لە ئێستادا لە ملوێنێک مووچە کە هی دوو مانگە، نزیکەی ٢٠٠هەزاری پێداوم کاتی کەرەنتینەش پارەمان بۆ ئەژمار ناکات بۆیە داوادەکەم خاوەن کار ڕێز لە کرێکاران بگرێت".

تەها عەلی،کرێکارێکی دیکەیە و ماوەی پێنجساڵتا کاتی کەرەنتینەلە کۆمپانیای بەردێ لە کارگەی چیمەنتۆی دلتا لە بازیان، کاری چێشت لێنانی کردووە، وەک خۆی دەڵێت: دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە مانەوەی لە ماڵەوە، کارەکەی دراوە بە کەسێکی دیکە، لەو بارەیەوەزیاتر وتی:"کە لە ماڵەوە بووم بە بێ پرسی خۆم کەسێکی دیکەیان لە شوێنم داناوە و منیش لە ماڵەوە بێکارم، ئەو کارەش تەنیا بۆ دابینکردنی بژێویڕۆژانە بوو نەک ئەوەی پاشەکەوتێکمان هەبێت".

تەها لەڕێگای سەندیکای کرێکاران لە سلێمانی، سکاڵاییاسایی تۆمار کردووە و چاوەڕوانە دوای پشوو مافی لەڕێگاییاساوە وەربگرێتەوە، سەبارەت بەڕۆژی کرێکارانیش وتی: لە هەرێم کرێکار هیچ مافێکی نییە و کەمتەرخەمی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ کرێکار خۆی کە شارەزا نییە لەوەی کە خاوەن مافە و دەبێت لێی بێدەنگ نەبێت، ڕەخنەشی لە خاوەنکارەکان گرت بە وەی کە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە، بە"مشەخۆر" لەسەرڕەنجی کرێکاری لە قەڵەمدان.

"تا کرێکار دەرنەکرێت سکاڵا ناکات بۆیە مافی دەخورێت"

عەلی ئەحمەدڕۆستەم، ئەندامی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی، باسی زۆرینەی سکاڵاکانی کرێکارانی کرد کە لە چوارچێوەی ماف خواردن، دەرکردن و پێنەدانی مووچەیە و لەڕووەوە وتی: کرێکار دەبێت بەپێییاسای ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠١٥ ئاگادار بکرێتەوە و هۆکارێکی دیاریکراو بۆ دەرکردنی هەبێت.

سەبارەت بە کێشەی سەرەکی کرێکارانیش کەڕێگە خۆشکەرە بۆ پێشێلکردنی مافەکانیان، ئاماژەی بەوەدا"کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە کرێکار تا دەرنەکرێت سکاڵا ناکات، کرێکار هەیە، بیمە و قەرەبووی بەردەکەوێت، بەڵام بە پارەیەکی کەم خۆش دەبێت لە خاوەن کارەکە، لە کاتێکدا ئەگەر بەیاسایی بکرێت چەند قات حەقی خۆیی وەردەگرێتەوە".

هاوکات عوسمان زیندانی، ئەندامی حزبی شیوعی و داکۆکیکار لە مافی کرێکاران، تیشکیخستە سەریاسای تایبەت بە کرێکاران و وتی: یاساکانیش گیروگرفتی زۆری تێدایە و بەشێکی لە بەرژەوەندی کرێکارانە و هەندێکی پێچەوانەیە و لەگەڵئێستایەکناگرێتەوە، ئیرادەی دەسەڵاتداریی لە بەرەژەوەندی خەڵکی زەحمەتکێشدا نییە بۆ نمونە کرێکاریڕۆژانە دەستەبەری کۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە.

ئەوەشی وت: چاودێری و بە دواداچوون لاوازە و لە باشوری کوردستانیش گرنگیپێدانی سیاسیش بەرەو ئابووریی و سەرمایەداری دەڕوات، ئەوەش بەرگریی لە خاوەن کار زیاتر دەکات،ڕێگا چارەسەربۆ کێشەکان لە سەر ئاستی تاک و گروپ زۆر جار هەبووە، بەڵامبۆ بنبڕکرنیان پەیوەستە بە جووڵەی سیاسی گشتی کۆمەڵگاوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە بەشێوەیەکی گشتیی هێشتاپرۆسەی ڕووبەڕووبووەنەوەی ئەو زوڵمەی لەلایەن ناوەندەکانی سەرمایەدارییەوە لەهەرێم بەرامبەر بە کرێکار دەکرێت لە بارودۆخێکی خراپدایە.

ک.س