ئێران، ژمارەی تووشبووان ١٣١ هەزاری تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و ٣١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمەش ئاماری گشتی تووشبووان لە ئێران ١٣١ هەزاری تێپەڕاند.


ئەمڕۆ کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

جیهانپور، ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا، تووشبوونی دوو هەزار و ٣١١ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە، بەمەش ئاماری گشتیی تووشبووان لە ئێران گەیشتە ١٣١ هەزار و ٦٥٢ کەس.

جیهانپور، هەروەها ڕاشیگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥١ تووشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گشتی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە حەوت هەزار و ٣٠٠ کەس.

ک.س