ئێران هێزێکی دیکەی بردە دێرەزۆر

ئێران بەردەوامە لە ناردنی هیزەکانی بۆ پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئێران هێزەکانی دەگوازێتەوە بەرەو هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی ئەسەد لە دێرەزۆر.

بەپێی هەواڵەکە، ئەمڕۆ ئێران هێزێکی گەورەی ڕەوانەی دێرەزۆر کردووە، هەروەها دوێنێش بەشێک لە هێزەکانی بردبووە ئەو ناوچەیە.

س.ح