ئاگر لە جبەخانەیەکی حەشدی عەشایریی کەوتەوە

لە شارۆچکەی هیت ئاگر له‌ جبه‌خانه‌یه‌كی‌ حه‌شدی‌ عه‌شایریی‌ كه‌وته‌وه‌ و چەند گولـله‌ هاوه‌ن و مووشه‌كێکیش له‌ گونده‌كانی نزیك جبەخانەکە كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.


ڕاگەیاندنەکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، کە شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی هیت-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار ئاگر لە جبەخانەیەکی بارەگای (ئسود ئه‌لسه‌حرا)ی‌ حه‌شدی عه‌شایریی كه‌وتووەتەوە و چه‌ندین گولـلە هاوەن و مووشه‌ك-یش له‌ گونده‌كانی نزیك ئه‌و جبەخانەیە‌ کەوتوونەتە خوارەوە.

باسیان لەوەش کردووە، کە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دوای هەوڵێکی زۆر توانیویانە ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ‌ بكه‌ن و بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ له‌ سووتان ڕزگار بكه‌ن.

ڕاشگەیاندراوە، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

ش.ف