ئێران بەرزترین ڕێژەی مردن و توشبوونی بە کۆرۆنا تۆمار کرد

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئێران بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیدا تۆمار کرد.


وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٨٩ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ١٥٧ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە کە تائێستا لەو وڵاتە تۆمار کرابێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا ٢٩ هەزارو ٤٠٦ کەس لە سەرانسەری وڵات دووچاری کۆرۆنا بوون، لەو ڕێژەیە ٢٢٣٤ توشبوویان مردوون، هەروەها ١٠ هەزارو ٤٥٧ توشبووشیان بە تەواوی چاکبوونەتەوە.

دوێنێ حکومەتی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە خۆی بۆ شەپۆلی دووەمی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵات ئامادە دەکەن.

س.ح