ئێران: ئەو دەرفەتەی درایە ئەوروپا کۆتایی دێت

وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندووە: ئەو دەرفەتە ١٠ ڕۆژەیە کە درابوو بە ئەوروپا بەیانی کۆتایی پێدێت و ئێران دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم سەروی ڕێژەی دیاریکراو.


ئەمڕۆ بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی وتووە، ئەو دەرفەتەی درابوو بە وڵاتانی ئەوروپی بۆ جێبەجیی کردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، بەیانی ١٠ ڕۆژ پڕدەکاتەوە و کۆتایی پێدێت.

کەمالوەندی ڕایگەیاندووە: جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەم (تێپەڕاندنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ٣.٦٧٪) دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەبەیانییەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە سنووری ٣٠٠ کیلۆگرام تێدەپەڕێنین.

کەمالوەندی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە؛ "بەرنامەیەکمان ئەوەیە، لە وێستگەی بوشهر ٥٪  و لە وێستگەی تاران، ٢٠٪ بەرهەمهێنان زیادبکەین".

س.ح