KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

گەشتە مەترسیدارەكەی ڕۆژنامەنووسێكی باكوور بۆ ناوجەرگەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵات- بەشی پێنجەم

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
11/12/2022 - 8:24:56 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
گەشتە مەترسیدارەكەی ڕۆژنامەنووسێكی باكوور بۆ ناوجەرگەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵات- بەشی پێنجەم
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شاری پیرانشار وێستگەی ئەمجارەی گەشتەكەی عەبدولرەحمان گۆك ڕۆژنامەوانی باكووری كوردستانە و لەو شارە چاوی بە بنەماڵەی دوو مێرمنداڵ دەكەوێت، كە لە خۆپیشاندانەكان گیانیان بەختكردووە.

یادداشتەكانی لەبارەی سەردانەكەی بۆ پیرانشار بەم جۆرەیە:

بنەماڵەی زەكەریا خەیاڵ و كۆمار دەرئوفتادە: كردیاننە ئامانج و كوشتیانن

پیرانشار شارێكی ڕۆژهەڵاتە، كە هاوسنووری باشوورە، ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی ١٥٠ هەزار كەس دەبێت، دەروازە تەمرچین یان حاجی ئۆمەران كەوتووەتە سنووری ئەو شارە و جیا لەوەش دەشتەكانی خاكی بە پیتیان هەیە. وەك زۆر شاری دیكەی ڕۆژهەڵات لە پیرانشاریش لە دژی كوژرانی ژینا ئەمینی خۆپیشاندان ئەنجامدرا. زۆر كەس كە ناوی ئەو شارەیان نەبیستبوو دوای كوژرانی منداڵ و مێردمنداڵان لەو شارە ئاشنای ناوەكەی بوون. مێردمنداڵانی تەمەن ١٦ ساڵ “زەكەریا خەیاڵ و كۆمار دەرئوفتادە” لەوێ كوژران. بنەماڵەكانیان دەڵێن: دوای ئەوە ڕۆڵەكانیان كوژراون دەوڵەت داوای لێكردوون تاوانەكە بخەنە ئەستۆی گەل.

ئیتر كەس نەماوە لەم شارە ئەو دوو منداڵە نەناسێت. هەر لەگەڵ چوونم بۆ ئێران ویستم بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە ببینم. دوای چەند ڕۆژ مانەوە و گەڕانم لە ڕۆژهەڵات هەواڵم بۆ هات كە دەتوانم ئەو دوو بنەماڵەیە ببینم. لە مهابادەوە ڕووم كردە پیرانشار و دوای گەیشتنم بەو شارە سەرەتا چاوم بە بنەماڵەی زەكەریا خەیاڵ كەوت. لاواندنەوەی دایكی بەردەوامە و باوكیشی باسی زەكەریام بۆ دەكات.

“كاتێك زەكەریا كوژرا، چالاكییەكان ڕاگیرابوون”

زەكرەیا لە پۆلی حه‌و‌تدا ناچار ببوو واز لە خوێندن بهێنێت. لەبەر ئەوەی باوكی بە هۆی نەخۆشی ناتوانێت كار بكات زەكەریا شانی دابووە بەر دابینكردنی بژێوی بۆ بنەماڵەكەی. بەیانیان زوو هەڵدەستا و دەچووە نانەواخانەیەك و تا نیوەڕۆ لەوێ كاری دەكرد و دوانیوەڕۆیانیش دەچووە هۆڵێكی ئاهەنگ و تا درەنگانێكی شەو كاری دەكرد. برای سێ خوشك بوو، خوشكێكی لە خۆی گەورەتر و دوانیشیان لە خۆی بچوكتر بوون. لە ٢١ی ئەیلوولدا لە پیرانشار چالاكی و خۆپیشاندان هەبوو، ئێوارە خۆپیشاندان ڕاگیرابوو. زەكەریا و هاوڕێكانی دوای تەواوبوونی كار كاتژمێر ١١ بەرەو ماڵەوە دەڕۆنەوە، لە نزیك خوێندنگەی شەوانەڕۆژی تەقەیان لێدەكەن و گولـلەیەك بەر پشتی زەكەریا دەكەوێت و گیان لەدەست دەدات. بنەماڵە و دانیشتوانی پیرانشار، كە قسەم لەگەڵدا كردن دەڵێن: ئەو كاتە زەكەریا كرابووە ئامانج خۆپیشاندانەكان ڕاگیرابوون و هاوڵاتیان بە تەواوەتی گەڕابوونەوە ماڵەكانیان.

“دەوڵەت داوادەكات دەستبەجێ بەخاكیبسپێرن”

سولەیمان خەیاڵ، باوكی زەكەریا دەڵێت: براكەی پەیوەندی پێوەكردووە و هەواڵی زەكەریای پێداوە، هێزەكانی دەوڵەت ویستیان هەر ئەو شەوە تەرمی زەكەریا بەخاكبسپێرین. دواتر ئێمە شوشتمان و كفنمان كرد و سەرلەبەیانی زوو بەرەو گۆڕستان كەوتینەڕێ، بەڵام ئه‌وانه‌ی هەواڵەكەیان بیستبوو خۆیان گەیاندە شوێنەكە. هەواڵی شەهیدبوونی كوڕەكەم بە تەواوی پیرانشاردا بڵاوببووەوە و گەل نەیانهێشت بەتەنیا بین”.

‘بەر لەوەی زەكەریا بكوژرێت خوشكەزایەكم لەدایكبوو و ناوی ژینامان لەسەردانا‘

باوكی زەكەریا دەڵێت: چوار ڕۆژ بەر لە كوژرانی زەكەریا خوشكێكی منداڵی بووە و ناویان ناوە ژینا. ده‌شڵێت: چەند ڕۆژێك بەر لەوەی زەكەریا بكوژرێت وتی: بە ئاواتەوەم، كە وەكا مردنێكم بە قسمەت بێت، كە بكەومە دڵی هەمووانەوە. دواجار ئاواتەكەی هاتەدی و كەوتە دڵی هەموو كەسەوە، نەک هەر لە پیرانشار، بەڵكوو لە تەواوی كوردستان. لەبەرامبەر ئازارێكی قورسی لەوجۆرە، ئەوەی بە سەر پێوە ڕاماندەگرێت و سەبوریمان دەدات ئەوەیە.

” لەتێک نان هەبێت پێكەوە بەشی دەكەین و باشتر تامی ژیان دەكەین”

ئامینە عەبدوڵا نەژاد ئەقدەم، دایكی زەكەریا سێ وێنەی بچوكی زەكەریای بەدەستەوەیە و بەردەوام ماچیان دەكات. دەڵێت تاسەم لە كوڕەكەم نەشكا و لێی تێر نەبووم. وێنەیەكم نیشان دەدات و دەڵێت: زۆر حەزی لەم جلانەبوو، بە دڵی خۆی لەبەری نەدەكردن. بەردەوام دەیوت: “بۆچی ئەوەندە ژیانتان بە قورسی گرتووە. لەتێك نان هەبێت پێكەوە بەشی دەكەین و باشتر تامی ژیان دەكەین”، كوڕێكی زۆر باش بوو.

“بەو شتانەوە ئازاری دەچەشت و دەتلایەوە، كە بەسەر گەلەكەیدا دەهاتن”

سولەیمان خەیاڵ، بەردەوام دەیەوێت لەبارەی كوڕەكەیەوە قسەمان بۆ بكات و دەڵێت: “زەكەریا مرۆڤێك بوو، كە دەكەوتە ناو خەڵكەوە بە قسە خۆش و پێكەنینەكانی كەشەكەی دەگۆڕی. لە باپیری دەچوو. گەنجێكی خوێنگەرم بوو. (دایكی دەڵێت خۆزگە بهاتایەوە، هەموو ماڵ و زێڕم لەسه‌ر دادەنا تەنیا نەكوژرایە). ئەوانە دەڵێت، و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت: تەنیا سكاڵا دەبەمە لای خودا.

باوكی زەكەریا وتی، كوڕەكەم گەنجێكی چاوچنۆك و بە تەماح نەبوو، دەیوت: “هەموومان ڕۆژێك دەمرین، ماڵی دنیا هیچ نییە، پێویست ناكات دڵت لە كەس زویر بێت و گەرد بگرێت”. قسەی وایدەكرد، كە ناتوانم بیری لێبكەمەوە و بیڵێم. دەیوت: بۆچی دەڵێی نان ناهێنیتەوە بۆ ماڵەوە. تۆ لە ماڵەوەیت و نازانیت خەڵك لە چ دۆخێكدایە. من لە نانەواخانەم دەزانم. تۆ ڕۆژێك وەرە بۆ نانەواخانە لەگەڵم، تێدەگەیت خەڵك لە چ دۆخێكدایە. من تێنەدەگەیشتم لە قسەكانی. دوای ئەوەی شەهیدبوو ژنێك هات بۆ پرسەكە و وتی: دەچوومە نانەواخانەكە و ئەو نانانەی بۆخۆی جیاكردبوونەوە دەیدا بە من. من ئەو كات تێگەیشتم، كە كوڕەكەم منداڵێكی چۆن بووە. بە هۆی قسەكانی ئەو ژنەوە جارێكیتر پێی سەربەرزبووینەوە”.

“بەدەستی خۆم گولـلەكەم لە جەستەی كوڕەكەم دەرهێنا”

باوكی زەكەریا دەڵێت: ئەو بەدەستی خۆی گولـلەكەی لە لەشی كوڕەكەی دەرهێناوە و هەزار جار گەردنیم ئازاد كرد. وتم با بەخاوێنی بڕوات زۆر بە خاوێنی شوشتم، لەگەڵ كەسوكار و خزمەكانم كفنمان كرد. گەل زۆر بە جۆشەوە دەهاتنە پرسەكە، بەڵام ئەوە پرسەی من نەبوو من سەرەخۆشیم لە گەل دەكرد. دەموت دەبێت سەرەخۆشی لەخۆتان بكەن نەك من”.

دایكە ئامینە بە چاوی پڕ فرمێسكەوە باسی كوڕەكەی دەكات، باوكی زەكەریا دڵی دەداتەوە دەڵێت: “ئامینە بەس نییە كوڕەكەمان گۆڕی هەیە، بەهەزاران گۆڕیان دیارنییە. داوا لە خودا دەكەم ئەوانەی گیران، ئەوانەی لە چیان بە دایك و باوكیان شاد ببنەوە و ئەوانەشی شەهید بوون بكەونە بەر ڕەحمەتی خودا”.

“لە چلەی كوڕەكەمدا منیش برینداربووم”

بۆ چلەی زەكەریا خەڵكێكی زۆر لە پیرانشار و شارەكانی دەوروبەرەوە ئامادەبوون، سولەیمان خەیاڵ دەڵێت: “بیستم خەڵكەكە دەیانەوێت لە دوای مەراسیمەكە بێن بۆ ماڵی ئێمە و جارێكیتر سەرەخۆشیمان لێبكەن، هەر بۆیە وتم ئێمە جەرگمان سوتاوە، نامەوێت لەبەردەم ماڵەكەشم جەرگی هەندێكی تر بسوتێت. بۆیە ئەو ڕۆژە ماڵمان جێهێشت، بەڵام سێ ڕۆژ دواتر كاتێك خۆپیشاندان بەڕێوەچوو ئەمجارەیان كۆمار كوژرا. ئەو ڕۆژە لەبەردەم دەرگای ماڵەوەبووم، پێنج چەكدار دەوڵەت هاتن و تەقەیان لێكردم، قاچم برینداربوو، هەر ئەو ڕۆژە كچێكی تەمەن ١٢ ساڵیش فیشەك بەردەستی كەوت و برینداربوو، ئێستا باری تەندروستی باشترە”.

پرسیاری ئەوە دەكەم، هێزەكانی ڕژێم دەڵێن، که‌ خۆپیشاندەران بە تەقەی هێزەكانی ئەوان نەكراونەتە ئامانج، بەڵام سولەیمان خەیاڵ دەڵێت: ئەوە ڕاست نییە، هەمووان دەزانن كە هێزەكانی ڕژێم زەكەریایان كوشت، هەروەها لە چلەكەشیدا تەقەیان لە منیش كرد و منیان بریندار كرد”.

كۆمار دەرئوفتادە لە نزیكەوە پێكرا و گیانی لەدەستدا

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی زەكەریا خەیاڵ دەكەم و ڕوودەكەمە ماڵی كۆمار دەرئوفتادە. كۆمار دوای یادی چلەی زەكەریا كوژرا. تەمەنی ١٦ ساڵ  و لە پۆلی ١١ دابوو. بە چەند كاتژمێر بەر لەوە بكوژرێت لەسەر هەژماری خۆی لە ئینستاگرام كە لە باوكی شاردبووەوە ئەم پەیامەی بڵاوكردووەوە: “ئێمە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، هەندێكمان لە شەڕدا دەكوژرێین، هەندێكمان لە زیندان، هەندێكمان لە شەقام دەمرین، هەندێكمان لە دەریا نوقم دەبین، تەنانەت چیا سەركەشەكانیش تۆڵەی تەنیایی خۆیان لە ئێمە دەكەنەوە، چونكە ئێمە كارمان مردنە”.

كۆماری ڕۆژی یەكشەممە ٣٠ی تشرینی یەكەم، لە دوڕێیانی محەمەد هەوراز بە گولـلە كرایە ئامانج. گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار، بەڵام گیانی لەدەستدا. بنەماڵەكەی تەرمی كۆماریان برد بۆ گوندی زێوكێ و بەخاكیان سپارد. هێزەكانی دەوڵەت چەندین جار هەڕەشەیان لە باوكی كرد بۆ ئەوەی كوژرانی كوڕەكەی بخاتە ئەستۆی خۆپیشاندەران، بەڵام باوكی كۆمار و بنەماڵەكەی نەچوونە ژێرباری ئەو هەڕەشانە و لەهەموو دەرفەتێكدا باسیان لەوە كرد، كە كۆمار لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتەوە كوژراوە.

حەسەن دەرئوفتادە، باوكی كۆمار و سەیدزادە هاجەرە بەرزنجی، دایكی كۆمار ئازاری لەدەستدانی كوڕەكەیان لەبیر ناكەن. بەڵام بە سەردان وبە سەركردنەوەی هاوڵاتیان و ناسیاو و نەناسراو بۆلایان هەندێكیش بێت سەبووریان هاتووە. حەسەن دەرئوفتادە وێنەكانی كۆمارم پێ نیشان دەدات و باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ كوڕەكەی دەكات.

باوكی كۆمار بە بێ ئەوەی پرسیار بكەم سەرەتا كاردانەوە بەرامبەر بە جاشەكانی ڕژێم و ئەو كوردانەی ڕێز لە بكوژی كوردان دەگرن نیشان دەدات و دەڵێت: “ئەوانەی دكتۆر عەبدولرەحمان قاسملویان شەهید كرد (محەمەد جەعفەر سەحرارودی) لە هەولێر فەڕشی سوری بۆ ڕادەخرێت و پێشوازی لێدەكرێت، هەزار حەیف و مخابن”.

“گەورەترین تۆڵەسەندنەوە هێنانەدی خەونەكانی منداڵەكانمانە”

حەسەن دەرئوفتادە دەڵێت: كوڕەكەی بە ڕۆیشتنی خۆی ڕێگەیەكی بۆ ئەوان كردەوە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: “سەرمان بە خاوەنداری گەل بەرزە. شەهیدان دەڕۆن، بەڵام ڕێگەیەكی دیكەمان پێنیشان دەدەن. دنیایەكی دیكەش هەیە و ئەوەش دنیای ئارامییە. بە كوشتنی بكوژان هیچ شتێك چارەسەر نابێت. كاتێك ئامانجەكانی ئەم شەهیدانە بێتە دی ئەوكاتە تۆڵەسەندنەوەی گەورە ئەنجام دراوە. لێرەداهونەر ئەوەیە كە خۆت نەدۆڕێنیت”.

هێزەكانی ڕژێم بۆ ئەوەی بنەماڵەكەی نكۆڵی لە كوژرانی كوڕەكەیان بكەن هەڕەشەیان لێكردوون

هاوڵاتییەك كەبەمەبەستی سەرەخۆشی لە ژوورەكەدایە دەڵێت: “هەندێك بنەماڵە، كە منداڵەكانیان شەهید بوون چوونە سەر تەلەڤزیۆن و وتویانە، كە منداڵەكەمان نەخۆشبووە، هەندێك حاڵەتی لەو جۆرەش هەیە، بەڵام ئێوە سەربەرزن خۆڕاگریتان كرد و سەرتان دانەنەواند. لەوبارەوە باوكی كۆمار دەڵێت: دەوڵەت هەمان داواكارییان لەویش هەبوو و بەم جۆرە دوا: “ئێمە ڕەتمان كردەوە. خودا ئاگای لێمان بوو و سەربەرزی كردم بەم گەلە”.

دایكی نەیدەویست لە شیری بگرێتەوە

باوكی كۆمار دەڵێت: كوڕەكەم لە ٢٥ی گەلاوێژ واتە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مهاباد، لە دایكبووە، هەر بۆیە ناوی كۆماری لەسەر داناوە. “كۆمار لە منداڵییەوە خوێنشیرین بوو، دایكی زۆری خۆشدەویست، گەورەش ببوو دایكی دڵی نەدەهات لە شیری ببڕێتەوە. ئەوەندە خۆشی دەویست، حه‌وت ساڵ شیری خوارد، وەك منداڵی دیكە نەبوو. لە كاتی قوتابخانەشدا دەهاتەوە ماڵەوە شیری دەخوارد و دەگەڕایەوە. منداڵێك بوو زوو تێكەڵ بە خەڵك دەبوو. من باوكی ئەو بووم، بەڵام خەڵك منیان بەوەوە دەناسی. جارێك قەرزم وەرگرت لە دوكانێك، كاتێك پارەكەم بردەوە بینیم لە دەفتەری قەرزەكەدا نوسیبووی حەسەن زێوكەیی باوكی كۆمار”.

“پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی زۆر بەهێز بوون”

حەسەن دەرئوفتادە دەڵێت، لەگەڵ كۆمار وەک دوو هاوڕێ بوون و بەم جۆرە درێژەی بە قسەكانیدا: “پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی زۆر بەهێزبوون. لەگەڵ هەندێك دراوسێ لە گوند پەیوەندیمان باش نەبوو، بەڵام كۆمار كارێكی كردبوو، كە پەیوەندییەكانمان بە جۆرێک باش بێت كە به‌بێ یەك تر هەڵمان نەدەكرد. هەستی نیشتمانپەروەری بەهێزبوو.

“كۆمار لەم ژورەدا پارچەكانی كوردستانی كۆكردووەتەوە”

لە باشوری كوردستانەوە لە چۆمان هەندێك هاوڵاتی بەمەبەستی بەشداری لە پرسەكە هاتوون. باوكی كۆمار دەڵێت : “كۆماری من لەم ژورەدا پارچەكانی كوردستانی كۆكردووەتەوە. بە شەهیدبوونی خۆی وایكرد، كە هەم باشوور، هەم باكوور و هەم رۆژهەڵات لەم ژورەدا كۆببنەوە. هیوادارم هەرچی زووە كوردستان ئازاد ببێت”.

دوای دیدار لەگەڵ بنەماڵەكان دەچمە گۆڕستانێك كە لەسەر ڕێگەی دەروازەی سنووری تەمرچینە و گۆڕی زەكەریا خەیاڵ لەوێیە. گۆڕی كۆمار دەرئوفتادەش لە گوندی زێوكایە.

دوای ئەوەی پیرانشارم جێهێشت لە نێوان ١٦ و ٢١ی تشرینی دووەمدا وەك هەموو شارەكانی دیكەی ڕۆژهەڵات، لەوێش هێزەكانی دەوڵەت جارێكیتر تەقەیان لە هاووڵاتیان كرد. لە ئەنجامدا لە پیرانشار، ئەمیر فەراسەتیشاد، كاروان قادرشوكری، تاهیرعەزیزی و حەیدەر مەحاڵی گیانیان بەخت كرد و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

لە درێژەی گەشتەكەیدا عەبدولرەحمان گۆك ڕوودەكاتە بۆكان ئەو شارەی زیاتر لە ١١ خۆپیشاندەری تێدا كوژرا.

گه‌شته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی باكوور بۆ ناو جه‌رگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات- بەشی یەکەم

گەشتە مەترسیدارەكەی ڕۆژنامەنووسێكی باكوور بۆ ناوجەرگەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵات- بەشی دووەم

گەشتە مەترسیدارەكەی ڕۆژنامەنووسێكی باكوور بۆ ناوجەرگەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵات- بەشی سێیەم

گەشتە مەترسیدارەکەی ڕۆژنامەنووسێکی باکوور بۆ ناوجەرگەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات-بەشی چواره‌م

ڕ. ڕ

دواتر

” ئەوەی ھەرێمی پێدەناسرێتەوە لەدنیای دەرەوە کوشتنی ژنانە”

پێشتر

شاندێکى حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

بابەتی پەیوەندیدار

عەفرینی کوردان لەناو ئاشی نیوعوسمانییە فاشیستەکاندا

عەفرینی کوردان لەناو ئاشی نیوعوسمانییە فاشیستەکاندا

20 كانونی دووه‌م 2023
“عەفرین وێنەیەکە لە دڕندەیی و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک”

“عەفرین وێنەیەکە لە دڕندەیی و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک”

19 كانونی دووه‌م 2023

كامپی هۆڵ و زیندانی غوەیران.. ئەو بۆمبە تەوقیتكراوەی توركيا دەیەوێت بەڕووی جیهاندا بیتەقێنێتەوە

ئێران پێشەنگی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەوڵەتی ئێران لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە، لانیكەم ٧٤ ڕۆژنامەنووسی دەستگیركردووە

ساکینە جانسز: فەرهەنگی تێکۆشان

پێشتر
شاندێکى حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

شاندێکى حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke