ئێران بڕیاره‌کەی خستەبواری جێبەجێکردنەوە

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاندبوو، که‌ وڵاته‌که‌ی به‌شێک له‌ به‌ڵێنه‌کانی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ئەتۆمیدا هه‌ڵپه‌ساردووه‌، هەڵپەساردنەکەی خستەبوواری جێبەجێکردنەوە.


میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە ئێران ئەوبڕیارەی خستووەتە ێبەجێکردنەوە، دەست بە پیتاندنی یورانیوم لە سەروی ٢٠٪ـەوە دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەستدەکات بە کەمکردنەوەی پابەندبوونی بە ڕێککەوتنی ناوەکی، ٦٠ رۆژیش دیاریدەکات بۆ دانووستاندن لەچوارچێوەی رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتان.

س.ح