ئاسایش هەندێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانی ئازادکرد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی ٥٢ کەس لە هاوڵاتی و نوێنەری لایەنە سیاسیی و ڕێكخراوەكان-ی لە پارکی ئازادی دەستگیرکرد، کەمێک پێش ئێستا هەندێک ئەو ژنانەیان ئازادکرد کە لەناو دەستگیرکراوەکاندا بوون، بەڵام پیاوەکان و زۆرێک لە ژنەکان ئازاد نەکراون.


ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەمەبەستی نمایشكردنی فیلمی شەهید ساكینە جانسز كۆمەڵێك هاوڵاتی و نوێنەری لایەنە سیاسیی و ڕێكخراوەكان چونە سەكۆی ئازادی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی، ئاسایشی شارەكە ڕێگریی كردوو ٥٢ كەسی دەستگیركرد، كەتێیاندا بەڕێوەبەرانی تەڤگەریی ئازادیی و بەرەی دیموكراسی گەل هەن و زۆرینەی دەستگیراوانیش ژن بوون.

کەمێک پێش ئێستا ئاسایش هەندێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانی ئازاد کرد.

د.ع