گه‌ریلا له‌ چیای جودی چالاکیی ئەنجامدا

گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژا ستار له‌ چیای جودی دژی سه‌ربازانی سوپی تورک، که‌ ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆن کردبوو چالاکییان ئەنجامدا و چه‌ندین سه‌رباز کوژران.


ئەمڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل -هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ چیای جودی دژی سه‌ربازانی تورک چالاکییان ئه‌نجام دا‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ ١٧ی نیسان سوپای تورکی داگیرکه‌ر له‌ ناوچه‌ی جوودیی سه‌ر به‌ شرناخ ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌ستپێکرد‌، هێزه‌کانمان له‌ سنووری شار چاودێریی یه‌کینه‌یه‌کی نهێنیی دوژمنیان کرد، دوای نیوه‌ڕۆ کاتژمێر ١٤ له‌ ٢ قۆڵه‌وه‌ له‌ سه‌ربازه‌کانیان دا، کاتژمێر ١٧ له‌ کاتێکدا یه‌کینه‌یه‌کی نهێنی ده‌یویست بکشێته‌وه‌، هێزه‌کانمان جارێکی دیکه‌ لێیان داون، ڕوون نه‌بوویه‌وه‌ له‌م چالاکییه‌دا چه‌ند سه‌رباز کوژران و بریندار بوون.

 ئاماژە بەوەش کراوە: دوای چالاکییه‌که‌ دوژمن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری گردی چۆلیا و ئه‌ینکا-ی کرد و پاشه‌کشه‌ی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ کرد، له‌و چالاکی و شه‌ڕانه‌دا هیچ زیانێک به‌ گه‌ریلاکانمان نه‌گه‌یشتووه‌.


ک.ک