ئێران ڕۆژی جەژنی دیارییکرد

دەستەی بینینی مانگ لە ماڵی ڕێبەری ئیران ڕایگەیاندووە، کە بەیانی دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی چوارشەممە جەژنی ڕەمەزانە.


ئەمڕۆ عەلیڕەزا موەحدنژاد ئەندامی دەستەی بینینی مانگ لە ماڵی ڕێبەری ئیران، جەژنی ڕەمەزانی دیارییکرد، و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەیانی دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

موەحدنژاد، جەختی لەوە کردووەتەوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە نووسینگەی ڕێبەری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی "شوال" و جەژنی ڕەمەزانە.

جێگای ئاماژەیە کە بەپێ فەرمانی ڕێبەری ئێران، ڕۆژی دەستپێکی مانگی ڕەمەزان ڕۆژێک دوای وڵاتە عەرەبییە سونەکان ڕاگەیەندرا.

س.ح