ئیمارات، لەگەڵ دەنگی تەقینەوەدا چەند تانکەرێک گڕیانگرت

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەندەری فەجیرەی ئیمارات بیستراوە، هاوکات چەند  تانکەرێکی نەوتیش گڕیان گرتووە.


ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیە لە بەندەری فەجیرە لە ولاتی ئیمارات بیستراوە، دواتر لەو سنوورەدا حەوت تانکەری نەوتی گڕیان گرت.

بەپێی ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان دەنگی تەقینەوەکان یەک لە دوای یەک بووە و کاتژمێر ٠٤:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی بەیانی بیستراوە، بەڵام هێشتا هۆکار و شێوازەکان ڕوون نییە، کە ئایا تەقینەوەی تیرۆرستی ڕوویداوە، یاخود تەقینەوەکان هۆکاری دیکەیان هەبووە.

س.ح