ئدلیب، ئاڵای تورکیا و نوسرە پێکەوە هەڵدەدرێن

لە پارێزگای ئدلیب-ی سوریا، لە وێنەی یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی چەتەکان بەناوی عومەر عەبدوڵا، ئاڵاکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نوسرە پێکەوە هەڵواسراون.


لە وێنەیەکدا، سەرچەتەی گروپی لیوای سوڵتان عەبدولحەمیدخان، لە کاتێکدا قسە دەکات لە دیوارەکەی پشتییەوە ئاڵاکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نوسرە پێکەوە هەڵواسراون.

ئەو سەرچاوەیەی وێنەکەی داوە بە ئاژانسی هاوار، ئاماژە بەوە دەکات، کە لیوای سوڵتان عەبدولحەمیدخان لە ساڵەکانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ دامەزراوە و لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و لەژێر چەتری گروپی نوسرە کار دەکات.

گروپی لیوا سوڵتان عەبدولحەمیدخان ئێستا لەناو چەتەکانی غەڵغانی فوراتدا کار دەکەن، کە تورکیا بە تیروریست نایانبینێت، بەڵام وێنەکە بە ڕوونی ئاشکرای دەکات، کە لیوای سوڵتان عەبدولحەمیدخان گرێدراوی بەرەی نوسرەیە کە لە ناوچەکانی جەرابلوس، عەزاز و باب لەناو چەتەکانی غەڵغانی فورات کار دەکەن.
پارێزگای ئدلیب بووەتە مۆڵگەی تیرۆریستەکان، لە سەرویانەوە چەتەکانی بەرەی نوسرە، کە هەموو ئدلیب و گوندەکانی حەلەب، لازقییە و حەما لەژێر کۆنترۆڵیاندایە.

س.ح