ئاسایشى سلێمانى سەڵاح خدر و کەلسوم حسێن ڕۆژنامەنووسى دەستگیرکرد

ئاسایشى سلێمانى بۆ ڕێگریکردن لە نمایشکردنى فیلمێک لەسەر ژیانى ساکینە جانسز، زیاتر لە ٥٠ کەسى لە پارکى ئازادى شارى سلێمانى دەستگیرکرد، لە ناو دەستگیرکراوەکاندا، سەڵاح خدر و کەلسوم حسین ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکارانى ئاریا تڤى هەیە.


بڕیار وابوو دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە سەکۆى ئازاد، لە نێو پارکى ئازادی شارى سلێمانى، کورتە فیلمێک لەسەر ژیانى ساکینە جانسز نمایشبکرێت، بەڵام ئاسایشى سلێمانى ڕێگرى لە نمایشکردنى کورتە فیلمەکە کرد و زیاتر لە ٥٠ کەسى دەستگیرکرد.

لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ڕۆژنامەنووس سەڵاح خدر، کەلسوم حسێن و منداڵە سێ ساڵانەکەى هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێى یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى، نابێت هیچ ڕۆژنامەنووسێک دەستگیربکرێت.

د.ع