ئێران، ٢٥٦٠ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٦٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمار کراوە، لە هەمان ماوەدا ١٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.


کەمێک لەمەوبەر، کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین ئاماریی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٥٦٠ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و ١٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کۆی ئامارەکە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتەوە ٥٥هەزار و ٧٤٣ تووشبوو.

هەروەها ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە، گەیشتە ١٩ هەزار و ٧٣٦ کەس.

س.ح