KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

داگیرکاریی هونەریی هاوشانی داگیرکاریی سەربازیی

  ڕۆژنیوز
13/07/2022 - 7:42:01 am
لەناو دۆسیە
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەگەر هاتوو سوپای بێگانە هات دەردەچێت، ڕۆژێك یا دوای چەند مانگێك و بگرە چەند ساڵێكیش بێت، هەر دەڕوات و وڵات ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەموو لایەك ئەوە بزانین كاتێك فەرهەنگ و كەلتور داگیركرا، ئیتر باسی ئینتمای نیشتمانی و باسی و خۆشەویستی وڵات دەچێتە ژێر پرسیارەوە، هەروەك ئێستاكە دەیبینین، ئەمە قسەی هونەرمەند ئەنوەر شێخانییە لە دیدارێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا وای وت.

لەهەموو ئەوانەش گرنگتر نەمانی شیرازەی خێزان و متمانەی نێو تاكەكانە، كە بەهەموو شێوەیەك لە ڕێگەی دراما بیانییەكان دەرخواردیان داین و ئامانجەكانیان پێكا، بەڵام ئێمە چیمان كرد؟ لەسەردەمی ئازادیی و سەربەستییدا كەلتور و فەرهەنگی خۆمان هەراج كرد، بێگانەش بە ئارەزووی خۆی داگیری كردین.

ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی ئاکەپە لە دژی هەرێمی کوردستان کار لەسەر داگیرکردنی هونەریی دەکات، هاوئاستی سوپاکەی، هونەرمەندان و میدیاکەشی لە هەوڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستاندان، هەر ڕۆژەی بە شێوەیەک لە بوارە هونەرییەکەدا شتی نوێ دەکەن.

بەرهەمهێنانی میدیای سەرخۆشکەر و درامای مۆدێل،

سەرەتای هەڵمەتە داگیرکاریەکەی دەوڵەتی تورک بوو بۆسەر هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش پەدەکە هاوکارییەکی گەورەی دەوڵەتی تورکی کرد، چەندین میدیای سەرخۆشکەری کردەوە، بە ناوی بەرنامەی شۆ، خزمەتێکی گەورەی ئامانجەکانی کرد.

پەدەکە سەرەتا کەناڵی زاگرۆس و کۆڕەک و دواتریش کەناڵ ٤ و دوای ئەوانیش کەناڵەکانی نێت تی ڤی و کورد ماکس و ئاڤای کردەوە، جگە لەوەش چەندین ئەستێرەی بۆ ئەو ناوەندە سەرخۆشکەرانە بەرهەمهێنا، لەم ڕێگەیەوە گەورەترین خزمەتی بە ئامانجە داگیرکاریەکانی هونەری کوردیی کرد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.

ئەم کەناڵانە لە گەڵ خۆیاندا چەندین پڕۆگرامی کەناڵە سەرخۆشکەرەکانی تورکیایان کۆپی کرد، بە زمانی کوردیی ئاڕاستەی بینەری کورد کران.

میدیای سەرخۆشکەر زیانێکی گەورەیان لە دۆخی کۆمەڵایەتیی کوردیی دا، دەوڵەتی تورک ئامانجی خۆی پێکا، سەرەڕای بەرگرییەکی سەختی بەشێکی دیکە لە کەناڵ و میدیاکانی دیکەی کوردیی، بەڵام ئامانجەکانیان سەری گرت و قۆناغی یەکەمی داگیرکاریی زیانیکی گەورەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دا.

ئەمە نمونەیەکە لە کاری ئەو میدیا سەرخۆشکەرە، هیچ سودێک بە بینەر نابەخشێت تەنها سەرخۆشی دەکات، لەمەدا پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئامانجی هاوبەشیان هەیە، دەوڵەتی تورک بۆ دوورخستنەوەی خەڵکی لە هەر هەڵوێستێکی سیایسی و نەتەوەیی، تا داگیرکەرییە سەربازیەکەی ئاسانتر بکات، پەدەکەش بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان بکات و گەندەڵیەکانی پەرە پێ بدات.

ئەگەرچی پاراستنی فەرهەنگ و کلتور و هونەری کوردیی ئەرکە، ئەوەش بە مانای ئەوە نییە کە، فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکە گرنگییان نەبێت، بەڵام هیچ وڵاتێک ڕێنادات فەرهەنگەکەی لەلایەن دراوسێکانیەوە تێک بشکێت، جگە لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتدارانی سیاسیی خۆیان کار بۆ تێکشکاندنی ئەو فەرهەنگە دەکەن.

لە قۆناغی دووەمی داگیرکاری هونەریدا، پەدەکە لە ڕێی مەلها و کۆنسێرت و کچە مۆدێلەکانەوە دەستی داوەتێ و کاری لەسەر دەکات، میدیا و دراما تورکیەکانیش شیوازی کاری خۆیان گۆڕیوە، ئیتر کورد وەک تیرۆرست دەناسێنن، هونەرمەندە ڕەگەزپەرستەکان بانگ دەکرێنە هەرێمی کوردستان، لەلایەن پەدەکە و شوێنکەوتووەکانیانەوە کۆنسێرتیان بۆ ڕێکدەخرێت.

لە قۆناغی یەکەمدا میدیای دەوڵەتی تورک گەریلا و شەڕڤانی وەک تیرۆر دەناساند، بەڵام لەم قۆناغەدا چیتر کار لەسەر هاوپەیمانەکانی خۆشیان دەکەن، لە دوایین کاریاندا لە درامایەک کە کەناڵی ئەی تیڤی سەر بە ئاکەپە پەخشی دەکات، هێرش دەکاتە سەر بنەماڵەی بارزانی هاوپەیمانیان.

دراماکە جگە لەوەی هێرشی ڕاستەوخۆی بۆسەر بنەماڵەی بارزانی و  خودی مەسعود بارزانی تێدایە، هاوکات جارێکی دیکە تەئکید لەوە دەکاتەوە کە خاکی هەرێمی کوردستان لە ئەسڵدا خاوەنەکەی دەوڵەتی تورکە، ئەمەش ڕاستینەی ئەو هەڵمەتە داگیرکارییە هونەریی و کلتوریەیە، کە دەوڵەتی تورک لە ماوەی هاتنە سەر حوکمی ئەردۆغان دەستی داوەتێ، لەئێستادا کارەکانی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ.

میدیا و بەرپرسانی پەدەکە بەشەرمەوە هەڵوێستێکیان دەربڕی، بەڵام نەیانتوانی جدیی بن و هەرزوو بێ دەنگییان لێکرد.

ئێستا پەدەکە و سەرۆکی حکومەتەکەی، جگە لەوەی بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی داگیرکردنی هەرێمی کوردستان دەکەن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بۆ ئاهەنگێکی وەک ئاهەنگی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک کە مەسرور سەرۆکیەتی، گۆرانیبێژێکی ڕەگەزپەرستی بە ناوی مستەفا جەجەلی بانگهێشت کرد.

ئەوە جگە لەوەی هاوکاتی ئەوە، دەیان ئاهەنگسازی تورک لە مەلها و یانە شەوانەکانی هەولێرن، شەوانە ئاهەنگ دەکەن، ئەمەش ئەو داگیرکاریەیە و دوورخستنەوەی خەڵکە لە کلتور و فەرهەنگی کوردیی.

ئەم داگیرکارییە هونەریە، کە دەوڵەتی تورک دەستی داوەتێ، کەم تا زۆر کاریگەریەکانی دەرکەوتووە، ئەگەر پێشی پێ نەگیرێت لە داهاتوو زیاتر کاریگەر دەبێت، میللەتێکی بێ ناوەڕۆک لەم هەرێمەدا دروست دەبێت، چونکە کەسێکی خاوەن کەلتور و فەرهەنگ لای ئەوان وەک “مرۆڤی دواکەوتوو” پێناسە دەکرێت.

دواتر

هاوسەرگیری پێشوەخت.. لەماڵەباجێنەوە بۆ ماڵداریکردن

پێشتر

کاڵای مۆدێرن گڵۆڵەی بازاڕی کەلەپوریی دەخاتە لێژییەوە

بابەتی پەیوەندیدار

عەفرینی کوردان لەناو ئاشی نیوعوسمانییە فاشیستەکاندا

عەفرینی کوردان لەناو ئاشی نیوعوسمانییە فاشیستەکاندا

20 كانونی دووه‌م 2023
“عەفرین وێنەیەکە لە دڕندەیی و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک”

“عەفرین وێنەیەکە لە دڕندەیی و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک”

19 كانونی دووه‌م 2023

كامپی هۆڵ و زیندانی غوەیران.. ئەو بۆمبە تەوقیتكراوەی توركيا دەیەوێت بەڕووی جیهاندا بیتەقێنێتەوە

ئێران پێشەنگی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەوڵەتی ئێران لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە، لانیكەم ٧٤ ڕۆژنامەنووسی دەستگیركردووە

ساکینە جانسز: فەرهەنگی تێکۆشان

پێشتر
کاڵای مۆدێرن گڵۆڵەی بازاڕی کەلەپوریی دەخاتە لێژییەوە

کاڵای مۆدێرن گڵۆڵەی بازاڕی کەلەپوریی دەخاتە لێژییەوە

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke