ئیسرائیل سوریای تۆپباران کرد

ئیسرائیل بە تانک نەخۆشخانەیەکی لە پارێزگای قونەیتەرەی سوریا تۆپپبارن کرد.


شەوی ڕابردوو میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند، کە سوپای ئیسرائیل بە تانک نەخۆشخانەیەک و چەند شوێنیکی دیکەی تۆپباران کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان، نەخۆشخانەیەک، ناوەندێکی چاودێری لە گوندی جیباس خەشاب و ناوچەی دری-یش کراونەتە ئامانجی تۆپبارانی ئیسرائیل، کە سەرجەمیان لە سنووری پارێزگای قونەیتەرە-دان.

بە بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسە سورییەکان، ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە تەنها زیانی ماددیی بووە.

س.ح