ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ئێران زیادی کردووە

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار و ٣٤٠ کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.


ئەمڕۆ کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دوایین ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٤٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە ١٢٦ هەزار و ٩٤٩ کەس، هەر لەو ماوەیەدا، ٦٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە حەوت هەزار و ١٨٣ کەس، تا ئێستاش ٩٨ هەزار و ٨٠٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٦٧٣ تووشبووش لەژێر چاودێڕی چڕدان.

ک.س