ئێران، کرێکارانی مێترۆ ناڕەزایەتیان دەربڕی

کرێکارانی پرۆژەی بنیاتنانی مێترۆی شاری ئەهواز لە باشوری ئێران، لەسەر پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە بەردەم دامەزراوەی شەمەندەفەری شاری کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.


ئەمڕۆ کرێکارانی پرۆژەی بنیاتنانی میترۆی شاری ئەهواز-ی پارێزگای خوزستان لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، لەسەر پێنەدانی حەقدەستی ١٩ مانگیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم دامەزراوەی شەمەندەفەری شاری، لە شاری ئەهواز ڕێکخست و داوای مافەکانی خۆیان کرد.