ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی حزبوڵا ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپراسیونێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی تۆنیلەکانی حیزبوڵای لوبنان لە سنورەکانی باکوری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیونێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی تۆنیلەکانی حزبوڵای لوبنانی لە سنوورەکانی باکوری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژەش بەوە داوە، کە ئەو ئۆپەراسیونە لەناو سنوورەکانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت و ئێسرائیل ناچێتە ناو خاکی لوبنان.

سوپای ئیسرائیل ئەو ئۆپەراسیونەی بە قەڵغانی باکور ناولێناوە و هێزە سەربازییەکانی لە سەرتاسەری باکوری ئەو وڵاتە بەهێز کردووە.

سوپای ئیسرائیل هەروەها ڤیدیویەکی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردووەتەوە،  بلدۆزێر و حەفارەی تێدابەکارهاتووە، سەرەڕای ئەوەی سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە لە دانیشتنی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل داوا کراوە وردەکارییەکانی ئۆپەراسیونی قەڵغانی باکوور بڵاو نەکرێتەوە.

ش.ف