ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ناسر دژ بە داعش بەردەوامە

فەرماندەیی هاوبەشی عێراق کە هێزەکانی هەرێمی شەنگالیش تێدایە، ٧ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی "ئیرادەی ناسر" بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە و بەردەوامە.


هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی ناسر"یان دژی چەتەکانی داعش لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا دەستپێکرد، کە هێزەکانی هەرێمی شەنگالیش بە شێوەیەکی چالاک تێدا بەشدارن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کە لەسەرچاوە هەرێمیەکان وەریگرتووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر سنووری عێراق لە پارێزگاکانی ئەنبار، سەلاحەدین و موسڵ بەردەوامە، دەوترێت ئۆپەراسیۆنەکە بەرەوە کۆتایی دەچێت.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش-یش لەئاسمانەوە پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.

هێزەکانی نەسرەلمۆبینی یەکەم و دووەم کە لە ناوچەی شەنگالەوە بەشدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا، لەکاتی شەڕی دژی داعش و ئازادیی شەنگال-ی شڕۆڵێکی گرنگیان گیڕاوە.

س.ح