ئێران، خۆپیشاندان دەستیپێکرد.. بە ڤیدیۆ

شەپۆلی گرانی و هەڵئاوسانی ئابوری هاوڵاتیانی ئێرانی تووڕە کردووە و ئەمڕۆ هەزاران کاسبکار و شۆفێر لە شاری ئیسفەهانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گروپێک لە شۆفێری تەکسییەکانی شاری ئیسفەهان گردبوونەوە و لەدژی گرانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، پاشان دووکان و بازاڕ داخران و خۆپیشاندانەکە بەرفراوان بووەوە.

هێزەکانی پۆلیسی لە دەوروبەری خۆپیشاندانەکە دەبیندرێن و هەوڵدەدەن ڕێگانەدەن بە هاوڵاتیان بەشداری ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە بن.

خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە سیاسەتە ئابورییەکانی دەوڵەت دەڵێنەوە و هەروەها داوای پشتگیری لە خەڵک دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەدژی گرانی و هەڵئاوسانی ئابوری لە هەموو شارەکانی ئێران کرابوو.

س.ح