ئێران، ٥٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٨٦٩ کەسیش تووشبوونیان بە کۆرۆنا پشتڕاست بووەتەوە.


ئەمڕۆ کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

جیهانپور، ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، تووشبوونی هەزار و ٨٦٩ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە، بەمەش ئاماری گشتیی تووشبووان لە ئێران گەیشتە ١٣٣ هەزار و ٥٢١ کەس.

جیهانپور، هەروەها ڕاشیگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥٩ تووشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گشتی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە حەوت هەزار و ٣٥٩ کەس.

ک.س